وودڕۆو ترەیس "وودی" هاریلسن ئەکتەرێکی ئەمەریکی چالاکوانی نووسەر ، دوو چار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە ، و حەوت جار بۆ خەڵاتی ئێمیش کە توانیویەتی جارێک بیباتەوە.

وودی هاریلسن
Woody Harelson

لەدایکبوون23ی تەمووزی ١٩٦١
پیشەئەکتەر، بەرهەمهێنەر
چالاکبوون١٩٩١-ئێستا
ھاوسەرلاورا لوی (٢٠٠٨-ئێستا)
مناڵ(ەکان)٣
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئێمئ (١٩٨٩

دەرکەوتنی وودی لەساڵی ١٩٨٥ دا بوو ، کاتێک لە زنجیرەی تەلەڤزۆنی (Cheers)دا ڕۆڵی بینی ،کە بەم ڕۆڵەشی ٥ جار بۆ خەڵاتی ئێمی پالێورا و جارێکیش بردیەوە . جگە لەمەش لە فیلمە نوێکانیدا ڕۆڵی (هەیمیچ)ی گێڕا لە فیلمی (یاریەکانی برسیەتی -Hunger Games)دا.

لەساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری زنجیرەی (True Detective)ی کرد لەپاڵ ئەکتەری بەناوبانگ ماتیو مەکاونھی کە دواتر بەمهۆیەشوە بۆ خەڵاتێکی ئێمی پاڵیورا.