ڕەزا: «ھەندێ جار ھەندێ کار دەکەیت ئەسڵەن پیاو نازانێت چیت پێ بڵێت. لە ئاستی جێگری ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لە شەوێکی وادا بلکێت بە خزمەتگوزارێکەوە؟ چیتە فەریبا؟»
فەریبا: «وا دەزانیت نازانم ئاھەنگەری بۆچی ئەم کچەی لێرە داناوە؟ بۆچی لەوەتەی ئەم کچە ھاتووە ئێمە ژیانمان تێک چووە؟ ڕەزا لە ھەموو بەڵێنەکانت پاشگەزبوویتەوە.»
ڕەزا: «مەیکە بە ھەرا.»
فەریبا: «ڕۆیشتم بۆ ھەولێر؛ ماڵەکەی سەعادەتاباد.»
ڕەزا: «مەیکە بە ھەرا. ئەم شتە لەنێوان من و تۆیە. پەیوەندیی بە کەسی ترەوە نییە. ھم! من و تۆ نەمانتوانی پەیوەندییەکەمان ڕاگرین، نابێت کەسی تر سزاکەی وەرگرێت.»
فەریبا: «نەمانتوانی؟»
ڕەزا: «نا، نەمانتوانی. نەمانتوانی چونکە من تێڕوانینی تۆم بۆ ھەست و عەشق قەبوڵ نییە فەریبا. چونکە تۆ لە سەری سەرەوە سەیری شتەکان دەکەیت. دابەزە بابە! دابەزە!»