سارە بەیات
سارە بەیات (بە فارسی: ساره بیات؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩[١] لە مەشھەد، ئێران[٢]) ئەکتەرێکی ئێرانییە.
سارە بەیات | |
---|---|
لەدایکبوون | ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ) مەشھەد، تاران |
پیشە | ئەکتەر |
ھاوسەر | AliReza Afkari |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://sarehbayat.com/ |
پیشە
دەستکاریسارە دەرچووی پیشەسازی فەرش و باڵیۆزی پیشەسازییە دەستیەکانە. و خاوەنی بڕوانامەی ئەکتەرێتیە لە دامەزراوەی کارنامە ، ئەکتەرێتی شانۆ، تەلەڤیزیۆن و سینەمای لە ساڵی ۲۰۰۰ دەستپێکرد. سارە بەیات سەرباری ئەکتەرێتی ، دیزاینی جلوبەرگ و وێنەکێشانیش ئەنجام دەدات. ئەو بە ڕۆڵگێڕان لە فیلمی مقلد شیطان ھاتە ناو سینەماوە. بەیات لە ساڵی ۲۰۱۰ بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین ھەڵبژێردرا و لەو میانەیەش دا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەری ژن ی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی فیلمی لەندەن و لەگەڵ لەیلا حاتەمی، سارینا فرھادی و کیمیا حسینی ورچی زیوینی باشترین ئەکتەری ژنی ڤیستیڤاڵی فیلمی بەرلین ی وەرگرت.[٣] ئەو لە ساڵی ۲۰۱۷ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی ڤیستیڤاڵی حافزی بۆ زنجیرەی ئاشقانە وەرگرت.[٤]
بنەماڵە
دەستکاریخوشکەکەی ئەو سەروین بەیات ھاوسەری ڕەزا قۆچان نەژاد، یاریزانی تۆپی پێیە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سارە بەیات تێدایە. |