ڕاجکومار ھیرانی لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢. ڕاجکومار دەرهێنەری هیندی و سیناریۆنووس و سەرنووسەر (دەسکاریکەر)ی فیلمە. تاکوو ئێستا چوار فیلمی دەرهێناوە ئەوانیش (Munna Bhai M.B.B.S)[١] لەساڵی ٢٠٠٣ وە (Lage Raho Munnabhai)[٢] لەساڵی ٢٠٠٦ وە سێ گەمژە لە ٢٠٠٩ وە پیکەی لە ٢٠١٤. وە بەگشتی فیلمەکانی ئەو سەرکەوتنی مەزنییان بەدەست هێناوە لە بۆکس ئۆفیس وەک پیکەی کە توانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە کە توانی ببێتە پڕداهاتترین فیلمی مێژوویی لە سینەمای هیندستان[٣][٤].بەهۆی بڵاوکردنەوەی فیلمەکانی و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەدەستی هێناون ئەوا فیلمەکانی لە چەندین بۆنە و ڕێوەڕەسمی فەرمیدا خەڵاتی سینەمایی و فیلمەکانی بەدەست هێناوە.[٥]