لۆگن (فیلم)
لۆگن فیلمێکی ساڵی ٢٠١٧ی ئەمریکی درامی و سوپەر ھیرۆیییە کە کەسایەتییە سەرەکییەکەی وۆڵڤرین ھی کۆمیکەکانی ماڕڤڵە، کە ئاکتەر ھیو جاکمن ڕۆڵەکەی دەبینێ، و بڵاوکردنەوەی فیلمەکە لە ئەستۆی کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەمە، و بە دەیەم فیلمی زنجیرەی پیاوانی ئێکس ھەژمار دەکرێ، و سێیەم فیلمی تایبەت بە وۆڵڤرین دوای ھەردوو فیلمی X-Men Origins: Wolverine (2009 و (The Wolverine (2013. فیلمەکە لە دەرھێنانی جەیمس مانگۆڵدە، کە بە ھاوبەشی چیڕۆکەکەی لەگەڵ سکۆت فرانک و مایکڵ گرین نووسیوە، و لەنواندنی ئاکتەران پەتریک ستیوارت، بۆید ھاڵبرووک و ستێفن مێرچانت، ڕیچارد ئی گرانت لەگەڵ دافن کینە. فیلمەکە باس لە لۆگنی بەساڵاچوو دەکات کەوا ژیان لەلای سنووری وڵاتی مەکسیک بەسەردەبات، بەڵام دوای زانینی ڕاستییەک، لۆگن بەڕێدەکەوێ بۆ ئەنجامدانی دوایین ئەرکی خۆی.
لۆگن (فیلم) | |
---|---|
دەرھێنەر | جەیمس مانگۆڵد |
بەرھەمھێنەر |
|
چیرۆک | جەیمس مانگۆڵد |
لەسەر بنەمای | وۆڵڤرین byڕۆی تۆماس لین واین جۆن ڕۆمیتا |
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ماڕکۆ بێلترامی |
وێنەگری سینەمایی | جۆن مەیسن |
مۆنتاژ |
|
بڵاوکردنەوە | 20th Century Fox |
دەرچوون | ١ مارسی ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ١٣٥ خولەک |
وڵات | ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٧ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٦١٦ ملیۆن دۆلار |
بیرۆکەی فیلمەکە لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ دەستپێکرد، کاتێک مانگۆڵد بۆ نووسینی فیلمەکە ھەڵبژێردرا و سوودی لە کۆمیکی "لۆگنی بەساڵاچوو - Old Man Logan" بینیبوو. لە ساڵی ٢٠١٤ جاکمن گەڕانەوەی خۆی ڕاگەیاند و لەھەمان کاتیشدا گوتی دوایین جار دەبێت کەوا ئەم ڕۆڵە بەرجەستە دەکات، ئەمەش دوای ١٧ ساڵ دێت، کەوا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ ئەم ڕۆڵەی گێڕا. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ٥ی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و لە٨ی ٢٠١٦ش بەکۆتا ھات.
لۆگن بۆیەکەمجار لە ٦٧ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین نمایش کرا لە ١٧ شوباتی ٢٠١٧، و لە ٣ی مارسی ٢٠١٧ لە ئەمریکا، و ١٠ی مارسی ٢٠١٧ لە سینەماکانی کوردستان. فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی نمرەی نایاب پێدرا لەلایەن ڕەخنەگران لە وێبسایتی IMDB خاوەنی نمرەی ٨٫٧ و لەوێبسایتی Rotten Tomatoesیش ڕێژەی ٩٣٪ی پێدراوە و بە یەکێک لە باشترین فیلمە وەرگیراوەکانی کۆمیک دادەنرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Logan (film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی ئازاری ٢٠١٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لۆگن (فیلم) تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە لۆگن (فیلم) تێدایە. |