نەخۆشیی ئەلزھایمەر

بەسەرھاتی مێشک لە پێش و دوای تووشبوون بە ئەلزھایمەر
نەخۆشیی ئەلزھایمەر

نەخۆشی ئەلزھایمەر (بیرچوونەوە) (بە ئینگلیزی: Alzheimer's disease) لە مێشکدا ڕوودەدات، ژمارەی خانە دەمارییەکانی مێشک تا ڕادەیەک کەم دەبێتەوە کە کاریگەریی مێشک تا ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێت. کەسێک کە تووش بە ئەلزھایمەر دەبێت ئیتر ناتوانێت وانەی تازە لە ژیانی فێربێت، ھەموو ئەوەشی پێشتر زانیویەتی لە بیری دەچێتەوە، ھەتا ڕادەیەک کە ناوی کەس و کاری خۆیشی لە بیر دەچێتەوە. ئەلزھایمەر زۆرتر لە ژناندا ڕوودەدات. ھۆکاری ئەم نەخۆشییە ھێشتا بە تەواوی دیار نییە. دەرمانەکانیشی ھێشتا زۆر کارامە نین و ئەگەرەکانی توشبوون بەم نەخۆشییە دوای تەمەنی ٦٥ ساڵی زیاد دەکات ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لەناوچوونی خانە دەمارییەکانی مێشک[١]

نیشانەکانی توشبوون بە ئەلزھایمەردەستکاری

  • تەتەڵەکردنی زمان (قسە تێکەڵکردن)
  • درەنگ تێگەیشتن
  • بیرچونەوەی بەردەوام
  • بیرچونەوەی ئاراستەکان
  • گۆڕانی کەسایەتی

ھۆکاردەستکاری

درەنگ تێگەیشتن دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری نەخۆشی ئەلزەھایمەر نزیکەی ٧٠٪ ھۆکارەکەی بۆ ماوەییەو پەیوەستە بە جینەوە ھۆکاری تر دەگەڕێتەوە بۆ ئازاری ناڕەحەتی و پەستی و بەرزی پەستانی خوێن لەکەسی تووشبوو. قۆناغەکانی نەخۆشیەکە ھاوکاتە لەگەڵ بەگژداچوونی دەماری تووڕەیی لە مێشکدا. گونجاوترین ڕێگا بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی ئەلزەھایمەر پەیوەستە بە ڕابردووی نەخۆشیکە و تاقیکردنەوەی ژیری لەگەڵ وێنەکردنی پزیشکی تاقیکردنەوەی خوێن بۆ قەدەغەکردنی ھۆکارەکانی تر کە دەکرێ ببێتە ھۆی نەخۆشی ئەلزەھایمەر. تاقیکردنەوەی لەسەر شانەی مێشک پێویستە بۆ دەست نیشان کردنی ناخۆشیەکە چالاکی و فیزیایی و دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی نەخۆشی ئەلزەھایمەر.

قۆناغەکاندەستکاری

1. Pre-dementiaدەستکاری

ئەم قۆناغە بەوە جیادەکرێتەوە کەوا نەخۆشی ئەلزەھایمەر لەوانە زیاتر ڕوبدات لەو کەسانەی تەمەنیان بە سەرەوەیە. وردە وردە زاکیرەیان کەم دەبێتەوە و شتەکانیان بە زەحمەت بیر دەکەوێتەوە واتا یادەوەریەکان کەم دەبێتەوە وە ھەتاوەکوو قسەکردنیان ڕوون و ڕەوان نییە، وە کەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە تێبینی ناکرێت لەلایەن خەڵکانی ترەوە {خەڵکانی دەوروبەری نەخۆشەکە} وە ئەم قۆناغە زۆر بە دەگمەن دەستنیشان دەکرێت یاخوود ناتوانرێت دەستنیشان بکرێت.

2. Early stage Alzheimerدەستکاری

ئەم قۆناغە بەوە جیادەکرێتەوە کەوا کەسی تووشبوو بە نەخۆشی ئەلزەھایمەر یادەوەرییەکانی زۆر بە ئاشکرایی کەم دەبێتەوە زۆر لەڕادە بە دەر نیشانە سەرەتاییەکانی گۆڕانی کەسایەتی لەسەر دەردەکەوەێت، وە دەگاتە ئەو حاڵەتەی کە ناوی خێزان و خزم و کەسی بیر ناکەوێتەوە و توانای قسەکردنی زمانی زۆر زەحمەت دەبێت وە زمانی ڕەوانی کەم دەبێتەوە وە ھەتاوەکو نەخۆشەکە ئەو حاڵەتەشی لەسەر دەدەکەوێت کەوا نازانێت چۆن کارەکانی ڕۆژانەی بکات وەک { خواردن بە چەنگال و خواردنەوە لە پەرداخ }، وە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی وەک {جل گۆرین و نووسین و وێنەکێشان و لەبیرکردنی ئەو شتانەی خوێندویەتیەوە و لاوازی پلان دانان و ڕێکخستن} تیابەدی دەکرێت، ئەم قۆناغە لەوانەیە تێبینی بکرێت لەلایەن کەسانی ترەوە و لەوانەیە ئەم نەخۆشییە دەست نیشان بکرێت.

3. Moderateدەستکاری

نیشانەکانی ئەم قۆناغە بەدی دەکرێت بەوەی کەوا کەسی تووشبوو توانای جێبەجێکردنی چالاکییە ڕۆژانەکانی نامێنێت و ناتوانێت بە تەنھا خۆی بیکات بۆیە پێویستی بەیارمەتیدەرێکە، وە توانای خوێندنەوە و نوسینی لە دەست دەدات وە کەسی تووشبوو ناتوانێت کەس و کار و ھاورێکانی بناسێتەوە، توانای ناسینەوەیان نامێنێت، وەسەڕەڕای ئەوەش کێشەی خەوتنی ڕووبەڕوو دەبێتەوە، وە توانای دیاریکردنی شوێنەکان و ئاراستەکان و ناونیشانی شوێنەکان و ناسینەوەیان نامێنێت، وە ئەم نیشانانە قەلەقی بۆ کەس و کارەکەی دروست دەکات، وە ئەم قەلەقی و سترێسە دەکرێت کەم بکرێتەوە بە گواستنەوەی کەسی تووشبوو لە گرینگیدانی ماڵەوە بۆ شوێنێکی تایبەتی کە ئاسانکاری بۆ ئەم جۆرە نەخۆشیە بکات. لەم قۆناغەدا زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت دەستنیشانی نەخۆشیەکە بکرێت و تێبینی بکرێ.

4. Advancedدەستکاری

بە درێژایی قۆناغی کۆتایی ئەم نەخۆشییە بە تەواوەی پشت بە یارمەتیدانی کەسانی تر دەبەستێت وە گۆڕانکاری لە کەسایەتی نەخۆش زۆر بە ئاشکرایی تێبینی دەکرێت وە توانای قسەکردنی زۆر کەم دەبێتەوە کە بگاتە ئەو حاڵەتەی ھەڵە لە تاک وشەکانیشی بەدی دەکرێت وە توانای وەڵامدانەوەی کەسانی تریشی نامێنێت وە ماسوولکەکانی ڕەق دەبن وە توانای دانیشتن و بەرزکردنەوەی دەستیشی نامێنێت ھەروەھا بۆ بیرکردنەوەش. ماندویەتی تیادا زۆر بەدی دەکرێت وە لەم قۆناغەدا مردن چارەنووسی کەسی تووشبوو دەبێت.

دەستنیشان کردنی نەخۆشی ئەلزەھایمەردەستکاری

ئەم نەخۆشیە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت بە ھۆی تێبینیەکانی پزیشکی نەخۆشەکە کە دەکرێت لە خزم و کەسوکاری وەربگرێت وە وێنەکردنی پزیشکی پێشکەوتوو لەگەڵ تۆمۆگرافی بە تایبەتی بە کۆمپیوتەر وە وێنەکردنی ڕیزۆنناسی موگناتیسی {ئێم ئاڕ ئای} وا چەندەھا دەزگای تر دەکرێ بەکاربھێنرێت بۆ دیاریکردنی ناخۆشی لەبیرچوونەوە { ئەلزەھایمەر } وە بۆ دیاریکردنی چەندەھا نەخۆشی تر.

ڕێگەگرتن و چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەلزەھایمەردەستکاری

لە ئێستادا ھیچ بەڵگەیەک و چارەسەریەکی ئەوتۆ نییە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی ئەلزەھایمەر بەڵام دەتوانین مەترسی ئەم نەخۆشیە کەم بکەینەوە بە کەمکردنەوەی جگەرەکێشان. وە نەخۆشی شەکرەو پەستانی خوێن کە ئەمانە دەبنە ھۆی زیادکردنی مەترسی نەخۆشی ئەلزەھایمەر بە چارەسەرکردنیان دەکرێ مەترسی ئەم نەخۆشیە کەم بکەینەوە، وە ھەروەھا چالاکیەکانی خوێندنەوەی کتێب و یاریکردن و ژەنینی ئامێرە موزیکیەکان دەکرێ یارمەتیدەربن وە زانینی زمانی دووەم وە چالاکی فیزیکی یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی ئەم نەخۆشیەوە و دوایبخەن. وە خواردنی تەندروست و کەمکردنەوەی خواردنی کاربۆھیدرات و چەوریەکان مەترسی تووشبون بە نەخۆشی ئەلزەھایمەر کەمدەکەنەوە.

پەراوێزەکاندەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری