ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان

جیا لە زمانی کوردی بۆ چەند زمانێکی تری جیهانیش دۆبلاژ کراوە هەروەها کراوە بە فلم، چیڕۆکەکە باس لە ژیانی منداڵ دەکا کە دایک و باوکی لە دارستا

ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان (بەژاپۆنی:ジャングルブック 少年モーグリ) و(بە ئینگلیزی: Jungle Book Shonen Mowgli)زنجیرەیەکی وێنەی دۆبڵاژە(ئەنیمێ)لەدەرھێنانی فومیو کورۆکادۆ (Fumio Kurokawa) ونووسەر کیمیۆ یابۆکی (Kimio Yabuki).زنجیرەکە لەڕۆمانێکی بەناوبانگ بەناوی پەرتوکی دارستان لەساڵی ١٩٨٩ بەرھەم ھاتوە لە ٥٢ زنجیرە پیک ھاتوە کە ھەمووی دۆبلاژکراوە بۆ کوردی.

ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان
ジャングルブック 少年モーグリ
(Janguru Bukku Shōnen Mōguri)
Anime
کتێبی دارستان
دەرھێنەرفومیۆ کورۆکاوا
بەرھەمھێنانMONDO TV (ئیتاڵی)
نوسەرکیمیۆ یابوکی
میوزیکھیدێۆ شیمازو
ستۆدیۆکانNippon Animation
Doro TV Merchandising[١]
ڕێگەپێدانکتێبی دارستان
Released ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ (1989-10-02) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ (1990-10-29)

چیرۆکەکە دەستکاری

سەرکێشیەکانی مێرمنداڵ ماوکڵی لەوەوە دەست پێدەکات کاتێک پڵنگێکی ڕەش لەگەڵ ورچێکی ھاوڕێی ماوکڵیان پەروەردەکردوە و گەورەیان کردوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە بێچوە گورگ .

بەم شێوەیە ماوکڵی گەورە بوو وە گونجا لەو ژینگە دارستانیەی کە تێیدا گەورە ببوو،دەیتوانی بەزمانی گورگەکان بدوێ و لێیان تێبگات.

بەڵام ڕۆژێک دارستانەکە گڕی گرت و ماوکڵی و سەرجەم ئاژەڵان ڕایان کرد بۆ ناوچەی ڕووبار ،لەڕێگا پڵنگی توندڕەو (شێریخان)ڕووبەڕوویان بویەوە،وە داوای بەدەستەوە دانی ماوکڵی لێ کردن لەبەر ئەوەی ئەو ڕقی لە مرۆڤ دەبویەوە،بەڵام باوکی ماوکڵی کە گورگێک بوو ڕوبەڕوی وەستاو داواکەی ڕەت کردەوە،بەڵام لەم ڕوبەڕوبونەوەیە باوکی ماوکڵی شکستی خوارد و مرد وە ماوکڵی و ھاوڕێکانی نەیانتوانی ھیچ بکەن،لەوەوە رقی ماوکڵی بەرامبەر شێریخان درووست بوو وە ھەوڵی تۆلە سەندنەوەی دەدا،دواجار بڕیاڕ دەدات بگەڕێتەوە گوندەکەی نزیک دارستان و لەگەڵ کچێکی ئادەمیزاد بژێت.

کارەکتەرەکان دەستکاری

  • ئەلیکساندەر (باوکی ماوکڵی گورگ)
مێردی لوریە وە باوکی ئاگڕۆ و سورایە لەگەڵ لوری خێزانی بەیەکەوە ماوکڵیان گەورەکردوە و پاراستنیتیان لەدەستی شێریخان کە پێشەوای دارستانە.
  • لوری (دایکی ماوکڵی گورگ)
ژنی ئەلبکساندەرە وە دایکی ئاگڕۆ و سورایە ،ماوکڵی گەورەکرد دوای مردنی مێردەکەی لەلایان شێریخانەوە.
  • ئاگڕۆ (برای ماوکڵی گورگ)
  • سورا (برای ماوکڵی گورگ)
  • ئەکیڵا (گورگە پیرەکە)
  • سێمێلیۆن (گورگەو باوکی لالایە)
  • ساندا (دێرەگورگێکە لەناوچەی سێمێلیۆن )
  • باگێڕا (پڵنگی ڕەش)
  • پالۆ (ورچەکە)
  • کا (مارەگەورەکە)
  • چیڵ (باڵندە)
  • ماوکڵی (کوڕە مرۆقەکە)
  • شێریخان (پڵنگە دڕندەکە)
  • تاباکی
  • کیچی (بێچوە پاندا)
  • باکۆس (گورگە قەڵەوەکە)
  • بێنتۆ (گورگە ھارەکە)
  • لوگۆ(مەیمونەکە)
  • لالا (گورگ)
  • ھارتی (فیل)
  • میشۆ (کچە مرۆڤیەکە)
  • ڕیکی
  • لیندا (بەخێوکەری باگێڕا)
  • کیشمی (پیاوی گوندەکە)
  • چێنک (ژنی گوندەکە)
  • جاکۆ(ڕاوچیە خراپەکە)
  • جۆن (مامۆستای جاکۆ)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Mondo tv S.P.A - LIBRARY The jungle book". www.mondotv.it. Retrieved 25ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری