بەختڕەشی میزۆپۆتامیا

بەختڕەشی میزۆپۆتامیا (بەئینگلیزی:Curse of Mesopotamia) فیلمێکی ترسناکی ٢٠١٥ی کوردییە لە دەرهێنان و نوسینی لەوەند عومەر، وێنەی فیلمەکە لە ئەردەن و عێراق گیراوە. فیلمەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ نمایشکرا لەسینەماکانی باشووری کوردستان و عێراق.

بەختڕەشی میزۆپۆتامیا
دەرھێنەرلەوەند عومەر
کاستمێلیسا مارس
تێڕیل کارتەر
کەریم سەیدی
هانیا ئەمار
ڕێکەوتی دەرچوون١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥
ماوەی فیلم٩٣ خولەك
وڵاتعێڕاق
ئەردەن
زمانئینگلیزی
كوردی
تێچوون700 هەزار دۆلار
داھاتنەزانراو

چیرۆکی فیلم

دەستکاری

فیلمەکە باس لە ٥ کەس دەکات کە شەوانە هەمان (کابوس) دەبینن و دکتۆرێکیش بەناوی باربارا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات و بۆی دەردەکەوێت کە ئەو قەڵایەی دەیبینن لە خەونەکە لە کوردستانی عیراقە بۆیە هەموویان دەچن بۆ قەڵاکە و بڕیاردەدەن ٥ ڕۆژ بمێننەوە لەناو قەڵاکە، لەو کاتەشدا بۆیان دەردەکەوێ کە ئەو قەڵایە شوێنی پاشا ئەژدەهاک بووە و ئەو قەڵایەش شۆڕشێکی تیادا ڕوویداوە و شەیتان وای لێ کردوون کە سەردانی قەڵاکە بکەنەوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بچەسپێنێتەوە.

بەستەری دەرەکی

دەستکاری

سەرچاوە

دەستکاری