ڤێنەم: با کارنەیج بێت (فیلم)

ڤێنەم: با کارنەیج بێت (بە ئینگلیزی: Venom: Let There be carnage) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە و لەسەر بنەمای کارەکتەری کۆمیکەکانی ماڕڤڵ ڤێنوم دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٢١ نمایشکرا. ئەم فیلمە لەلایەن کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بە ھاوکاری مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت و تێنسێنت پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. دووەم فیلمە لە گەردوونی مارڤڵی سۆنی پیکچەرز و درێژەی فیلمی ڤێنوم (٢٠١٨) فیلمەکە لە دەرھێنانی ئەندی سێرکیسە لە سیناریۆیەک کە لەلایەن کێلی مارسێلەوە نووسراوە، لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە بە ھاوکاری تۆم ھاردی دانراوە.

ڤێنەم: با کارنەیج بێت
پۆستەری فەرمیی فیلم
دەرھێنەرئەندی سێرکیس
بەرھەمھێنەر
شانۆنامەکێلی مارسێل
چیرۆک
ئەکتەران
مۆسیقامارکۆ بێلترامی
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ڕیچاردسۆن
مۆنتاژ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکچەرز بڵاودەکاتەوە
دەرچوون
  • ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (2021-09-14) (لەندەن)
  • ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (2021-10-01) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ماوەی فیلم٩٧ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١١٠ ملیۆن دۆلار
داھات٥٠٦٫٩ ملیۆن دۆلار[١][٢]

لەم فیلمەدا تۆم ھاردی ڕۆڵی ڤێنەم/ئێدی برۆک دەگێڕێت و شانبەشانی میشێل ویلیامز، نائۆمی ھاریس، ڕید سکۆت، ستیڤن گراھام و ودی ھاریلسن. لە فیلمەکەدا برۆک ھەوڵدەدات کاروانی ڕۆژنامەگەری خۆی زیندوو بکاتەوە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ بکوژی زنجیرەیی کلیتۆس کاسیدی (ھارێلسۆن)، کە میوانداری ھاوژینێکی نامۆی ھاوشێوەی ڤینۆم دەکات بە ناوی کارناج. ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە لەندەن لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ نمایشکرا، و لە ١ی تشرینی یەکەمدا لە ئەمریکا نمایشکرا، دوای چەندین دواکەوتن لە ڕێکەوتی سەرەتایی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩. فیلمەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا، داھاتی ٥٠٦٫٩ ملیۆن دۆلاری لەسەر ئاستی جیھان و بووە حەوتەم زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢، بەڵام داھاتەکەی ٣٤٩٫٢ ملیۆن دۆلار کەمتر بوو لە فیلمەکەی پێش خۆی. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی وەرگرت، کە ستایشی زنجیرە ئەکشنەکان، کیمیای نێوان برۆک و ڤینۆم، دیمەنی ناوەڕاستی کریدت و نمایشەکانی ھاردی و ھارێلسۆنیان کرد، ھەروەھا ڕەخنەیان لە سیناریۆکەش گرت، لەکاتێکدا ماوەی کورتی نمایشکردنی بۆچوونی دابەشکراوی بەدەستھێنا. فیلمی سێیەمی ڤینۆم لە پەرەپێداندایە.[٣]

ڕۆڵەکان دەستکاری

بەرھەمھێنان دەستکاری

لە ماوەی پەرەپێدانی درێژخایەنی فیلمی ڤێنوم لە ساڵی ٢٠١٨، چاوەڕوان دەکرا کارەکتەری کارناج وەک دژبەرێک دەربکەوێت.[٤][٥] لە کاتی پێش بەرھەمھێنانی ئەو فیلمەدا، تیمی داھێنەر بڕیاریاندا کارەکتەرەکە نەخەنە نێو فیلمەکەوە بۆ ئەوەی بتوانن سەرنجیان لەسەر ناساندنی پاڵەوانەکان، ئیدی برۆک و ڤێنوم بێت. ھەروەھا جێف پینکنەر نووسەری فیلمی ڤینۆم لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ پشتڕاستی کردەوە کە بەدواداچوونێک ڕوودەدات، بەڵام بەشداری نەکردووە لە نووسینی فیلمەکەدا. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩، چاوەڕوان دەکرا ڕید سکۆت ڕۆڵی خۆی وەک دان لویس خۆشەویستەکەی وینگ لە یەکەم فیلمدا دووبارە بکاتەوە. ھەروەھا چاوەڕوان دەکرا کارەکتەری شریک وەک خراپەکاری لاوەکی فیلمەکە دەربکەوێت و حەزێکی خۆشەویستی بۆ کارنەیج دەرببڕێت. بۆ ئەو بەشە سەیری چەندین ئەکتەری جیاواز کرا، پێش ئەوەی نائۆمی ھاریس لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا ڕۆڵی تێدا ببینرێت. وێنەگرتنی سەرەکی لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ستۆدیۆی لیڤسدن لە شاری ھێرتفۆردشایری ئینگلتەرا لەژێر ناوی کارکردنی فیلمۆر دەستیپێکرد. دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ ناوی فەرمی فیلمەکەی ڕاگەیندرا، سۆنی تیزەرێکی کورتیشی بڵاوکردەوە کە لۆگۆی فەرمی فیلمەکەی تێدابوو. زۆرێک لە ھەوادارانی کتێبە کۆمیکییەکانی ڤینۆم ڕەخنەیان لە ناونیشانەکە گرت، ھەندێکیان پرسیاریان کرد کە بۆچی ناونیشانی ھێڵی چیرۆکی کتێبی کۆمیک «ماکسیم کارنەیج» بەکارنەھێنرا.[٦]

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمی ڤێنەم: با کارنەیج بێت لە ١٤ ئەیلوولی ٢٠٢١ لە لەندەن بۆ ھەوادارانی نمایشکرا، لە ١ی تشرینی یەکەم لە ئەمریکا لە فیلمەکانی ڕێڵدی ٣دی و ئایماکس نمایشکرا.[٧] لە مانگی ئابی ٢٠٢١ کۆمپانیای سۆنی و کۆمپانیای CJ 4DPlex گرێبەستێکیان ڕاگەیاند بۆ بڵاوکردنەوەی ١٥ فیلمی سۆنی لە ماوەی سێ ساڵدا بە شێوەی سکرین ئێکس، کە لە فیلمی با کارنەیج بێتەوە دەستی پێکرد. فیلمەکە لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئەمریکا نمایش بکرێت، بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ چەند جارێک دواکەوت، گواسترایەوە بۆ ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، پاشان ١٥ی تشرینی یەکەم، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە تا ١ی تشرینی یەکەم. فیلمەکە بۆ یەکەمجار لە لووتکەی چارتەکانی ئایتیوونز و گووگڵ پلەی و ڤودو دەرکەوت دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە خزمەتگوزارییەکانی PVOD بڵاوکرایەوە لە نیسانی ٢٠٢١ کۆمپانیای سۆنی گرێبەستێکی واژوو کرد کە دیزنی دەستی بگات بە ناوەڕۆکی فیلمەکەیان، لەنێویاندا ناوەڕۆکی مارڤڵ لە گەردوونی سپایدەرمانی سۆنی، بۆ ئەوەی لە دیزنی+ و ھولو پەخش بکرێت و لە تۆڕە تەلەڤیزیۆنییە ھێڵییەکانی دیزنی دەربکەوێت. دەستڕاگەیشتن بە نازناوەکانی سۆنی لەلایەن دیزنییەوە دوای بەردەستبوونیان لە نێتفلیکسدا دێت. فیلمی ڤێنوم: با کارنەیج بێت لە ئەمریکا و کەنەدا ٢١٣٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە ناوچەکانی دیکەشدا ٢٩٣٫٤ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٥٠٧ ملیۆن دۆلار بووە.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Venom: Let There Be Carnage (2021)". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved January 28, 2022.
  2. ^ "Venom: Let There Be Carnage (2021)". The Numbers. Nash Information Services, LLC. Retrieved January 28, 2022.
  3. ^ https://www.gamesradar.com/venom-2-review-roundup-tom-hardy/
  4. ^ https://deadline.com/2014/08/female-superhero-movie-spider-man-sony-810253/
  5. ^ https://www.hollywoodreporter.com/movies/movie-news/spider-man-homecoming-how-sony-learned-cede-control-marvel-1015408/
  6. ^ https://www.businessinsider.com/venom-success-explained-sonys-spider-man-universe-here-to-stay-2018-11
  7. ^ https://www.slashfilm.com/574664/sony-imax-releases/
  8. ^ https://deadline.com/2021/08/sony-venom-let-there-be-carnage-screenx-cj4dplex-exhibition-deal-1234806770/