ھێربەرت جۆرج وێڵز (بە ئینگلیزی: H. G. Wells؛ لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٦ لە کێنت، ئینگلتەرا – مردووی ١٣ی ئابی ١٩٤٦). نووسەر و چیرۆکنووسێکی ئینگلیز بوو. بەوە ناسرابوو کە لایەنێکی زانستی لە چیرۆکەکانیدا ھەبوو، کە چیرۆکەکانی زیاتر بریتی بوون لە چیرۆکی خەیاڵی زانستی، و باسی بارودۆخی جیھان دەکات لەداھاتوودا. بە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ئەدەبیی خەیاڵیی زانستی دادەنرێت. توانی ناوبانگێکی زۆر لەڕێگەی بوارە ئەدەبییەکەی بەدەستبھێنێت، بە پێچەوانە جوڵ ڤێرن کە ڕەخنەی کۆمەڵایەتی زۆر لە چیرۆکەکانی گیرا.

ھێربەرت جۆرج وێڵز
Herbert George Wells
وێنەی ھێربەرت جۆرج وێڵز، ساڵی ١٩٢٠
لەدایکبوون (١٨٦٦-0٩-٢١) ٢١ی ئەیلوولی ١٨٦٦
کێنت، ئینگلتەرا
مردن١٣ی ئابی ١٩٤٦(١٩٤٦-٠٨-١٣) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، ئینگلتەرا
پیشەڕۆژنامەنووس، نووسەر، مێژوونووس، رۆماننووس
زمانزمانی ئیدو، ئینگلیزی
ڕەگەزنامەبەریتانی
کارە دیارەکانئان ڤیرۆنیکا
ئامێری کات
جەنگی جیھانەکان
دورگەکەی دکتۆر مۆرۆ
چالاکی ساڵانی١٨٩٥–١٩٤٦
ھاوسەرئیزابێل ماری وێڵز
ئامی کاثێرین رۆبنس
منداڵەکانجۆرج فلیپ وێڵز(١٩٠١–١٩٨٥)
فرانک ریچارد وێڵز(١٩٠٣–١٩٨٢)
ئانا-جەین کینارد(١٩٠٩–٢٠١٠)
ئەنتۆنی ویست(١٩١٤–١٩٨٧)
خزمەکانجۆزێف وێڵز (باوک)
سارا نێڵ(دایک)
فرانک وێڵز (برا)
سایمۆن وێڵز (نەوە)

کارە دیارەکان دەستکاری

لە دیارترین کارەکانی ھێربەرت جۆرج وێڵز

  • پیاوە شاراوەکە
  • جەنگی جیھانەکان
  • یەکەمین پیاوانی سەر مانگ
  • جەنگ لە ھەوادا
  • ئان ڤیرۆنیکا
  • ئامێری کات
  • دروستکەری ئەڵماس
  • وڵاتی کوێرەکان
  • خەوتووەکە بەئاگادێتەوە
  • دورگەکەی دکتۆر مۆڕۆ

سەرچاوەکان دەستکاری