مارتا
مارتا ڤیەرا دا سیلڤا (لەدایکبووی ١٩ی شووباتی ١٩٨٦)[٢] یاریزانی تۆپی پێیی بەڕازیلی-سوێدییە، کە یاری بۆیانەی ئۆرلاندۆ پراید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی بەڕازیل دەکات لەھێڵی ھێرشبردن. بەتۆمارکردنی ١٧ گۆڵ، گۆڵکاری مێژوویی جامی جیھانیی ژنانە.[٣] یەکەم یاریزانە لە ھەردوو ڕەگەز، بتوانێت گۆڵ لە پێنج جامی جھانیی فیفا تۆماربکات،[٤] لە ساڵی ٢٠١٩، کریستین سینکلێر ھەمان شتی کردەوە.[٥]
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | مارتا ڤیەرا دا سیلڤا | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٩ی شوباتی ١٩٨٦ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٩٩ | CSA | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٠٠–٢٠٠٢ | یانەی ڤاسگۆ دی گاما | ١٦ | (٤) |
٢٠٠٢–٢٠٠٤ | یانەی سانتار کروز | ٣٨ | (١٦) |
٢٠٠٤–٢٠٠٨ | یانەی ئومیا ئایکەی | ١٧٥ | (١١٥) |
٢٠٠٩ | یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل | ١٩ | (١٠) |
٢٠٠٩–٢٠١٠ | → سانتۆس (خواستن) | ١٤ | (٢٦) |
٢٠١٠ | یانەی گۆڵد پراید | ٢٤ | (١٩) |
٢٠١١ | سانتۆس | ١٢ | (١٣) |
٢٠١١ | وێستەرن نیویۆرک فلاش | ١٤ | (١٠) |
٢٠١٢–٢٠١٤ | یانەی تریسۆ فف | ٣٨ | (٢٧) |
٢٠١٤–٢٠١٧ | یانەی ڕەزێنگراد | ٤٣ | (٢٣) |
٢٠١٧– | ئرۆلادۆ پراید | ٥٥ | (٢٣) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
٢٠٠٢ | بەڕازیل خوار ١٩ | ||
٢٠٠٢– | بەڕازیل | ١٥٤ | (١٠٨) |
† یاری (گۆڵ). |
زۆرجار مارتا بەباشترین یاریزانی ژنان لە مێژوودا ناوی دەھێنرێت.[٦][٧][٨] ئەو شەش جار بۆتە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفا (پێنج جاریان لەسەریەک بووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠)، کۆتاجاریش لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو خەڵاتەی وەرگرت. مارتا یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل بووە لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨، کاتێک ھەڵبژاردەکەی توانی مێدالیای زیو بباتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی تۆپی زێڕین (گۆڵدن بۆڵ)ی بردەوە، لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی جیھانی ژنان. ھەروەھا لەپاڵەوانییەتی جامی جیھانیی ژنانی ٢٠٠٧، خەڵاتی باشترین یاریزان و لاپچینی زێڕینی بەدەستھێنا دوای ئەوەی بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتیەکە، ئەمەش جگە لەوەی ڕێبەرایەتی ھەڵبژاردەکەی کرد بۆ بردنەوەی جامەکە.
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ناوی وەک یەکێکە لە شەش باڵیۆزەکانی بەڕازیل ھات بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، لەپاڵ ھەریەکە لە ئەماریلدۆ، بیبیتۆ، ڕۆبێرتۆ کارلۆس، ڕۆناڵدۆ وە ماریۆ زاگلۆ.[٩] مارتا لە ساڵی ٢٠١٣، لە زنجیرە فیلمێکی بەڵگەنامەیی (دۆکیۆمێنتاری) بەناوی ''وەرزشەکانی تر'' لەکەناڵی سوێدی دەرکەوت.
لە ئابی ٢٠١٦، یەکێکبوو لەو ٨ کەسەی کە ئاڵای ئۆڵمپیک ھەڵگرتبوو لە یارییەکانی ئۆڵمپیکی ڕیۆ.[١٠]
ژیانی کارکردن
دەستکاریدەستپێکی کارکردن
دەستکاریتواناکانی مارتا لەلایەن خانمە ڕاھێنەر ھێلینا پاچیکۆ دۆزرایەوە، کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو. دوای یاریکردنی بۆ تیپی نەوجەوانانی سی ئێس ئەی، مارتا لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستیکرد بەیاریکردنی پیشەگەرانە لەیانەی ڤاسکۆ دی گاما. دوای دوو ساڵ، گواسترایەوە بۆ یانەی سانتا کروز، کە یانەیەکی بچووکە لە ھەرێمی میناس گەریاس،[١١] لەوێ بۆ دوو وەرزی دیکە یاری کرد، پێش ئەوەی ڕووبکاتە یانەی ئومیا ئایکەی.
ئومیا ئایکەی
دەستکاریمارتا لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە یانەی ئومیا ئایکەی، لەو وەرزەی کە یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی یووفا، کە بەئەنجامی ھەردوو یاری یانەی ئومیا ٨–٠ لە یانەی فرانکفۆرتی بردەوە، کە لەم نێوانەدا سێ گۆڵ لەلایەن مارتا تۆمارکرا. لە خوولی سوێدی، وێڕای ئەوەی یانەکە توانی ١٠٦ گۆڵ تۆماربکات، کە ٣٢ گۆڵیان زیاتربوو لە پاڵەوانی خوولەکە، ئەوا لەکۆتایی وەرزەکە پلەی دووەمیان بەدەستھێنا بەکەمترھێنانی تەنیا یەک خاڵ بەرامبەر پاڵەوانی وەرزەکە یانەی دیورگاردن. لە خوولەکە، مارتا ٢٢ گۆڵی تۆمارکرد، ھەروەتا گۆڵێکی لە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی سوێد تۆمارکرد بەرامبەر یانەی دیورگاردن، بەڵام جامەکەیان لەدەستدا دوای شکستھێنانیان ٢–١.
لە دووەم وەرزیدا (ساڵی ٢٠٠٥)، مارتا توانی ٢١ گۆڵ تۆماربکات و یانەکەشی بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی، بەبێ ئەوەی یەک یاریش بدۆڕێت. بەڵام لە یاری کۆتایی جامی سوێد جارێکی دیکە بەیانەی دیورگاردن دۆڕان ٣–١؛ لەژێر کاریگەری ئەم یارییە، سێ حەفتە دواتر لەیاری خوولدا ٧–٠ یارییەکەیان لە دیورگاردن بردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٦، جارێکی دیکە یانەکە توانی خوولی سوێدی بباتەوە بەبێ شکستھێنان، ھاوشێوەی پارساڵیش بە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ ئەوا مارتا بوو بە گۆڵکاری وەرزەکە. یانەی ئومیا، توانی بگاتە یاری کۆتایی جامی یووفا، ھەروەھا بەئەنجامی ھەردوو یاری توانی ١١–١ لە یانەی کۆلبۆتنی نەرویژی بباتەوە، مارتا دوو گۆڵی کرد لەھەردوو یاریدا. بۆ سێیەم جار لەسەریەک یانەکەی مارتا، لەیاری کۆتایی جامی سوێدی شکستی ھێنا، ئەمجارەیان لەیاری کۆتایی ٣–٢ بەرامبەر لینکۆپینگس جامەکەی دۆڕاند.
لە ساڵی ٢٠٠٧، یانەکە وەرزێکی دیکەی بەسەرکەوتن بەڕێکرد بەبردنەوەی خوول بە ٩ خاڵ زیاتر لەیانەی دیورگاردن، ھەروەھا بردنەوەی جامی سوێدی لە یانەی ئەی ئای کەی بەئەنجامی ٤–٣، کە لەو یارییەدا مارتا ھاتریکی تۆمارکرد. مارتا لە خوولەکە توانی ٢٥ گۆڵ تۆماربکا، بە گۆلێک کەمتر بووە دووەم گۆڵکاری وەرزەکە لەدوای لۆتا شیلین.[١٢] لە جامی یووفاش بۆ چوارەمین جار گەیشتنە یاری کۆتایی، بەڵام لەکۆتایی بەیانەی ئارسیناڵ دۆڕان ١–٠.
لە وەرزی ٢٠٠٨، ئومیا و مارتا جارێکی دیکە بوونە پاڵەوانی خوولی سوێد. لەکۆتایی وەرز، پرسیار لەسەر داھاتووی مارتا درووستبوو، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، لە ئاھەنگی دیاریکردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا، مارتا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆ سێ وەرز بۆ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆلی ئەمریکی یاری دەکات.[١٣] لەسەر داواکاری مارتا، یانە ئەمریکییە یاریزان یۆھانا فریسکیشی کڕی لەیانەی ئومیا،[١٤] کە دواتر پێشکەشکارێکی سوێدی لەکەناڵی تیڤی٤ بەناوی پاتریک ئکوال ئەوەی درکاند کە مارتا و یوھانا پەیوەندییەکی لێزبیانیان ھەیە.[١٥] دواتر ھەردوو یاریزان ئەوەیان ڕەتکردەوە.[١٦]
ژیانی یاریکردنی مارتا لە ساڵی ٢٠٠٥، لەفیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی "مارتا - ڕاھێنەری پێلێ" پەخشکرا.
لۆس ئەنجەلۆس سۆل
دەستکاریلە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩، لەو ڕۆژەی کە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا بردەوە، مارتا ئاشکرایکرد کە بۆ سێ وەرز لە خوولی ژنانی ئەمریکی ناسراو بە (WPS) یاری دەکات، بۆ یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل.[١٧][١٨] لەکاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی، مارتا وتی «بۆمن گرنگترین شت ئەوەیە، لەشوێنێک یاری بکەم کە باشترین یاریزانەکانی جیھان یاری لێدەکەن، ئەوەش ھەمان شتە کە لێرە ھەوڵی بۆدەدرێت، خوولی ئەمریکی بەبەھێزترین خوول دادەنرێت لەجیھان، لەبەرئەوەیە ئێستا ھاتوومەتە ئێرە.»[١٩]
لە وەرزی ٢٠٠٩، لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجەلۆس، مارتا بووە گۆڵکاری خوولەکە بەتۆمارکردنی ١٠ گۆڵ و درووستکردنی ٣ گۆڵی دیکە بۆ یاریزانەکانی دیکە.[٢٠] یانەکە گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی دەبلیوو پی ئێس، بەڵام کۆتاییەکەی بەیانەی سکای بلو دۆڕاند ١–٠.[٢١]
سانتۆس
دەستکاریلەکاتی پشووی وەرزەکان، مارتا گرێبەستێکی سێ مانگەی بەشێوەی خواستن ئەنجامدا، بۆ یاریکردن لەیانەی سانتۆسی بەڕازیلی بەمەبەستی یاریکردن لە جامی کۆپا لیپەرتادۆس و جامی بەڕازیل.[٢٢][٢٣] ماراتا بووە یارمەتیدەری یانەکە بەوەی بوونە پاڵەوانی ھەردوو جامەکە، مارتا توانی لەیاری کۆتایی لیپەرتادۆس گۆڵێک بکات، ھەروەھا لەیاری کۆتایی جامی بەڕازیلیش دوو گۆڵی کرد.[٢٤][٢٥]
یانەی گۆڵد پڕاید
دەستکاریلە کانوونی دووەمی ٢٠١٠، یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل کارەکانی وەستاند.[٢٦] دواتر مافدرا بە مارتا و یاریزانەکانی دیکە بۆیان ھەیە بچنە تیپەکانی دیکە و بەشداری خوولەکە ببنەوە. یانەی گۆڵد پراید توانی مارتا بکڕێت.[٢٧] مارتا لەھەموو یارییەکانی یانەکەی بەشداربوو، توانی ١٩ گۆڵ لەکۆی ٢٤ یاریدا تۆماربکات و ببێتە گۆڵکاری خوولەکەش. دواتر لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە دەبلیوو پی ئێس چامپیۆنشیپ کرد،[٢٨] دواتر لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، یانەی گۆڵد پراید ھەڵوەشایەوە، مارتا کەوتەوە بازاڕی گواستنەوە.
گەڕانەوە بۆ سانتۆس
دەستکاریلە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، سانتۆس جارێکی دیکە مارتای وەک یاریزانی خۆی ناساند. بۆندەکە بۆ دوو وەرزبوو بەڵام ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێک بۆدانرا، کە دواتر درێژنەکرایەوە. بەڕێوبەرایەتیی خوولەکە ڕایگەیاند کە ماوەی دانووساندکردن و گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانانی خوولی ئەمریکی کۆتایی ھاتووە بۆ ساڵی ٢٠١١.
وێستەرن نیویۆرک فلاش
دەستکاریلە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، مارتا ڕووی کردە یانەی وێستەرن نیویۆرک فلاش بۆ سێ سال، ئەو یانەیە درێژکراوەی یانەی پێشووی گۆڵد پراید بوو.[٢٩] لەم وەرزەدا مارتا یارییەکی زۆری بۆ نەمایەوە، بۆیە کۆتایی بە وەرزەکە ھێنا بەتۆمارکردنی دوو گۆڵ و چوار گۆڵسازکردن.
ساڵی دواتر، لەوەرزێکی تەواو یاریکردن لەھێڵی ھێرشبەری وێستەر نیویۆرک فلاش، ئەوا مارتا توانی خوولەکە بۆیانەکەی دەستەبەر بکات، ھەروەھا ١٠ گۆڵیشی تۆمارکرد و بۆ سێیەمین جار بووە گۆڵکاری خوولەکە، مارتا لەگەڵ کریستین سینکلێر ھەمان ژمارەی گۆڵی ھەبوو، بەڵام بەبەرچاوگرتنی کەمی یاریکردن ئەوا ئەو بووە گۆڵکاری وەرزەکە.[٣٠]
تیرسۆ فف
دەستکاریدوای ئەوەی وەرزی ٢٠١٢ لە خوولی ئەمریکی ھەڵوەشایەوە، مارتا بڕیاریدا بگەڕێتەوە خوولی سوێدی. لە ٢٢ی شووباتی ٢٠١٢، بۆ دوو وەرز گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی تیرسۆ فف واژووکرد،[٣١] بە مووچەیەکی ساڵانەی بەرز ٤٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی،[٣٢][٣٣] ئەم پارەیە لەلایەن سپۆنسەرەکانی یانەکە دابیندەکرا بەقسەی خاوەنی یانەکە.[٣٤] یانەی تیرسۆ بۆیەکەمینجار بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی، ھەروەھا مارتاش بۆ ١٥ەمین جار مێدالیای پاڵەوانبوونی خوولی وەرگرت.[٣٥]
یانەکە لە جامی پاڵەوانانی یووفای ٢٠١٤، گەیشتە یاری کۆتایی بەڵام ٤–٣ بە ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانی دۆڕا، لەیارییەکە ماڕتا دوو گۆڵی تۆمارکرد.[٣٦] دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، یانەکە تووشی قەیرانی دارایی ھات، بەمەش نەیتوانی لە وەرزی داھاتوو بەشداربێت، سەرجەم یاریزانانی یانەکەش لەبازاڕی گواستنەوە بوون بەخۆڕایی. دەستەی بەڕێوەبردن، مووچەی یاریزانەکانی یانەکەی بڵاوکردەوە، مارتا لەھەمووان زیاتری پێدەدرا کە مووچەی ھەر مانگێکی ١٦٨٬٠٠٠ کڕۆنی سوێدی بوو.[٣٧]
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکان لەسەر قەیرانی یانەکە، میدیاکان ھەواڵی گواستنەوەی مارتایان بۆ یانەی ئەڤالدسنیسی نەرویژی بڵاوکردەوە. بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی نەرویژی داوای کەمکردنەوەی مووچەکەی دەکرد.[٣٨] یانەکانی پاریس سانت جێرمان و کارۆلین سیگەریش لەسەر ھێڵبوون بۆ گواستنەوەی مارتا.[٣٩]
ڕەزێنگارد
دەستکاریلە تەممووزی ٢٠١٤، مارتا واژووی لەسەر گرێبەستێکی شەش مانگانە لەگەڵ یانەی ڕەزێنگارد کرد.[٤٠] لەکاتی یاریکردن بۆ یانەکە، مارتا بووە پاڵەوانی خوولی سوێدی لەوەرزەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥، جامی سوێدی لە ٢٠١٦ ھەروەھا جامی سووپەر سوێد لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦.
ئۆرلاندۆ پراید
دەستکاریلەدوای شکستی ڕەزێنگارد بەرامبەر بەرشەلۆنا لەچارەکی کۆتایی خوولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا،[٤١] مارتا ڕووی کردە یانەی ئۆرلاندۆ پراید بەخۆڕایی، گرێبەستە نوێیەکەشی بۆ ماوەی دوو وەرزە و دەکرێت درێژبکرێتەوە بۆ سێ وەرز.[٤٢] لەیەکەم وەرزیدا بۆ ئۆرلاندۆ، ئەو مارتا پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە خوول.[٤٣] بەمەش گەیشتنە یارییەکانی پێش کۆتایی، بەڵام لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر پۆرتلاند تۆرنس شکستیان ھێنا.
ئامارەکان
دەستکارییانە | وەرز | خوول | جام | کیشوەری | گشتی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پلە | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | یاری | گۆڵ | ||
یانەی لۆس ئەنجەلۆس سۆل | ٢٠٠٩ | خوولی ئەمریکی | ٢٠ | ١٠ | - | - | - | - | ٢٠ | ١٠ |
یانەی سانتۆس | ٢٠٠٩ | خوولی بەڕازیل | - | - | ٧ | ١٨ | ٦ | ٧ | ١٣ | ٢٥ |
یانەی گۆڵد پراید | ٢٠١٠ | خوولی ئەمریکی | ٢٥ | ٢٠ | - | - | - | - | ٢٥ | ٢٠ |
یانەی سانتۆس | ٢٠١١ | خوولی بەڕازیل | - | - | - | - | ٤ | ٢ | ٤ | ٢ |
وێستەرن نیویۆرک فلاش | ٢٠١١ | ئەمریکی | ١٥ | ١٠ | - | - | - | - | ١٥ | ١٠ |
تیرسۆ فف | ٢٠١٢ | خوولی سوێدی | ٢١ | ١٢ | ٤ | ٤ | - | - | ٢٥ | ١٦ |
٢٠١٣ | ١٥ | ١٢ | ١ | ١ | ٨ | ٧ | ٢٤ | ٢٠ | ||
٢٠١٤ | ٢ | ٣ | ١ | ١ | – | – | ٣ | ٤ | ||
گشتی | ٣٨ | ٢٧ | ٦ | ٦ | ٨ | ٧ | ٥٢ | ٤٠ | ||
یانەی ڕەزێنگارد | ٢٠١٤ | خوولی سوێدی | ٩ | ٥ | ٥ | ٢ | ٦ | ٤ | ٢٠ | ١١ |
٢٠١٥ | ٢١ | ٨ | ٥ | ٥ | ٦ | ٥ | ٣٢ | ١٨ | ||
٢٠١٦ | ١٩ | ١٣ | ٤ | ٠ | ٦ | ٠ | ٢٩ | ١٣ | ||
گشتی | ٤٩ | ٢٦ | ١٤ | ٧ | ١٨ | ٩ | ٨١ | ٤٢ | ||
ئۆرلاندۆ پراید | ٢٠١٧ | خوولی ئەمریکی | ٢٤ | ١٣ | – | – | – | – | ٢٤ | ١٣ |
٢٠١٨ | ١٧ | ٤ | – | – | – | – | ١٧ | ٤ | ||
٢٠١٩ | ١٤ | ٦ | – | – | – | – | ١٤ | ٦ | ||
گشتی | ٥٥ | ٢٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٥٥ | ٢٣ | ||
گشتی | ٢٠٢ | ١١٦ | ٢٧ | ٣١ | ٣٦ | ٢٥ | ٢٦٥ | ١٧٢ |
ھەڵبژاردەی بەڕازیل
دەستکاریلە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٧، ماراتا و ھەڵبژاردەکەی توانیان لە ھەڵبژاردەی ژنانی ئەمریکای خوار ٢٠ ساڵان ببەنەوە لە پاڵەوانییەتی یارییەکانی پان ئەمریکا لەبەردەم ٦٨٬٠٠٠ ھاندەر. لەوکاتەدا مارتا بەراورد دەکرا بەیاریزانی بەڕازیلی پێلێ. بانگدەکرا بە «پێلێ بە تەنوورەوە.» پێلێ خۆی ئەو بەراوردکارییەی پێ درووستبووە. دوای یارییەکە، مارتا ئەوەی درکاند کە پێلێ پیرۆزبایی لێکردووە بۆ ئەو بردنەوەیە، ئەمەش زۆر دڵی خۆشکردووە کە باشترین یاریزانی مێژووی جیھان سەیری یارییەکەی کردووە.[٤٤]
مارتا لە ساڵی ٢٠٠٧، لە جامی جیھانیی ژنانی فیفا بەشداربوو، بەڕازیل بەبەھێزی دەرکەوت لە قۆناغی گرووپەکان، کاتێک ھەر سێ یارییەکەی بردەوە، مارتا لەو قۆناغە چوار گۆڵی تۆمارکرد. لەیاری چارەگی کۆتایی، بەڕازیل ٣–٢ لە ئوسترالیای بردەوە، مارتا تۆڕی ھەژاند لەڕێگای پەناڵتییەکەوە. لە یاری پێش کۆتایی، بەڕازیل ٤–٠ لە ئەمریکای بردەوە، مارتا دوو گۆڵی تۆمارکرد. لەیاری کۆتاییدا بەڕازیل ٢–٠ بە ئەڵمانیای دۆڕاند، لەناوەڕاستی یارییەکە کاتێک یارییەکە بێ گۆڵبوو، ئەوا مارتا لێدانێکی سزای بەفیڕۆدا. لە پاڵەوانییەتیەکە، مارتا خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ و فووتی بردەوە وەک باشترین یاریزان و گۆڵکار، لەکۆی یارییەکانی مۆندیال ئەوا حەوت گۆڵی تۆمارکرد.
مارتا لە یارییەکانی ئۆلەمپیادی پەکینی ٢٠٠٨ بەشداریکرد، توانی مێدالیای زیو بباتەوە ئەمەش دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەرامبەر ئەمریکا ١–٠ دۆڕان.[٤٥]
مارتا لە جامی جیھانیی ژنانی ٢٠١١ بەشداریکرد، بەڕازیل لە چارەگی کۆتایی بەرامبەر ئەمریکا دەرکرا. مارتا توانی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست بکات. ئەمەش وایکرد ناوی بچێتە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالی ژنان، بەتۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لەپاڵ بیرگیت پرینز بە ١٤ گۆڵ.[٤٦] لە پاڵەوانیەتیەکەش بووە دووەم گۆڵکار، خەڵاتی تۆپی زیوی پێدرا. لە یەکەم یاریشیدا بەرامبەر ئوسترالیا، ئەوا لەلایەن ھاندەرانی ئەو تیپە گاڵتەیەکی زۆری پێکرا.[٤٧][٤٨] لە چوارەمین جامی جیھانیدا لە ساڵی ٢٠١٥، مارتا بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال کاتێک ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ١٥، لەیاری بەرامبەر کۆریای باشوور.[٤٩] بەڕازیل لە قۆناغی ١٦، بەرامبەر ئوسترالیا کرایە دەرەوەی مۆندیال.
لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠١٩، مارتا بووە یەکەم یاریزانی مێژوو لە کوڕان و کچان، کە بتوانێت لە پێنج پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفا گۆڵ تۆماربکات، ئەمەش کاتێک بەلێدانی سزا گۆڵێکی لە ئوسترالیا تۆمارکرد. لەیاری دواتر بەرامبەر ئیتالیا، مارتا گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد بەمەش بە ١٧ گۆڵ ئەوکاتە بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال لەئاستی نێر و مێ.[٤] لەدوای ئەوەی لە قۆناغی ١٦، بەڕازیل دەرکرا لەیاری بەرامبەر وڵاتی خانەخوێ (فەڕەنسا)، مارتا چاوپێکەوتنێکی سۆزدارانەی بەرامبەر کامێرا ئەنجامدا، کە تێیدا بەفرمێسکەوە داوای لەکچانی بەڕازیل کرد کە شوێنی خۆی و ئەفسانەکانی دیکەی وەک فۆرمینگا و کریستەین پڕبکەنەوە. چاوپێکەوتنەکەی مارتا، لەسەر ئینتەرنێت دەنگدانەوەی ھەبوو، بە دەیان ھەزار ڕیتوویتکرا لەتۆڕی تویتەر.[٥٠] لەوکاتەدا مارتا ناوی لە ١٠ دیارترین یاریزانانی تۆپی پێ ھات، لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا.[٥١]
لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢١، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر چین کە بە ئەنجامی ٥-٠ یاریییەکەیان بردەوە و بووە یەکەم یاریزان کە لە پێنج ئۆڵۆمپیادی لەسەریەک گۆڵی تۆمارکرد.[٥٢]
لە تەمەنی ٣٧ ساڵی بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٣ خانمان کرد کە لە وڵاتی نیوزیلاند و ئوسترالیا لە ٢٠ی تەممووز - ٢٠ی ئاب بەڕێوەدەچێت.دوای ئەوەی لە خوولەکی ٧٥ی یارییەکەیان بەرامبەر پەنەما هاتە ناویاریگاوە، بووە یەکەم یاریزان کە لە شەش جامی جیهانی بەشدار بکات.[٥٣]
دەستکەوتەکان
دەستکارییانەکان
دەستکاریئومیا ئایکەی
- خوولی سوێدی: ٣ جار؛ ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٨
- جامی سویدی: ٢٠٠٧
- جامی یوفا: ٢جار، وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤ ھەروەھا لە وەرزی ٢٠٠٦–٢٠٠٧
سانتۆس
- جامی کۆپا لیپەرتادۆس: ٢٠٠٩
- جامی بەڕازیل: ٢٠٠٩
یانەی گۆڵد پڕاید
- خوولی ئەمریکا: ٢٠١٠
یانەی وێستەرن نیویۆرک فلاش
- خوولی ئەمریکا: ٢٠١١
تیرسۆ فف
- خوولی سوێدی: ٢٠١٢
- پلەی دووەم لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤
ڕەزێنگارد
خوولی سوێدی: ٢ جار؛ ٢٠١٤، ٢٠١٥
ھەڵبژاردەی بەڕازیل
دەستکاری- پان ئەمریکا گەیمس: ٢جار؛ ٢٠٠٣، ٢٠٠٧
- جامی کۆپا ئەمریکای ژنان: ٣جار؛ ٢٠٠٣، ٢٠١٠، ٢٠١٨
- جامی جیھانیی فیفا: پلەی دووەمی ٢٠٠٧
- مێدالیای زیو لە ئۆلەمپیادەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨
دەستکەوتی تاکەکەسی
دەستکاری- باشترین یاریزانی جیھانی فیفا، بۆ ژنان (٦ جار) - ساڵانی ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١٨[٢]
- دووەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا، بۆ ژنان (٤ جار) - ساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٤
- سێیەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا، بۆ ژنان (٢ جار) - ساڵانی ٢٠٠٤، ٢٠١٣
- باشترین یاریزانی فیفا - پلەی دووەم (١ جار): ٢٠١٦
- باشترین پێکھاتەی فیفا - سێ جار لە ساڵانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٩[٥٤]
- خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ، جامی لیپەرتادۆس: ٢٠٠٩
- گۆڵکاری خوولی سوێدی (٣ جار) ساڵانی - ٢٠٠٤، ٢٠٠٥، ٢٠٠٨[٥٥]
- باشترین ھێرشبەری خوولی سوێدی (٢ جار) ساڵانی - ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
- خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ لە جامی جیھانیی ژنانی خوار ٢٠ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٤
- خەڵاتی گۆڵدن بۆڵ لە جامی جیھانیی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٧
- باشترین یاریزانی خوولی ئەمریکی (٢ جار) - ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠
- گۆڵکاری خوولی ئەمریکی (٣ جار) ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١
- خەڵاتی پاڵەوانی پیشەگەر، لە خوولی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٠
- گۆڵکاری کۆپا ئەمریکای ٢٠١٠
- باشترین ٢٠ ژنە وەرزشکاری دەیە (٢٠٠٠–٢٠٠٩)[٥٦]
- پلەی حەوتەم لە خەڵاتی باشترین یاریزانی ژن لە ئەورووپا (یووفا) لە ساڵی ٢٠١٤
- باشتری یاری درووستکەر لەئاستی جیھان لەلایەن فدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژووی تۆپی پێ[٥٧]
- باشترین تیپی ژنانی جیھان لەلایەن فدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژووی تۆپی پێ[٥٨]
ڕیکۆرد
دەستکاریگۆڵکاری مێژوویی جامی جیھانیی فیفای ژنان (١٧ گۆڵ).
شێوازی یاریکردن
دەستکاریوێڕای بچووکی و خێرایی، ئەوا یاریزانێکی پتەو و و بەھێزیشە،[٥٩] مارتا بەلای زۆرێک لە کەسایەتییەکانی تۆپی پێ وەک باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ لەئاستی خانمان دادەنرێت، مارتا بە تواناکانی لەڕووی مامەڵەکردن بە تۆپەوە دەناسرێتەوە، زۆرجار بە ڕۆناڵدینھۆ، ڕۆماریۆ و پێلێ بەراورددەکرێت، خۆشی ناوی خۆی بە پێلێ بە تەنوورەوە دەھێنێت.[٨][٦٠][٦١] وەک زیادکردنێکیش بۆ توانا تەکنیکییەکانی مارتا، ئەوا ناوبراو بەخێرا بڕینی یاریزانەکانی بەرامبەری دەناسرێتەوە.[٦٢][٦٣][٦٤] مارتا لەتوانایدایە لەچەند شوێنێکی یاریگا یاری بکات، لەسەرەتای یاریکردنی ئەوا لە ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر وەک یاریزانێکی کلاسیکی ژمارە ١٠ یاری دەکرد،[٦٥][٦٦] کە دواتر ئەرکی زیاتری پێدرا،[٦٧] وەک پاڵپشتیکاری ھێرشبەران[٦٨] وە ھێرشبەری سەرەکی،[٦٩] وە تەنانەت وەک یاریزانی باڵ، کە لەو شوێنە دەیتوانی بگەڕێتەوە ناوەڕاست و بەقاچی چەپی، لێدانی تووند ئاڕاستەی گۆڵی تیپی بەرامبەر بکات.[٦٢][٦٥][٧٠][٧١] جگە لەوانەش ئەوا مارتا ناسراوە بە یاری درووستکەر، کە یارمەتی یاریزانانی تیپەکەی بدات بۆئەوەی گۆڵ تۆماربکەن.[٦٢][٦٤][٧٢][٧٣] مارا گۆڵکارێکی سەرکەوتووشە، لەو خولانەی کە بەشداری تێیدا کردووە چەندجارێک خەڵاتی گۆڵکاری ساڵی بردۆتەوە،[٧٤] ھەروەھا لەکاتی جێبەجێکردنی لێدانی سزا و لێدانی ناڕاستەوخۆ توانای باشی ھەیە.[٧٥] کۆی گشتی تواناکانی مارتا، وایکردووە ببێتە یەکێک لەباشترین یازانانی جیھان لەتیپی خانمان.[٧٦]
ژیانی تایبەتی
دەستکاریمارتا سێ خووشک و برای ھەیە بەناوەکانی، جۆزێ، ڤالدیر و ئەنجێلا. باوکی ناوی ئەلداریۆیە، دایکیشی تێریزا. باوکی خێزانەکەی جێھێشت، کاتێک مارتا منداڵێکی ساوا بوو.[٧٧] لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، مارتا لە سان جۆزێ دەژی. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، مارتا بوو بە باڵیۆزی چاکەکاری نەتەوە یەکگرتووەکان.[٧٨] مارتا زمانەکانی پرتووگالی، سوێدی و ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.[٧٩] ئەو لەپەیڕەوانی کڵێسای کاتۆلیکە، خودا لەلای ئەو مانایەکی زۆری ھەیە، لەھەمان کاتیشدا زۆر سەردانی کڵێسا ناکات.[٨٠] لە ساڵی ٢٠١٦، مارتا ناوی چووە لیستی ١٠٠ ژنی ساڵ لەلایەن تۆڕی بی بی سی.[٨١]
لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٧، مارتا بووە خاوەنی ڕەگەزناممەی سوێدی، بەڵام وەک خۆی دەیڵێت ئەوا ڕەگەزناممەی بەڕازیلییەکەشی دەپارێزێت.[٨٢] مارتا ئێستا لەپەیوەندییەکی ئەویندارییە لەگەڵ تۆنی پرسلی، ژنە یاریزانی تۆپی پێ.[٨٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «2015 World Cup» (PDF). Fédération Internationale de Football Association. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا پڕۆفایلی مارتا ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی فیفا، ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Marta: Brazil great makes history with 17th World Cup goal». CNN. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ^ ئ ا «Women's World Cup: Marta has record to rival Brazil legends Ronaldo and Pele». BBC Sport. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
- ^ «Christine Sinclair: Canada striker beats all-time record». ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ – via www.bbc.com.
- ^ «10 Best Female Footballers of All Time». ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Women's World Cup 2015: who is Marta, who is the greatest footballer of all time, Marta, Matildas - Fox Sports». www.foxsports.com.au.
- ^ ئ ا Panja، Tariq (8 June 2015). «Best-Ever Female Player Marta Misses Soccer's Millions». Bloomberg.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ FIFA.com. «2018 FIFA World Cup Russia™ - FIFA.com». www.fifa.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ PHOTOS: Rio 2016 flag bearers، ماڵپەڕی ڕێددیف، لە August 06, 2016 09:34 IST بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «Marta na época em que defendeu o Santa Cruz de BH». HOME. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Skytteliga 2007». svenskfotboll.se (بە Swedish). Svenska Fotbollförbundet. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Wåhlin، Johan (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). «Marta bäst i världen – flyttar till LA». dn.se (بە Swedish). لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Martas krav till USA: Ta med Frisk» (بە Swedish). Fotbollsexpressen.se. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-date=
/|archive-url=
timestamp mismatch; 2009-02-27 suggested (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Ekwalls rekord» (بە Swedish). Arbetaren.se. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «Frisk: Vi är inget par» (بە Swedish). Aftonbladet.se. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «The Fabulous Forum». Los Angeles Times. 12 January 2009.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Newly crowned Marta to join US league». FIFA. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Marta bringing star power to the L.A. Sol». ESPN. The Associated Press. ٥ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Marta! Marta! Marta!: LA Sol Star Named FIFA Women's Player of the Year». Bleacher Report. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Herbert، Steven (٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). «NJ Sky Blue Eclipse LA Sol 1–0 in Championship». NBC Los Angeles. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Adilson Barros (١ی ئابی ٢٠٠٩). «Peixe anuncia Marta, que deverá receber a camisa 10 das mãos de Pelé» (بە Portuguese). GloboEsporte.com. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ womensprosoccer.com 19 October 2009 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.; International Report: WPS Stars Head Overseas in the Off-Season
- ^ «'Sereias da Vila' dão show e Santos é campeão da Libertadores» (بە Portuguese). iG. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Santos bate Botucatu e conquista a Copa do Brasil feminina» (بە Portuguese). Estadão. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ foxnews.com; Los Angeles Sol of WPS folds after first season
- ^ «Four-Time FIFA World Player of the Year Marta to Join the Pride». FC Gold Pride. ٤ی شوباتی ٢٠١٠. لە ١ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ «Marta named MVP of 2010 WPS Championship». ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. [بەستەری مردوو]
- ^ womensprosoccer.com 18 July 2011 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.; Western New York Flash acquire Marta; 25 January 2011.
- ^ «Flash Forward Marta Captures Third Consecutive PUMA Golden Boot Award». svenskfotboll.se. womensprosoccer. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ «Marta returns to Sweden with Tyresö». UEFA. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Marta signs with Tyreso FF». bigapplesoccer.com. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Marta's agent in talks with four Swedish clubs Tyresö FF, Malmö, Linköping and Umeå». womenssoccerunited.com. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Marta transfers to Tyresö FF» (بە German). womensoccer.de. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Cleris، Johannes (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Tyresö vann SM-guld efter dramatik» (بە Swedish). Dagens Nyheter. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Saffer، Paul (٢٢ی ئایاری ٢٠١٤). «Müller the hero again as Wolfsburg win classic final». UEFA. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Tyresö lämnar damallsvenskan» (بە Swedish). Aftonbladet. ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Bråstedt، Mats (٨ی نیسانی ٢٠١٤). «Norsk klubb vill ha Marta» (بە Swedish). Damfotboll.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Bråstedt، Mats (٩ی نیسانی ٢٠١٤). «Seger och Marta nära en flytt till Paris SG» (بە Swedish). Expressen. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Marta stays in Sweden, signs with FC Rosengård – Equalizer Soccer».
- ^ پڕۆفایلی مارتا ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Wahl، Grant. «Brazil star Marta signs with NWSL's Orlando Pride». SI.com. لە 20 May 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «2017 Orlando Pride Season in Review: Marta». The Mane Land. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 13 May 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «GloboEsporte.com > Pan2007 > Futebol Pan2007 - NOTÍCIAS - Pelé diz que Marta é Pelé de saias». pan2007.globo.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «US women hope Solo keeps Brazil's Marta from finding the net». Al Arabiya. ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Recap: Brazil vs. United States». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Boos for Marta bemuse Brazil coach Lima». AFP. ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Solo soars as Marta is jeered». St Petersburg Times. ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Marta faz de pênalti e se torna a maior goleadora da história das Copas, Universo Online
- ^ «Brazil's Marta gives emotional speech to next generation». BBC. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Marta (footballer)». WikiRank. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Klosok، Ben Morse,Aleks (٢١ی تەممووزی ٢٠٢١). «Brazil football legends Marta and Formiga create Olympic history». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «FIFA WWC 2023: Marta enters her sixth Women's World Cup seeking elusive trophy». sportstar.thehindu.com (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Beaard، Raymond. «Las mejores futbolistas: el Once Mundial - FIFPro World Players' Union». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ "Allsvenska skyttedrottningar 1982–." ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Svenskfotboll.se. Retrieved 28 March 2012.
- ^ Lawrence، Andrew (22 December 2009). «2000s: Top 20 Female Athletes». Sports Illustrated. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 29 December 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Former Results». IFFHS. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «IFFHS AWARDS – THE WOMEN WORLD TEAM 2018». IFFHS.de. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «A 'vicious circle' plaguing the world of women's soccer in Brazil». The Globe and Mail. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Women's World Cup 2015: who is Marta, who is the greatest footballer of all time, Marta, Matildas - Fox Sports». www.foxsports.com.au.
- ^ «Marta Vieira da Silva (Marta)». The Telegraph. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Chilled to perfection». The Guardian. ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Marta's quest for soccer glory». ESPN. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Ten to watch in Women's World Cup». ESPN. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Brazil's Marta Is a 10». The Washington Post. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٣. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Marta ready to work for Umeå». UEFA.com. ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٧. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Marta makes latest Swedish move». FIFA.com. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «USA 0 Brazil 4: Marta's masterclass humbles US». The Independent. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «INTERVIEW: Brazil striker Marta aiming to end her long wait for World Cup glory». Yahoo.com. ٢١ی ئایاری ٢٠١٥. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «US women crash out of World Cup 4–0 to Brazil». The Guardian. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Marta leads Brazil into quarters». The Ottawa Sun. ٣ی تەممووزی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «2003: Magical Marta ups the tempo in the States». FIFA.com. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Will the U.S. defeat Marta & Co. ?». ESPN. ٩ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The Best Player on Earth Is Looking for a Job». The New York Times. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Brazil v USA – as it happened». The Guardian. ١٠ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Women's World Cup 2015: One Foreign Soccer Player Stands Out Above The Rest – Get To Know Brazil's Marta». International Business Times. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Letter to My Younger Self - By Marta». The Players' Tribune.
- ^ «Brazilian star Marta to be UN goodwill ambassador». SI.com. 11 October 2010. لە ڕەسەنەکە لە 4 November 2012 ئەرشیڤ کراوە. لە 12 October 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ L. Jones، Grahame (٢٥ی شوباتی ٢٠٠٩). «Marta has come a long way, takes on new challenge in U.S.». لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Abbey Road – Sunday Guest Marta Vieira Da Silva (English Translation)». Women's Soccer United. 27 February 2012. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 11 June 2015 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «BBC 100 Women 2016: Who is on the list?». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 21 November 2016. لە 28 July 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Nu är världens genom tiderna bästa fotbollsspelare svensk medborgare». Sydsvenskan (بە swedish). ١٤ی ئازاری ٢٠١٧.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Toni Pressley, namorada de Marta, treina após cirurgia de câncer de mama». UOL.com.br (بە پورتوگالی). ١٧ی ئابی ٢٠١٩. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارتا تێدایە. |
- پڕۆفایلی مارتا - ماڵپەڕی سۆکەروەی
- پڕۆفایلی مارتا - لە ماڵپەڕی خوولی ئەمریکی