ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکارە کۆچکردووەکان و خێزانەکانیان

پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەپێناو پاراستنی مافەکانی کرێکارە کۆچکردوەکان و هەموو ئەندامانی خێزانەکانیان (بە ئینگلیزی International Convention on the Protection of the Rights of All Migrant Workers and Members of Their Families, ICRMW) لە ١٨ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٠ دا واژۆ کرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان[١]. ئامانج لێی پاراستنی مافەکانی کرێکار و کۆچکردووەکان و خێزانەکانیان بوو. ئەم پەیماننامەیە لە ١ی تەمموزی ساڵێ ٢٠٠٣ ەوە لە بواری جێبەجێبووندایە.

لیژنەی کرێکارە کۆچکردووەکان (CMW) چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ناو ڕێکەوتنامەکە دەکات[٢]. هیچ وڵاتێک لەوانەی کە پێشوازی لە کۆچکەران دەکەن لە ڕۆژئاوای ئەوروپا یان ئەمەریکای باکوور واژۆیان لەسەر ئەم ڕێکەوتنامەیە نەکردوە. وڵاتانی تری وەکو ئوستورالیا، وڵاتە عەرەبیەکان لە کەنداوی فارسی، هیندستان و باشووری ئەفەریقا ڕێکەوتنامەکەیان پەسەند نەکردووە.


ئەمانەش ببینە دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "تەواوی بەیاننامەی مافەکانی کرێکارە کۆچکردووەکان".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ CMW, COMMITTEE ON MIGRANT WORKERS. "COMMITTEE ON MIGRANT WORKERS".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)