جەنەوا
پۆتانەکان: 44°24′40″N 8°55′58″E / 44.41111°N 8.93278°E جەنەوا (بە ئیتالی: Genova) شارێک و بەندەرێکی دەریاییی گرنگە لە باکووری ئیتالیا، و پایتەختی ھەرێمی لیگۆریا و پارێزگای جەنەوایە.
ڕوانگەیەکی دەریایی ھەیە، خاوەن مێژوویێکی پرشنگدارە، کەلتورێکی بەھێزی ھەیە لەبارە ڕۆشەنبیریە دەریاییەکان بۆسەرانسەری جیھان نەک تەنھا دەریای سپی ناوەڕاست، ژمارەی دانیشتوانی ٦١١٬٩٤٩ کەسە.
یەکێکە لە کۆلەکە سەرەکیەکانی ئابووری ئیتالیا، بەندەرەکەی گەورەترین لەنگەری دەریایی ھەموو ئیتالیا و دەریای ناوەڕاستە.
لە تەممووزی ٢٠٠٦ یونسکۆ شارەکەی خستە ڕێزبەندی شوێنە مێژووییە جیھانیەکان.
جوگرافیا
دەستکاریزەوییەکان
دەستکاریڕووبەری زەویەکانی شارەوانی جەنەوا ٢٤٣کم چوارگۆشەیە، ڕوانینێکی ئاوی ھەیە کە کەوتۆتە کەندەڵانێک و چەندین گرد و چیای بەرز لەپشتی ڕاکشاون. درێژی ڕوە ئاویەکەی ٤٢کم جگە لەناوچەی ریڤێریا کە جوگرافیانە وەک بەشێک لەجەنەوا ھەڵکەوتووە.
لەناوەڕاستی کەناراوەکەی ڕێڕەوی بەندەری سروشتی جەنەوا ھەڵکەوتووە کە لەشێوەی دەشتەنی دایە، شارەکەی کردۆتە دوو لەتی سەرەکی :بیزانیۆ لەبەری خۆڕھەڵاتی، پۆلشیڤیرا لەبەری خۆڕئاوای.
کەش و ھەوا
دەستکاریجەنەوا کەش و ھەوایەکی مامناوەندی دەریایی ھەیە کە زۆرتر لەژێر کاریگەری زەریایی دایە.
جیاوازی پلەی گەرمای ٦پلەی سلیلیزیە لە ھەموو وەرزەکان، پلەی گەرمی ناوەندی ١٥٬٦+لەھەرسالێکدا، بەڵام پلەی گەرمای وەرزی ٨٬٠+ لەنێوان کانوونی دووەم بۆ یەنایەر، لەمانگەکانی تەممووز و یۆلیۆ کەشێکی شێداری ھەیە، ھاوینی تەڕە و زستانی ناوەندیە.
لە زستانان بای باکوور ڕووی تێدەکات، کە لەسەرەتای پایز و کۆتایی بەھار ھەستی پێدەکرێت.
ڕێژەی باران بارینی ١٠٧٢ملم ساڵانە، کەلەھەر دوازدە مانگی ساڵ دایدەبارێنێت ، جگە لەمانگەکانی تەممووز و یۆلیۆ کەمتر دەبارێت، زۆرجاران لەزستانان بەفریشی تێدەکەوێت.
بەھۆی تایبەتمەندی خاک و کەش و ھەوایەکەی، دەکرێت بڵێین ھەموو زیندەوەر و گیانلەبەرانی شارەکە دەکەونە بەر بەخششی ئەم کەش و ھەوا خۆش و دەگمەنەی کە پلەیەکی گەرمی خۆش و شێداری ھەیە لەگەڵ بوونی تیشکی خۆڕی تاوتاو.
مێژوو
دەستکاریمێژووی جەنەوا دەگەرێتەوە بۆ سەدە کۆنەکان. بەپێی مێژوو کۆنترین ھۆز لەو ناوچەیە نیشتەجێبووبێت لیگوریەکان بوونە کە دواتر سەلت دادەمەزرێنن لە نێوان ساڵانی ٢٥٠٠بۆ ٢٠٠٠بەرلەزایین.
گۆرستانێکی ھەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی شەشەم و پێنجەمی بەرلەزایین، شوێنەکە بۆتە گۆڕستانی داگیرکاری ئەگریکیەکان بەڵام ھەیوانەکانی شارەکە زووتر بەکارھاتووە رەنگە لەلایەن ئەترۆسکانەکان بەکارھاتبێت. بۆچوونیش ھەیە کەلەلایەن فینیقیەکانەوە دروستکراوە.
سەدەکانی ناوەراست و سەردەمی ھەڵسانەوە
دەستکاریسەردەمی ھاوچەرخ
دەستکاریجەنەوایییەکان
دەستکاریپێشانگا
دەستکاری-
خاچەکەی سان جۆرجۆ و پیاوە دوو دەم و چاوەکە کە دروشمی شارەکەیە
-
حی لافاتریتشی
-
جەنەوا
-
سان جۆرجۆ
-
بەندەری کۆن
-
پێشانگای
-
ساحة دی فیراری أنغولو
-
لانتیرنا
-
مقبرة ستالیینو
-
قصر سان جورجو
-
جنوة
-
طریق علوی وناطحة سحاب
-
محطة الأنفاق
-
Palazzo Tursi, sede del Municipio
-
Porta Soprana
-
Narrow and tall alleyways are common in Genoa
-
Sunset over harbor with large ships.
-
Ducal Palace
-
St. Lawrence Cathedral
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جەنەوا»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەنەوا تێدایە. |