ڕەنج سەنگاوی
ڕەنج ڕەزا سەعید ناسراو بە ڕەنج سەنگاوی (لەدایکبووی ١٩٧٧) پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی و شاعیرێکی کوردە، خەڵکی باشووری کوردستانە. خاوەنی دوو دیوانی شیعرییە. لە بواری ڕاگەیاندنیش، لە ئێستادا لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو پڕۆگرامی لەگەڵ ڕەنج پێشکەش دەکات.[١]
ڕەنج سەنگاوی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٧ |
نیشتەجێی | سلێمانی، کوردستان |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی ڕاگەیاندن |
پیشە | پەیامنێر، ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکار، شاعیر |
خێزان | بەڵێن (برا) |
ژیان
دەستکاریڕەنج لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی سەنگاو لە خێزانێکی ھەژار لەدایکبووە. بە یارمەتی و کۆمەک و داخوازی یەکێتی نیشتمانی ڕەنج سەنگاوی مافی خوێندنی درایە لە زانکۆ پاش چەند ساڵێک توانی زانکۆ تەواو بکات، دەرچووی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی سلێمانی.
پیشە
دەستکاریڕاگەیاندن
دەستکاریلە ساڵی ١٩٩٨ەوە ڕەنج سەنگاوی وەک ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر لە ھەردوو کەناڵی کوردسات و تەلەڤیزیۆنی خاک چەندین بەرنامە و چاوپێکەوتنی ڕەخنەگرانەی پێشکەش کردووە و لەسەر پرسی گەندەڵیش ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی بەرپرسان کردووە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ڕەنج جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی کوردسات بووە تا لە ٢١ی نیسان بەھۆی چەند کێشەیەکی تایبەتییەوە لە کوردسات ھاتەدەرەوە و کارەکەی بەجێھێشت، ئینجا چووە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا کار لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکات.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |