جیابوونەوەی نادر لە سیمین
جیابونەوەی نادر لە سیمین (بە فارسی: جدایی نادر از سیمین) و (لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی A Separetion) فیلمێکی فارسی درامییە بەرھەمی ساڵی ٢٠١١یە لە دەرھێنان و نوسینی ئەسغەر فەرھادییە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بۆتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی[١] و ژمارەیەکی زۆر خەڵاتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی بەدەستھێناوە[٢] و پڕ داھاتترین فیلمی فارسیشە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
جیابونەوەی نادر لە سیمین | |
دەرھێنەر | ئەسغەر فەرھادی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەسغەر فەرھادی |
نووسین | ئەسغەر فەرھادی |
کاست | لەیلا حاتەمی پەیمان مەعادی شەھاب حوسێنی سارە بەیات سارینا فەرھادی |
مۆسیقا | ستار ئۆرکی |
وێنەگری سینەمایی | مەحمود کەلاری |
دەستکاری | ھایدە سەفی یاری |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٥ی ٢ی ٢٠١١ لە بەرلین ١٦ی ٣ی ٢٠١١ لە ئێران |
ماوەی فیلم | ١١٩ خولەک |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
تێچوون | ٥٠٠٬٠٠٠ دۆلار |
داھات | ٢٤ میلیۆن دۆلار |
ئەسغەر فەرھادی دوای وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی جیابونەوە وتی '' سڵاو لە خەڵکە باشەکەی وڵاتەکەم، ئێستا ئێرانیگەلێکی زۆر لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ئەم ساتەن و پێموایە خۆشحاڵن، نەک لەبەر خەڵاتێکی گرنگ نەک لەبەر فیلمسازێک، ئەوان خۆشحاڵن چونکە لە ڕۆژگارێکدا کە لە نێوان سیاسەتمەدارەکاندا وشەگەلی ڕەق و ھەڕەشەو جەنگ دەگۆڕدرێتەوە، ناوی وڵاتەکەیان ئێران لە جێگایەکی پڕشکۆی ھونەریدا دەھێنرێت، ھونەرێکی دەوڵەمەند و کۆن کە لەژێر تەپوتۆزی سیاسەتدا ون بووە''[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ http://www.bbc.com/persian/arts/2012/02/120227_l06-separation-win-oscar.shtml بی بی سی فارسی - فارسی - دواین سەردان ٢٦ی ١ی ٢٠١٧
- ^ http://www.imdb.com/title/tt1832382/ ئای ئێم دی بی - ئینگلیزی - دواین سەردان ٢٦ی ١ی ٢٠١٧
- ^ http://nimakhosravi.blogsky.com/1390/12/08/post-31/[بەستەری مردوو] نیما خوسرەوی - فارسی - دواین سەردان ٢٧ی ١ی ٢٠١٧
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |