نادر: «یەک ھۆکارم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بچینە دەرەوەی وڵات؟»
سیمین: «تۆ ھۆکارێکم بدەرێ کە بۆچی دەبێت بمێنینەوە؟»
نادر: «من ھەزار ھۆکارت دەدەمێ.»
سیمین: «یەکێکم پێ بڵێ.»
نادر: «یەکەم باوکم، ناتوانم بەبێ باوکم بڕۆم. ھی تر بڵێم!»
سیمین: «بەڵام دەتوانی ژنەکەت بەجێ بھێڵی!»
نادر: «من کەی تۆم بەجێھێشتووە؟ تۆ منت ھێناوەتە دادگا، تۆ داوای جیابوونەوەت لێم کردووە.»

سیمین: «جەنابی دادوەر باوکی نەخۆشیی ئەلزھایمەری ھەیە؛ ئەو ھەر دەزانێت کە تۆ کوڕی ئەویت؟»
نادر: «من دەزانم کە ئەو باوکمە!»