ئاگا (فیلم)
ئاگا یەکەم فیلمی کوردی ئەنیمەشنی دوو ڕەھەندییە کە باس لە ئەنفال دەکات، فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا.[١]
ئاگا | |
دەرھێنەر | بێھنام بابازادە |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەدیابین ئەجێنسی |
نووسین | ئەمیر حاجی داوود |
چەشنی فیلم | ئەنیمەیشن |
کاست | ڕەنج سەنگاوی ھەژان ھێرش ساز ئاسۆ |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ٦٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی، عەرەبی |
بۆ یەکەم جار لە کوردستان فیلمێکی ئەنیمەیشن بەرھەمدەھێندرێت بە ناوی "ئاگا" کە لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان پەخشکراوە.
فیلمی "ئاگا" نووسین و سیناریۆی ئەمیر حاجی داوودە، و ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن بێھنام بابازادە، کە کوردێکی ڕۆژھەڵاتە دەرھێنانی بۆ کراوە،[٢] ھاوکات بەڕێوەبەری ھونەری گەیلان عەبدوڵڵایە.
ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن ستافێکی کورد و ستافێکی ئێرانییەوە دەرھێنراوە و کۆمەڵێک ھونەرمەند و کەسایەتی بەناوبانگی کورد ڕۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەبینن. ھەریەک لە ڕەنج سەنگاوی، ھەژان ھێرش، و ساز ئاسۆ ڕۆڵی تێدا دەبینن، کاری ساوند دیزاینی لەلایەن بژار دیلان بۆ کراوە و گۆرانییەکەی لەلایەن دەریا کاروان وتراوە و بەرھەمھێنانی ئەدیابین ئەجێنسییە.
چیڕۆک
دەستکاریئاگا چیڕۆکێکە کە باس لە منداڵێکی کورد دەکات، کە دەربازبووی ژێردەستی ڕژێمی بەعسە لەکاتی ئەنفالکردنی خانەوادەکەی و گوندەکەیان، ھاوکات ئاگا بەبیرھێنانەوەیەکە لەو نەھامەتیانەی کە کورد لە ساڵانی ڕابردوو لەسەر دەستی دوژمنانی بینیویەتی.
پەخشکردن
دەستکاریلە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە شاشەی زۆربەی سینەماکانی کوردستان نمایشکرا. و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە تەلەڤیزیۆنی ئاسمانیی ڕووداو پەخشکرا، کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی یادکرنەوەی قوربانیانی ئەنفال.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ ماڵپەڕی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «بەمزوانە یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی بڵاو دەکرێتەوە». ماڵپەڕی یەڵا. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]