گەشتەکانی مارکۆ

زنجیرە ئەنیمەیشنێکی تەلەڤیزیۆنیی ژاپۆنیی ١٩٧٦

گەشتەکانی مارکۆ (بە ژاپۆنی: 母をたずねて三千里) زنجیرەیەکی کارتۆنیی ژاپۆنییە و لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشگای نیپۆن ئەنیمەیشنە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە لایەن ئیزاو تاکاھاتایە کاری دەرھێنانی بۆکراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانی (دڵ)وەرگیراوە کە ھی نووسەر (Edmondo De Amicis)ە، دەرھێنەر لەژێڕناوی (Dagli Appennini alle Ande)کاری بۆکردووە کە کۆی چیرۆکەکەی لە ٥٢ زنجیرەی تەلەڤژیۆنی نمایش کردووە. بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لەسەر سەکۆی شانۆیی World Masterpiece نمایش کرا، ئەم شانۆیە سەکۆیەکی بەناوبانگی شانۆیییە کە ساڵانە ھەموو ئەم زنجیرانەی لێ نمایش دەکرێت کە لەلایەن دەرھێنەرە ژاپۆنییەکانەوە بەرھەم دێن بەتایبەت ئەو بەرھەمانەی پشتیان بە چیرۆکی فۆلکلۆری و ژیاننامە جۆربەجۆرەکانەوە بەستووە.[١]

گەشتەکانی مارکۆ
بەرگی سەرەوەی قەپێلکێکی دی ڤی دی کە زنجیرەکەی تێدا ھەڵگیراوە، ١٩٩٩.
母をたずねて三千里
(Haha o Tazunete Sanzenri)
چەشنسەرکێشی، درامی، ژیننامەیی، فۆلکلۆری
ئەنیمێ
دەرھێنەرئیزاو تاکاھاتا
بەرھەمھێنەرکۆیچی مۆتۆھایشی
نووسەرکازوۆ فوکازاوا
ئاوازدانانکۆیچی ساکاتا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦
فیلمی ئەنیمێ
دەرھێنەرھاژیمی ئۆکایاسوو، ئیزۆ تاکاھاتا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە١٩ی تەممووزی ١٩٨٠
ماوەی پەخش١٠٧ خولەک
فیلمی ئەنیمێ
دەرھێنەرفۆزۆ کوشوا
ستودیۆنیپۆن ئەنیمەیشن
بڵاوبوونەوە٢ی نیسانی ١٩٩٩
ماوەی پەخش٩٨ خولەک
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

ئەم زنجیرەیە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست ھێنا ھەر زوو بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدرا و لەچەندین وڵات کەوتە سەر شاشەکان وەک: ئێران و پورتوگال و بەڕازیل و پێروو و ئیسپانیا و فەنزەوێلا و کۆلۆمبیا و ئەلمانیا و چیلی و تورکیا و مالیزیا و و وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلھەرێمی کوردستان). ھەریەک لە وڵاتەکان ناوێکیان لێنا بۆنموونە لە ١٩٩٠ بە زمانی عیبری ناویان نا (הלב)کە بەواتای (دڵ)دێت کەھەمان ناوی ڕۆمانەکەیە کە چیرۆکەکەی لێ وەرگیراوە، ھەروەھا لە لایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکای باشوور تەنھا بە (مارکۆ) ناوزەندیان کرد. لەزمانی عەرەبی بە (وداعاً مارکو) (ماڵئاوا مارکۆ) بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠لەلایەن تەلەفزیۆنی خاک لەژێڕ ناوی (گەشتەکانی مارکۆ) پەخش کرا کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا.[٢]

چیڕۆک دەستکاری

چیرۆکەکە بەگەشتی دایکی مارکۆ دەست پێدەکات لە شاری جەنەوای ئیتاڵیا بۆ ئەرژەنتین بەمەبەستی دەستکەوتنی پارە تا یارمەتی خێزانەکەی پێ بدات، بەمە مارکۆ بەتەنھا جێ دەھێڵێت لەجەنەوا، مارکۆش تا بەدیداری دایکی شادبێتەوە دەست بە گەشتکردن دەکات بۆ کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە ڕێگای کەشتییەوە، کاتێک دەگاتە ئەرژەنتین چەندین ڕووداوی جۆربەجۆر دێتە پێشی بەڵام بە ھاوکاری کۆمەڵە خەڵکانێک دەتوانێت کێشەکان چاڕەسەر بکات[٣]

پەڕگە:MARCO From the Apennines to the Andes DVD.jpg
مارکۆ لە بناری ئەلپەوە بۆ زنجیرە چیاکانی ئەندێز

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • مارکۆ ڕۆسی: منداڵێکی بچوکی خنجیلانەیە کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە زنجیرەکە، دایکی بەتەنھا جێی دەھێڵێت ئەویش دەست بەگەشت دەکات تا بیبینێتەوە.
  • ئانا ڕۆسی: دایکی مارکۆ بوو گەشتی کرد بۆ ئەرژەنتین تا پارەی دەست بکەوێت بۆ یارمەتی دانی خێزانەکەی.
  • پیۆترۆ ڕۆسی: باوکی مارکۆ بوو، پزیشک بوو نۆرینگەیەکی پزیشکی بەخۆرایی بۆ ھەژاران کردبۆوە، پیاوێکی میھرەبان بوو زۆڕ ھەوڵی دا ڕێگری بکات لەبەردەم گەشتەکەی مارکۆ.
  • تۆنیۆ ڕۆسی: براگەورەکەی مارکۆ بوو گیتار ژەنێکی زۆر لێھاتوو بوو. لەھێڵی ئاسنینی جەنەوا کاری دەکرد[٤]دواتر توانی لەپەیمانگای پیشەیی وەربگیرێت بۆ ئەوەی ببێتە پیشەوەرێکی ئەکادیمی شەمەندەفەر.

ناونیشانی زنجیرەکان دەستکاری

ژمارەی سەرجەم زنجیرەکان ٥٢ زنجیرەن کە ھەریەکەیان ناونیشانێکی تایبەتی خۆی ھەیە.[٥]

ژمارەی زنجیرە ڕێکەوتی نمایش (بۆ یەکەم جار) ناونیشان بە کوردی ناونیشان بە ئینگلیزی ناونیشان بە ژاپۆنی
یەکەم ١٩٧٦-٠١-٠٤ تکایە مەڕۆ !دایکە Don't Go, Mother いかないでおかあさん
دووەم ١٩٧٦-٠١-١١ مارکۆ منداڵێک لە جەنەوا Marco, Genovese Boy ジェノバの少年マルコ
سێ یەم ١٩٧٦-٠١-١٨ ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەری جەنەوا Sunday in the Port Town 日曜日の港町
چوارەم ١٩٧٦-٠١-٢٥ ڕقم لێتە، باوکە I Hate You, Dad おとうさんなんか大きらい
پێنجەم ١٩٧٦-٠٢-٠١ ھاوڕێ ئیمیلیۆ Buddy Emilio なかよしエミリオ
شەشەم ١٩٧٦-٠٢-٠٨ ڕۆژی وەرگرتنی پارەی کارەکانی Marco's Payday マルコの月給日
حەوتەم ١٩٧٦-٠٢-١٥ زەریایەکی بچووک لەسەربانەوە Small Ocean on the Roof 屋根の上の小さな海
ھەشتەم ١٩٧٦-٠٢-٢٢ تیپی نمایشی پەپینۆ Merry Peppino's Band ゆかいなペッピーノ一座
نۆیەم ١٩٧٦-٠٢-٢٩ بمبورە باوکە Sorry, Dad ごめんなさいおとうさん
دەیەم ١٩٧٦-٠٣-٠٧ دایک لە بۆینس ئایرس Mother's Buenos Aires かあさんのブエノスアイレス
یازدەیەمیین ١٩٧٦-٠٣-١٤ نامەیەکی دایە Mother's Letter おかあさんの手紙
دوازدەھەمیین ١٩٧٦-٠٣-٢١ ڕۆژی فڕینی بالوونە قورسەکە Day of the Flight of the Hot-Air Balloon ひこう船のとぶ日
سێزدەھەمیین ١٩٧٦-٠٣-٢٨ خوات لەگەڵ فیۆلینا Goodbye, Fiolina さよならフィオリーナ
چواردەھەمیین ١٩٧٦-٠٤-٠٤ بڕیاری مارکۆ Marco's Decision マルコの決意
پازدەھەمیین ١٩٧٦-٠٤-١١ دەریاوانی لە فۆلگۆری Sail on, Folgore すすめフォルゴーレ号
شازدەھەمیین ١٩٧٦-٠٤-١٨ چێشت لێنەرە چکۆڵانەکە A Little Cook ちいさなコック長
حەڤدەھەمیین ١٩٧٦-٠٤-٢٥ چاوچنۆکی نیپتۆن Neptune's Revel 赤道まつり
ھەژدەھەمیین ١٩٧٦-٠٥-٠٢ کەشتی ڕیۆ ی پەنابەران Rio Immigrant Ship リオの移民船
نۆزدەھەمیین ١٩٧٦-٠٥-٠٩ ئەستێرەیەکی گەشاوە لەبەری باشوور Shining Stars of the Southern Cross かがやく南十字星
بیستەم ١٩٧٦-٠٥-١٦ شەوی زریانە بەھێزەکە Night of the Big Storm おおあらしの夜
بیست و یەکەمیین ١٩٧٦-٠٥-٢٣ لابلاتا لەسەر ڕووباری زیوین The La Plata is the River of Silver ラプラタ川は銀の川
بیست و دووەمیین ١٩٧٦-٠٥-٣٠ ئەو شارەی دایکمی لێ نیشتەجێیە Town Where Mother is かあさんのいる街
بیست و سێیەمیین ١٩٧٦-٠٦-٠٦ دایکانی تر Another Mother もうひとりのおかあさん
بیست و چوارەمیین ١٩٧٦-٠٦-١٣ فیۆلینا چاوەڕێیە Fiolina Waiting 待っててくれたフィオリーナ
بیست و پێنجەمیین ١٩٧٦-٠٦-٢٠ ئەستێرەی تیپی نمایشی پەپینۆ دەدرەوشێتەوە Peppino's Band is a Hit ペッピーノ一座大あたり
بیست و شەشەمیین ١٩٧٦-٠٦-٢٧ بەناو پامپاسەکاندا To the Pampa 草原へ
بیست و حەوتەمیین ١٩٧٦-٠٧-٠٤ فرمێسکەکانی فیۆلینا Fiolina's Tears フィオリーナの涙
بیست و ھەشتەمیین ١٩٧٦-٠٧-١١ باربوسا ڕانک Barbossa Ranc バルボーサ大牧場
بیست و نۆیەمیین ١٩٧٦-٠٧-١٨ بەفر دەبارێت Snow Falls 雪がふる
سی یەم ١٩٧٦-٠٧-٢٥ گاوچۆی پیر کارلۆس Old Gaucho Carlos 老ガウチョ カルロス
سی یەکەمیین ١٩٧٦-٠٨-٠١ شەوێکی درێژ A Long Night ながい夜
سی و دووەمین ١٩٧٦-٠٨-٠٨ گوتمان ماڵ ئاوا We Said Goodbye さようならといえたら
سی و سێیەمیین ١٩٧٦-٠٨-١٥ دایەی لێ نییە No Mother かあさんがいない
سی و چوارەمیین ١٩٧٦-٠٨-٢٢ پێویستە بگەڕێمەوە جەنەوا I Need To Go Back To Genova ジェノバに帰りたい
سی و پێنجەمیین ١٩٧٦-٠٨-٢٩ نامەیەکی دایکی ئازیزم Mother's Dear Writing おかあさんのなつかしい文字
سی و شەشەمین ١٩٧٦-٠٩-٠٥ خوات لەگەڵ باھیا بلانکا Farewell, Bahia Blanca さようならバイアブランカ
سی و حەوتەمیین ١٩٧٦-٠٩-١٢ گەشتێکی بێ کۆتایی Endless Journey はてしない旅へ
سی و ھەشتەمیین ١٩٧٦-٠٩-١٩ بۆ دایکانیش سەختە It's Also Hard For Mother かあさんだってつらいのに
سی و نۆیەمیین ١٩٧٦-٠٩-٢٦ بۆنێکی خۆش لە ڕۆزاریۆ Rosy Daybreak In Rosario ばら色のよあけロサリオ
چلەمیین ١٩٧٦-١٠-٠٣ ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئیتاڵیا A Shining Italian Star かがやくイタリアの星一つ
چل و یەکەمیین ١٩٧٦-١٠-١٠ ئەگەر بتوانم بگەڕێمەوە لەگەڵ دایکم If I Could Go Home With Mother... かあさんと帰れたら…
چل و دووەمیین ١٩٧٦-١٠-١٧ ھاوڕێی تازە پابلۆ New Friend Pablo 新しい友だちパブロ
چل و سێیەمیین ١٩٧٦-١٠-٢٤ لەشوێنێکی ئەم شاڕۆچکەیە Somewhere In This Town この街のどこかに
چل و چوارەمیین ١٩٧٦-١٠-٣١ دەمەوێت فیۆنا ڕزگار بکەم I Want To Save Fuana フアナをたすけたい
چل و پێنجەمیین ١٩٧٦-١١-٠٧ دوور بەرەو باکوور Far To The North はるかな北へ
چل و شەشەمیین ١٩٧٦-١١-١٤ گەشتێک بە خلۆکەی گا Trip By Cow-Drawn Carriage 牛車の旅
چل و حەوتەمیین ١٩٧٦-١١-٢١ دایکێک بەسەر ئەم کێوە دەکەوێت Mother Is At The Foot Of That Mountain あの山の麓にかあさんが
چل و ھەشتەمیین ١٩٧٦-١١-٢٨ مەمرە، ئەی جاشکۆکەم Don't Die, My Burro ロバよ死なないで
چل و نۆیەمیین ١٩٧٦-١٢-٠٥ بانگکردنی دایک Mother`s Calling かあさんが呼んでいる
پەنجا ھەمیین ١٩٧٦-١٢-١٢ ڕاکە مارکۆ Run, Marco! 走れマルコ!
پەنجا و یەکەممین ١٩٧٦-١٢-١٩ دواجار لەگەڵ دایە Finally To Mother とうとうかあさんに
پەنجا و دووەمیین ١٩٧٦-١٢-٢٦ گەڕانەوە بۆ جەنەوا لەگەڵ دایکم Back To Genova With Mother かあさんとジェノバへ

پێشانگا دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری