دەروازە:ویلایەتی نیویۆرک

بەخێربێن



ھەنووکە ٣٨ وتار لە دەروازەی ویلایەتی نیویۆرک ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

شاری نیویۆرک گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ڕووی دانیشتووانەوە، و گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتووانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت ملیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن و بەپێێ سەرژمێرییەوە ساڵانە ٥٠ ملیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، ئەم شارە لە مێژووشدا لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠ پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.

نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترە و چەندین ناوەند و تاوەری بازرگانی و دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایە و تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دامودەزگای دەوڵەت و پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ ملیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانی و تەلەڤیزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری ڕووبارەکانی و کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک و چاپ و مۆبیلیات و بازاڕی درا و.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانە و ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەریی و ڕووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).

وتاری ھەڵبژێردراو

نیویۆرک تایمز (بە ئینگلیزی: The New York Times) ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە لە نیویۆرک دەردەچێت و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە. کۆمپانیای نیویۆرک تایمز خاوەنی ئەم ڕۆژنامەیەیە و هاوکاتیش پازدە ڕۆژنامەی تریش لە چاپ دەدات. هێنری جارڤیس و جۆرج جۆنیس دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەکەن و دەزگای ڕۆژنامەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ١٨٥١ دامەزراوە. زیاتر...

وتار

دەنزڵ واشینتۆن هایەس (بە ئینگلیزی: Denzel Hayes Washington) ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێکی ئەمریکییە. لە ساڵی ١٩٥٤ لە ماونت ڤەرنۆن لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە. تا ئێستا دوو خەڵاتی ئۆسکاری بە دەست هێناوە و دوو جاریش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بە دەست هێناوە و یەک جاریش خەڵاتی تۆنی بە دەست هێناوە. لە ساڵی ٢٠٠١یشدا خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی (Training Day).

دەنزڵ واشینتۆن لە ماونت ڤەرنۆن لە نزیک شاری نیویۆرک سەر بە ویلایەتی نیویۆرک لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤ لەدایکبووە. دەنزڵ تا ساڵی ١٩٦٨ لە قوتابخانەی مامناوەندی (Pennington-Grimes) خویندوویەتی. کاتێک گەیشتە تەمەنی ١٤ ساڵی دایک و باوکی لە یەک جیابوونەوە هەر لەبەر ئەوە دایکی دەینێریت بۆ قوتابخانەیەکی نموونەی بە ناوی (Oakland Military Academy) لە نیو ویندسۆر لە ویلایەتی نیویۆرک. دەنزڵ خۆی دەربارەی ئەم قوتابخانەیە دەڵێت "ئەم قوتابخانەیە ئاڕاستەی ژیانمی گۆڕی چونکە من بە شێوەیەکی زۆر ناڕێک و نابەجێ ژیانم بەسەردەبرد ، ئەو کەسانەی کە لەم قوتابخانەیە یارمەتییان دام کەسانی زۆر باش بوون بۆم."

زیاتر...

وتار

ئیلیزابێس تایلۆر (ماوەی ژیان:٢٧ ی شووباتی ١٩٣٢ لە لەندەن لە ئینگلستان تاکوو ٢٣ی ئازاری ٢٠١١ لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا) ھونەرمەندێکی بواری ئەکتەری سینەما بووە و بە پشیلە بەنازەکەی ھۆلیۆد ناسراوە، لە ٢٧ی شوباتی ساڵی ١٩٣٢ لە خێزانێکی دەوڵەمەند لە لەندەن لەدایک بووە، لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی جیهانیی دووەم لە ئەمریکا جێنشین بوون، باوکی بەڕەچەڵەک ئەمریکی بووە و دایکیشی بەڕەچەڵەک ئەمریکی بووە، خاوەنی ھەردوو ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئەمریکی بووە. ئیلیزابێس تایلۆر لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بۆ یەکەمجار لە فیلمی ناشیۆناڵ فیلیفیت لەسەر شاشە دەرکەوتووە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا بەشداری لەفیلمی سینیتا کردووە و بەپێشکەشکردنێکی جوان و بەنەرم و نیانی وەکو مێینەیەک سەرنجی بینەرانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، لە ١٩ ساڵیشدا فیلمی جێگایەک لەژێر خۆری پێشکەشکردووە، بەڵام بەبەشداریکردنی لە فیلمی کلیۆپاترا ناوبانگی بڵاوبۆتەوە و میلیۆنێ دۆلاری پێداروە بەرامبەر بە فیلمە. ھەرچەندە ئیلیزابێس تایلۆر ناوبانگی ھونەری بڵابۆتەوە و ناو و وێنەی لە بەرگی گۆڤار و ڕۆژنامە جیھانێکاندا ھەبووە بەڵام ژیانی جێگیر نەبووە و لەژیانیدا ٧ جار ھاوسەرگیرێتی کردووە، سەرەتا ھاورسەرگیری لەگەڵ میلیۆنێر نیک ھیلتۆن کردووە، دواتر لەگەڵ مایکڵ وایڵدنجی ھونەرمەندی بەریتانی بەناوبانگ کردووە، پاشان شوی بە دەرھێنەری ئەمریکی مایک توود کردووە و لەڕوداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە پیاوەکەی گیانی لەدەستداوە و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیدی فیشەری گۆرانیبێژی جولەکەی بەناوبانگ کردووە، دوای ئەویش ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی ھۆلیۆد ریتشارد بیرتۆن کردووە و دووجار لەیەک جیابونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ھێلانەی ھاوسەرگیرێتی.

ئیلیزابێس تایلۆر بۆ دووجار خڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر وەرگرتووە و لە ٢٣ مارسی ساڵی ٢٠١١ و لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان