دەستوور
دەستوور سیستەمێکە و زۆرجار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەڕەتییانە دەسەپێنێت کە ڕیکخراوێک بەڕێوە دەبەن. لە دۆخی دەوڵەتانیش ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بۆ دەستووری نیشتیمانی دەکات، کە پرەنسیپە ڕامارییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و ئەرک و دەسەڵاتەکانی میری دیار دەکات. زۆربەی دەستوورە نیشتیمانییەکان ھەروەھا ژمارەیەک ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات. لە ڕووی مێژووەوە و پێش ھاتنەکایەوەی دەستوورە نیشتیمانییە مۆدێرنەکان، ئەوە دەکرا دەستەواژەی (دەستوور) بە ھەموو یاسایەکی گرنگ بگوترێت. دەستوور لە جۆرەھا ڕێکحراودا ھەیە. بەڵام بەشێوەیەکی چڕش لە حکوومەتدا و لەسەر ئاستی سوپەرنیشتیمانی (بۆ نموونە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان) و نیشتیمانی (دەستووری فەڕەنسا) و ئاستی نیمچە نیشتیمانە / ھەرێمی (بۆ نموونە دەستووری ویلایەتی مێریلاند)ئەن. جۆرەھا گرووپی ڕامیاری دەستووریان ھەیە، وەک پارتە ڕامیارییەکان و گرووپەکانی فشار ھێنان و لەوانە سەندیکاکانە کرێکاران. ھەروەھا دەکرێ گرووپ قەوارەی ناڕامیاری وەک کۆمپانیا و ڕێکخراوە خۆبۆخشەکان دەستووریان ھەبێت.
دەەستوور ماف و ئازادی و ئەرکی ھاوڵاتیان و گرنتی دەستبەرکردنی ئەو ماف و ئازادیانەی تێدا دەچەسپێنرێت. [١] [٢] [٣]
سەرچاوە
دەستکاری- ^ «زانیاری لەسەر دەستوور لە ماڵپەڕی (thes.bncf.firenze.sbn.it)». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «زانیاری لەسەر دەستوور لە ماڵپەڕی (babelnet.org)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «زانیاری لەسەر دەستوور لە ماڵپەڕی ( bigenc.ru)». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەستوور تێدایە. |