ڕۆمیۆ (ئەنیمێ)

ئەنیمەیشنی ژاپۆنی لە ساڵی ١٩٩٥ بەرهەم هێنراوە

ڕۆمیۆ یان پەیمانی ھاوڕێیان (بە ژاپۆنی: ロミオの青い空، بە ڕۆماجی: ڕۆمیۆ نۆ ئاوۆی سۆرا) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمێی ژاپۆنییە کە لەلایەن کۆمپانیای نیپۆن ئەنیمەیشنی ژاپۆنی بەرھەم ھێنراوە، لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن کۆزۆ کوسوبا دەرھێنراوە، ھەروەھا بەشی عەرەبی دۆبلاژکراوی زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی قەتەر نمایش کرا، و دۆبلاژکردنەکە لە ناوەندی زەھرە کە سەر بە کەناڵی ئاسمانی سپەیستوونە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٧ پەخش کرا.[١][٢][٣]

ڕۆمیۆ
بەرگی یەکەم دی ڤی دی
ロミオの青い空‏
(ڕۆمیۆ نۆ ئاوۆی سۆرا)
چەشن
  • سەرکێشی
  • دراما
  • مێژوویی
ئەنیمێ
دەرھێنەرکۆزۆ کوسوبا
نووسەرمیچیرو شیمادا
ئاوازدانانکێی واکاکوسا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

چیرۆک دەستکاری

ڕۆمیۆ لە خێزانێکی ھەژارنشین لەگوندێکی سویسرا دەژیت. پاشان پیاوێک کە بە پیاوە ڕەشەکە ناسراوە لەگەڵ خۆی دەیبات بۆ میلانۆ لە ئیتاڵیا؛ لەوێ دووکەڵکێشی ماڵان پاک دەکاتەوە.

چەندین ئازار و ناخۆشی دەبینێت و تووشی چەندی گرووپی مناڵی شەڕکەری ئەو سەردەمە دەبێت. پاشان چەند ھاوڕێیەک دەدۆزێتەوە کە یارمەتیدەرێکی باشی دەبن بۆ سەرکەوتن بەسەر ناخۆشییەکانی ژیان بەتایبەتی ئەلفرێدۆ.

کارەکتەرەکان دەستکاری

ڕۆمیۆ: منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بە ئاوات و دڵسۆز، دوای ئەوەی کێڵگەی باوکی سوتا کە بەخێوی کردبوو، ناچار دەبێت کاری دووکەڵکێشی بکات، لە میلانۆ تووشی کێشەی زۆر دەبێت، چونکە ڕانەھاتبوو لەگەڵ شارەکەدا، بەڵام خێرا خۆی لەگەڵیدا ڕادێت لەوێ ھاوڕێی زۆر بەدەست دەھێنێت، و دوای دە ساڵ دەبێتە مامۆستا، و ھاوسەرگیری لەگەڵ بیانکا دەکات و کوڕێکیان دەبێت، کە بە باشترین ھاوڕێی و مامی کوڕەکەیەوە ناوی دەنێت ئەلفرێدۆ.

پێکۆرۆ: گیانداری بەوەرز بچووکی سپییە کە ڕۆمیۆ بەخێوی دەکات و ھەمیشە لەگەڵی دەبێت.

جێسیکا: دایکی ڕۆمیۆیە و زۆر خۆشی دەوێت، و نھێنی ڕۆبێرتۆی باوکی لێ شاردووەتەوە و پێی نەوتووە کە ھاوسەری دووەمییەتی، و باوکی ڕاستەقینەی نییە تا تەمەنی یازدە ساڵی.

ڕۆبێرتۆ: ھاوسەری دایکی ڕۆمیۆیە، و ڕۆمیۆی زۆر خۆشدەوێت وەک کوڕی خۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکات، ڕۆمیۆ تەنانەت نەیدەزانی کە باوکی ڕاستەقینەی ئەو نییە.

کۆنت ئەلفرێدۆ: نزیکترین ھاوڕێی ڕۆمیۆیە، تەمەنی ١٢ ساڵە لە ڕۆمیۆ گەورەترە، ڕۆمیۆ دەناسێت کاتێک کە بەرەو لۆکارنۆ دەڕۆشت، ئەو لە چینە دەوڵەمەندەکانە ناچارە کار بکات بۆ ئەوەی پارە پاشەکەوت بکات بۆ خەرجییەکانی خوشکەکەی دوای مردنی دایک و باوکی لەلایەن مامییەوە، و ئەویش دوای گەڕاندنەوەی شەرەفی خێزانەکەی دەمرێت، و کەسێک بوو زۆر حەزی لە زانست بوو، زۆر کاریگەری کردە سەر ڕۆمیۆ بەھۆی زۆر حەزکردنی لە زانست.

کوانتێس بیانکا: خوشکی ئەلفریدۆ، کچێکی گەرمە زوو توڕە دەبێت، بەڵام براکەی زۆر خۆشدەوێت، لە سەرەتاوە ئیرەیی بە ڕۆمیۆ دەبرد بەھۆی ئەو پەیوەندییە ھاوڕێیانەی ئەلفریدۆ لەگەڵیدا، بەڵام دواتر عاشقی دەبێت، وەک پەرستارێک لە دەرمانگەیەک کار دەکات، و ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆمیۆ دەکات.

مارزیۆ: مامی ئەلفریدۆ و بیانکا، بەردەوام ھەوڵی دەدا دروشمی خێزانەکە قۆرغ بکات، و دەستی لە کوشتنی دایک و باوکی ئەلفریدۆ و بیانکادا ھەبوو.

کوانتێس گراسیلا: ھاوسەری مامی ئەلفریدۆ و بیانکایە، ھەوڵی دەدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی دروشمی خێزانەکە قۆرخ بکات، و دەستی لە کوشتنی دایک و باوکی ئەلفرێدۆ و بیانکادا ھەبوو.

ڕوسی: ئەو پیاوەی ڕۆمیۆی کڕیوە، و ئەو بێ کەسایەتی بوو (لە سەرەتاوە) و ھاوسەرەکەی (ئیدا) ھەمیشە کۆنتڕۆڵی دەکرد، و خێرا ڕەفتارێکی توندی دەکرد، بەڵام پیاوێکی دڵ باشە و ڕۆمیۆی زۆر خۆشدەوێت.

ئیدا: ھاوسەری ڕۆسییە، ئەنجلۆی کوڕی زۆر خۆشدەوێت، ھەروەھا ڕقی لە ڕۆمیۆ دەبێتەوە لەبەر چەندین ھۆکارێکەوە.

ئەنجلۆ: کوڕی کاک ڕوسییە، تا ئەوپەڕی ڕقی لە ڕۆمیۆیە، ھەمیشە پیلانی دژی ڕۆمیۆ دادەڕێژێت.

مردنی ئەلفرێدۆ دەستکاری

ھاوڕێی زۆر نزیکی ڕۆمیۆ، ئەلفرێدۆ بەھۆی نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدات، کە ئەمەش کاریگەری زۆر لەسەر ڕۆمیۆ دەبێت. تا دواجار ڕۆمیۆ بڕیار دەدات لەدوای مردنی ئەلفرێدۆ بەوەفا بێت بەرامبەر بە ئامۆژگارییەکانی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ": Series Info". web.archive.org. 2018-02-19. Retrieved 2022-10-22.
  2. ^ "AntonioGenna.net presenta: IL MONDO DEI DOPPIATORI - ZONA ANIMAZIONE: "Spicchi di cielo tra baffi di fumo"". web.archive.org. 2016-03-04. Retrieved 2022-10-22.
  3. ^ "Die schwarzen Brüder (1995) bei fernsehserien.de". web.archive.org. 2016-08-19. Retrieved 2022-10-22.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری