دەروازە:فیلم/دیالۆگی ھەڵبژێردراو
دیالۆگی ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:فیلم/دیالۆگی ھەڵبژێردراو/١
نادر: «یەک ھۆکارم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بچینە دەرەوەی وڵات؟»
سیمین: «تۆ ھۆکارێکم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بمێنینەوە؟»
نادر: «من ھەزار ھۆکارت دەدەمێ.»
سیمین: «یەکێکم پێ بڵێ.»
نادر: «یەکەم باوکم، ناتوانم بەبێ باوکم بڕۆم. ھی تر بڵێم!»
سیمین: «بەڵام دەتوانی ژنەکەت بەجێ بھێڵی!»
نادر: «من کەی تۆم بەجێھێشتووە؟ تۆ منت ھێناوەتە دادگا، تۆ داوای جیابوونەوەت لێم کردووە.»
…
سیمین: «جەنابی دادوەر باوکی نەخۆشیی ئەلزھایمەری ھەیە؛ ئەو ھەر دەزانێت کە تۆ کوڕی ئەویت؟»
نادر: «من دەزانم کە ئەو باوکمە!»
دیالۆگی ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:فیلم/دیالۆگی ھەڵبژێردراو/٢
سەرباز ڕایبن: «وتەکە چییە؟ «ئەگەر خوا لەگەڵ ئێمە بێت، ئەی دەبێت کێ لەگەڵ ئەوان بێت؟»»
ئەپام: ««ئەگەر خوا لەگەڵ ئێمەیە، کێ دەتوانێت دژمان بێت؟»»
سەرباز ڕایبن: «بەڵێ، من چیم وت؟»
دیالۆگی ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:فیلم/دیالۆگی ھەڵبژێردراو/٣
ڕەزا: «ھەندێ جار ھەندێ کار دەکەیت ئەسڵەن پیاو نازانێت چیت پێ بڵێت. لە ئاستی جێگری ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لە شەوێکی وادا بلکێت بە خزمەتگوزارێکەوە؟ چیتە فەریبا؟»
فەریبا: «وا دەزانیت نازانم ئاھەنگەری بۆچی ئەم کچەی لێرە داناوە؟ بۆچی لەوەتەی ئەم کچە ھاتووە ئێمە ژیانمان تێک چووە؟ ڕەزا لە ھەموو بەڵێنەکانت پاشگەزبوویتەوە.»
ڕەزا: «مەیکە بە ھەرا.»
فەریبا: «ڕۆیشتم بۆ ھەولێر؛ ماڵەکەی سەعادەتاباد.»
ڕەزا: «مەیکە بە ھەرا. ئەم شتە لەنێوان من و تۆیە. پەیوەندیی بە کەسی ترەوە نییە. ھم! من و تۆ نەمانتوانی پەیوەندییەکەمان ڕاگرین، نابێت کەسی تر سزاکەی وەرگرێت.»
فەریبا: «نەمانتوانی؟»
ڕەزا: «نا، نەمانتوانی. نەمانتوانی چونکە من تێڕوانینی تۆم بۆ ھەست و عەشق قەبوڵ نییە فەریبا. چونکە تۆ لە سەری سەرەوە سەیری شتەکان دەکەیت. دابەزە بابە! دابەزە!»
دیالۆگی ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:فیلم/دیالۆگی ھەڵبژێردراو/٤
جەمال: «با ڕابكهین.»
لاتیكا: «بۆكوێ، بهچی بژین؟»
جەمال: «به خۆشهویستی.»
دیالۆگی ھەڵبژێردراو ٥
دەروازە:فیلم/دیالۆگی ھەڵبژێردراو/٥
دی ئێس یوو ڕۆوس تێڵەر: «دەتەوێت کارەساتە ڕاستەقینەکەی ھاوسەرگیری بزانیت؟»
دی سی ئای جۆن لووتەر: «نا، سوپاس.»
دی ئێس یوو ڕۆوس تێڵەر: «ژنان ھەمیشە وا بیر دەکەنەوە پیاوان دەگۆڕێن، بەڵام ناگۆڕێن. پیاوان وا بیر دەکەنەوە ژنان ناگۆڕێن، بەڵام دەگۆڕێن.»