سلەمدۆگ میلیۆنێر
سلەمدۆگ میلیۆنێر (بە ئینگلیزی: Slumdog Millionaire) فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٨ی درامای بەریتانی - ھیندییە، دەرھێنەری فیلمەکە دانی بۆیلە، بنچینەی فیلمەکە دانراوە لەسەر ڕۆمانی (Q&A)ی ڤیکاس سواروپ، سەرەڕای ئەوەی کە فیلمەکە زۆر جیاوازە لە کتێبەکە. فیلمەکە لەبارەی کوڕێکی ھەژارە کە بەژداری دەکات لە بەرنامەی «کێ دەیەوێت ببێت بە میلیۆنێر؟»، ڕووداوەکانی فیلمەکە لە مۆمبایی ھیندن. لە ساڵی ٢٠٠٩ سلەمدۆگ میلیۆنێر پاڵێوراوبوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار، و توانی ٨یان بەدەست بێنێت، لەوانە خەڵاتی باشترین وێنە. ئەم فیلمە لە ٩ی کانوونی دووەم، ٢٠٠٩ لە شانشینی یەکگرتوو بڵاوکرایەوە.
سلەمدۆگ ملیۆنێر | |
---|---|
دەرھێنەر | دانی بۆیلە |
بەرھەمھێنەر | کریستیان کۆلسن |
شانۆنامە | سیمۆن بیوفۆی |
لەسەر بنەمای | Q & A لە لایەن Vikas Swarup |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | A. R. Rahman |
وێنەگری سینەمایی | Anthony Dod Mantle |
مۆنتاژ | Chris Dickens |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون | ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ (بەریتانیا) |
ماوەی فیلم | ١٢٠ خولەک |
وڵات | بەریتانیا[١][٢][٣] |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٥ میلیۆن دۆلار |
داھات | $٣٧٧٫٩ میلیۆن دۆلار |
چیڕۆک
دەستکاریفیلمەکە باس لە کوڕێک دەکات بەناوی جەمال مالیک (دیڤ پاتێل) کەبەشداری لەپێشبڕکێیەکی تەلەفزیۆنی دەکات بەناوی "کێ دەیەوێت ببێتە ملیۆنێر؟"، پرسیارەکانی ئەو بەرنامەیە وێڕای ئەوەی قوڕسن بەڵام لەلایەن ناوبراوەوە بەهۆی ڕووداوە ناخۆش و سەرکێشییەکانی ژیانییەوە دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە و ببێتە خاوەنی خەڵاتە ملیۆنییەکە.
بەشداربووان
دەستکاریسەرچاوە
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، «١ی تەمموز، ٢٠١٥».
- ^ «Slumdog Millionaire (2008)». Screen International. ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨.
{{cite web}}
: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە:|بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی) - ^ «Slumdog Millionaire (2008)». British Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Slumdog Millionaire». The Guardian.
{{cite web}}
: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە:|بڵاوکەرەوە=
(یارمەتی)
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی بۆڵیوود
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سلەمدۆگ میلیۆنێر تێدایە. |