زمانی ژاپۆنی

زمانی خەڵکی ژاپۆن
(ڕەوانەکراوە لە ژاپۆنیەوە)

زمانی ژاپۆنی (日本語 بە لاتینی: Nihongo) زمانی فەرمیی ژاپۆنە، لە وڵاتی پالاویشدا بەکاردێت. ژاپۆنی زمانێکی ڕۆژھەڵاتی ئاسیایە، کە زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن کەس لە ژاپۆن قسەی پێ دەکەن، و زیاتر زمانێکی نەتەوەیییە. ھەروەھا ئەندامیشە لە خێزانی زمانەکانی ژاپۆنیک یان (ڕیوکیوانی-ژاپۆنی) کە پەیوەندیان بە گرووپی زمانەکانی دیکە بە تایبەتی زمانی کۆری ھەیە.

ژاپۆنی
日本語
Nihongo
Nihongo.svg
Nihongo ('Japanese') in kanji in Japanese script
خوێندنەوە/nihoNɡo/: [ɲihoŋɡo]
قسەی پێدەکرێ لەژاپۆن
ڕەگەزJapanese (Yamato)
ژمارەی ئاخێوەران۱۲٨ ملیۆن  (۲۰۲۰)ne2010
بنەماڵەی زمان
ژاپۆنیک
  • ژاپۆنی
سیستەمی نووسین
ڕەوشی فەرمیبوون
زمانی فەرمییە لە ژاپۆن (de facto)
 پالاو
(on Angaur Island)
سامان دەدرێتەوە بەدەستیبێ ساماندانی فەرمی
کۆدەکانی زمان
ISO 639-1ja
ISO 639-2jpn
ISO 639-3jpn
Linguasphere45-CAA-a
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی.
نەخشەی شێوەزارەکانی ژاپۆنی

کەمێک بەر لە مێژووی زمانە کە دەزانرێت، یاخود کاتێک یەکەم جار لە ژاپۆن بەدی کەوت. بەڵگەنامە چینییەکانی سەدەی سێیەم ھەندێک وشەی ژاپۆنییان لەخۆگرتبوو. بەڵام پەرتووکە گرنگەکان ھەتاکوو سەدەی ھەشتەم بەدی نەکەوتن.

مێژوودەستکاری

کورتە مێژوودەستکاری

وا دەگوترێت کە ھەمان پێشینیی زمانەکان یاخود زاراوەکانی (ژاپۆنی) و (ڕیوکیوان) لەلایەن دانیشتوانی کیشوەری ئاسیا یان دورگە نزیکەکانی زەریای ئارامە وە بەرەو ژاپۆن برابێت. زۆر کەم دەربارەی زمانی ژاپۆنی ئەم سەدەیە دەزاندرێت. لەبەر ئەوەی یەکەم جار نوسین له چینەوە دەبوایه ئاشنا بکرێت، و هیچ بەڵگه یەکی ڕاستەوخۆش نییه؛ لەبەرئەوه هەرشتێک که دەبێت بزاندرێت لەسەر (ژاپۆن)ی ئەم سەدەیه دەبێت بگەڕێتەوه سەر بناغەکانی ژاپۆنی دێرین.

ژاپۆنی دێریندەستکاری

ژاپۆنی دێرین کۆنترین قۆناغی بەڵگه داری زمانی ژاپۆنییه. لەدەم بڵاوبوونەوەی بوزادا، سیستمی نووسینی چینیش بەرەو ژاپۆن ئاورده کرابوو. کۆنترین دەقه نووسراوەکانی ژاپۆن که دۆزراونەتەوه به زمانی چینی کلاسیکین، به ڵام لەوانەشه مەبەست لێیان خوێندنەوەیان بووبێت هەر به ژاپۆنی به بەکارهێنانی میتۆدی کانبون. هه ندێک لەم دەقه چینیانه دەستەڕۆیی ڕێزمانی ژاپۆنی نیشان دەدەن، وەکوو ڕیزی وشه ( بۆ نموونه، دانانی کردار له دوای بکەر). ژاپۆنی دێرین هەروەها سیستمی مان یۆگانا بۆ نوسین بەکار دەهێنێت، که له سەر فۆنتی کانجی دانراوه. بناغه کردنی له سەر سیستمی مان یۆگانا، ژاپۆنی دێرین له ۸۸ بڕگەی دیاریکراو پێکدێت. بەهۆی هەموو ئەو بڕگه زیادانەوه، وا دەردەکەوێت که ژاپۆنی دێرین سیستمی بزوێنی له ژاپۆنی ئێستا زیاتر بووه- و بەڵکوو له ٨ بزوێن پێک هاتووه. چەند مادەیەکی ڕێزمانی ژاپۆنی دێرین هێشتا له زمانه نوێکەدا بەدی دەکرێت.

ژاپۆنی مۆدێرندەستکاری

دەگوترێت ژاپۆنی مۆدێرن له سەدەی ئیدۆ و 1600 سەریهەڵداوە. له سەدەی ئیدۆ، ئیدۆ(تۆکیۆی ئێستا) بوو بە گەورەترین شاری ژاپۆن، و زاراوەی ئیدۆ بوو به ژاپۆنی ستاندارد. له دوای کۆتاییهاتنی دەستبەسەری هاتن و چونی ژاپۆن له 1853دا، بەکارهێنانی وشەی زمانه ئەوروپییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە. لە سەدەی ١٩٤٥ تا ئێستا بەکارهێنانی وشە ئنگلیزییەکانیش بەهەمان شێوە زیادیان کردووە، بەتایبەتی ئەو وشانەی پەیوەندیان بە تەکنۆلۆژیاوە هەیە، کە زۆر جار لە ئانمییەکاندا بەکار دێت.


دابەشبوونی جوگرافیدەستکاری

هەرچەندە ژاپۆنی لە سەرتاسەری ژاپۆن و تەواوی قسەی پێ دەکرێت، بەڵام لە دەرەوەش بەهەمان جۆر بەکار هێندراوە. لە پێش و لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا, وە لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی تایوان و کۆریا، هەروەها بەشێکی بچووکی چین، فلیپین و چەند دورگەیەکی دیکەی پاڵاو، تاکەکانی ئەو وڵاتانە فێری ژاپۆنی و هەروەها زمانی شانشینەکەش بوون. لەبەر ئەو هۆکارەش، چەندەها بەساڵاچووی ئەو وڵاتانە ئێستاش دەتوانن بە ژاپۆنی قسە بکەن.

بەکارهێنانی زماندەستکاری

زمانی ژاپۆنی بە سێ شێوە دەنوسرێت کە بریتیین:

ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ژاپۆنی