لەیلا حاتەمی

خانمەکتەری ئێرانی

لەیلا حاتەمی (فارسی: لیلا حاتمی؛ لەدایکبووی ١ی ئابی ١٩٧٢ لە تاران) خانمەکتەر و دەرھێنەرێکی ئێرانییە. کچی دەرھێنەر عەلی حاتەمییە، و ھاوسەری ئەکتەر؛ عەلی موسەففایە. چەندان خەڵاتی فێستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکانی بەدەست ھێناوە.

لەیلا حاتەمی

لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٨-٠١) ١ی ئابی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نەتەوەئێرانی
پیشەخانمەکتەر
چالاکبوون١٩٩٦ – ئێستا
ھاوسەرعەلی موسەففا (لەوەتەی ١٩٩٨)
مناڵ(ەکان)مانی (لەدایکبووی ٢٠٠٧)
عەسەل (لەدایکبووی ٢٠٠٨)
وێبگەماڵپەڕی نافەرمی

ژیاننامە دەستکاری

دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە سویسڕا و دەست دەکا بە خوێندنی ئەندازیاریی میکانیکی. دوای دوو ساڵ خوێندنەکەی گۆڕیوە بۆ ئەدەبی فەڕەنسی، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی گەڕاوەتەوە ئێران. لەپاڵ زمانە زگماکییەکەی کە فارسییە، زمانەکانی فەڕەنسی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بەتەواوی دەزانێت.

دوای ماوەیەک لە وچان، دەچێتە نێو بواری سینەما بە بەشداریکردنی لە فیلمی لەیلا، ڕۆڵبینیەکەی لەم فیلمە پێشوازیێکی ئەرێنی لێ کرا لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە.

لە ساڵی ١٩٩٩ ھاوسەرگیری لەگەڵ عەلی موستەففا کرد، کە ئەویش ئەکتەرێکی سەرەکیی فیلمی لەیلا بوو. دوو مناڵیان ھەن؛ کوڕێک بە ناوی مانی (لەدایکبووی ٢٠٠٧) و کچێک بە ناوی عەسەل (لەدایکبووی ٢٠٠٨).

 
لەیلا حاتەمی لەگەڵ چەند ئەکتەرێکی تر، لە فێستیڤاڵی فیلمی کەن (دووەم کەس لەلای چەپ)

فیلمنامە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی، «Leila Hatami»، ئازاری ٢٠١٦.
  • ویکیپیدیای فارسی، «لیلا حاتمی»، ئازاری ٢٠١٦.