فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی

ڕۆماننووسێکی ڕووسی (١٨٢١-١٨٨١)

فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی (بە ڕووسی: Фёдор Миха́йлович Достое́вский؛ شێوازی خوێندنەوەی: [ˈfʲodər mʲɪˈxajləvʲɪtɕ dəstɐˈjɛfskʲɪj]) (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) ڕۆماننووس و کورتە چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووفی ڕووسییە، و یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و نووسەرەکانی جیھان کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لە دونیادا بەباشی ناسرا، کە ڕۆمانەکانی تێگەیشتنێکی قووڵی لە ناخی مرۆڤ تێدایە.

فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
Vasily Perov - Портрет Ф.М.Достоевского - Google Art Project.jpg
لەدایکبوونفیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی
(١٨٢١-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٨٢١
مۆسکۆ، ڕووسیا
مردن٩ی شوباتی ١٨٨١(١٨٨١-٠٢-٠٩) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
سەینت پیتەرسبێرگ، ڕووسیا
پیشە
نەتەوەڕووس
پەروەردەئەندازیاری سەربازی-زانکۆی تەکنیکی، سەینت پیتەرسبێرگ
چەشن
  • ڕۆمان
  • کورتە چیرۆک
  • ڕۆژنامەگەری
بابەت
  • سایکۆلۆژیا
  • فەلسەفە
  • مەسیحییەت
جووڵانەوەی ئەدەبىڕاستەقینە
کارە بەرچاوەکان
  • تێبینییەکان لەژێر زەویدا (١٨٤٦)
  • تاوان و سزا (١٨٦٦)
  • گەمژەکە (١٨٦٨–١٨٦٩)
  • شەیتانەکان (١٨٧١–١٨٧٢)
  • برایانی کارامازۆڤ (١٨٧٩–١٨٨٠)
ساڵانی چالاکی١٨٤٦–١٨٨٠
ھاوسەر
  • ماریا دریتیڤنا ئیزایلا (ھاوسەرگیری ١٨٥٧؛ ١٨٦٤)
  • ئانا گریگۆریڤنا سنیتکینا (ھاوسەرگیری ١٨٦٧؛ ١٨٨١)
مناڵەکان
  • سۆنیا (١٨٦٨)
  • لیوبۆڤ (١٨٦٩–١٩٢٦)
  • فیۆدۆر (١٨٧١–١٩٢٢)
  • ئالێکسی (١٨٧٥–١٨٧٨)
واژوو

دۆستۆیڤسکی لە نووسراوەکانیدا، ڕووداوەکانی دەروونی کەسایەتییەکانی چیرۆکەکەی لە ھەلوومەرجی دژواری کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕۆحیی سەردەمی سەدەی ١٩ی کۆمەڵگای ڕووسیا، بە باشی شیکردووەتەوە. واڵتێر کافمەن چیرۆکی برووسکەیەک لەژێر زەوییەوە لە نووسینی دۆستۆیڤسکی، بە باشترین نموونەی بوونگەرایی (ئێگزیستەنسیالیزم) دەزانێت.[١]

ژیاندەستکاری

دایک و باوکی دۆستۆیڤسکی بەشێک بوون لە بنەماڵەیەکی بەڕێز و فرە نەتەوەیی و فرە مەزھەبی لیتوانی خەڵکی شاری پینسک، کە ڕەگ و ڕیشەیان بۆ سەدەی ١٦ دەگەڕێتەوە. خێزانەکەی بریتی بوون لە مەسیحییەکانی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا و کڵێسای ڕۆمانی کاسۆلیکی و کڵێسای کاسۆلیکی ڕۆژھەڵات. خێزانی باوکی پیاوانی ئایینی بوون، بەڵام خێزانی دایکی بازرگان بوون. ھەروەھا چاوەڕوان دەکرا میخائیلی باوکی ببێتە قەشە، بەڵام یاسای بنەماڵەی شکاند و ھەڵھات.[٢][٣][٤]

لە ساڵی ١٨٠٩ میخائیل دۆستۆیەڤسکی (باوکی) تەمەن ٢٠ ساڵ چووە ناو ئەکادیمیای پزیشکی و نەشتەرگەری مۆسکۆ. لەوێشەوە لە نەخۆشخانەی مۆسکۆ دامەزرا و لەوێ وەک پزیشکی سەربازی کاری کرد و لە ساڵی ١٨١٨دا سەرۆکی پزیشکەکان بوو. لە ساڵی ١٨١٩ لەگەڵ ماریا نێچایێڤا ھاوسەرگیری کرد. ساڵی دواتر لە نەخۆشخانەی مارینسکی بۆ ھەژاران کارێکی وەرگرت. دوای لەدایکبوونی دوو کوڕی یەکەمی، میخائیل و فیۆدۆر، پلەی بەرزکرایەوە بۆ یاریدەدەری کۆلێژ، نازناوێک کە بەرزیکردەوە بۆ چینی خانەدانەکان و توانی موڵکێکی بچووک بکڕێت لە دارۆڤۆی، شارۆچکەیەک کە ١٥٠ کم لە مۆسکۆوە دوورە، کە لەوێدا موڵکێکی بچووکیان ھەبوو بۆ پشووی ھاوینە. فیۆدۆر کوڕی دووەمی دایک و باوکی بوو و ٧ منداڵی دیکەش ھەبوو: میخایل (١٨٢٠-١٨٦٤)، ڤارڤارا (١٨٢٢-١٨٩٢)، ئەندرێی (١٨٢٥-١٨٩٧)، لیوبۆڤ ( لە ١٨٢٩ کۆچی دوایی کردووە)، ڤێرا (١٨٢٩-١٨٩٦)، نیکۆلای (١٨٣١-١٨٨٣) و ئەلێکساندرا (١٨٣٥-١٨٨٩).[٥][٦][٧]

منداڵی ١٨٢١-١٨٣٥دەستکاری

فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٨٢١ لە شاری مۆسکۆ لەدایکبووە، کوڕی دووەمی دایک و باوکی بووە. لە ماڵی خێزانەکەی لە نزیک نەخۆشخانەی مارینسکی بۆ ھەژاران گەورە بووە، کە بە گەڕەکێکی ھەژار و چینی خواروو دادەنرێت لە جەرگەی شاری مۆسکۆدا. دۆستۆیەڤسکی لەکاتی یاریکردن لە باخچەی نەخۆشخانەکەدا چاودێری نەخۆشە ئازارچێشتووەکانی دەکرد، کە بە بەدبەختترین نەخۆشەکان دادەنرێن بەو پێیەی لە چینی خواروون.[٨][٩]

دۆستۆیەڤسکی ھەر لە تەمەنی گەنجییەوە بە وێژە ئاشنا بووە. لە تەمەنی سێ ساڵیدا داستانی قارەمانانە و چیرۆکی ئەفسانەیی خوێندبووەوە، ھەموو ئەمانە لە ڕێگەی بەخێوکەرەکەیە، ئالێنا فرۆلۆڤنا، کە لە منداڵیدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھەبوو. کاتێک تەمەنی چوار ساڵ بوو، دایکی فێری پەرتووکی پیرۆزی کرد تا فێری خوێندنەوە و نووسین بێت. دایک و باوکی جۆرەھا وێژەیان پێ ناساند، لەوانە نووسەرانی ڕووسی وەک کرەمزین و پوشکین و دێرژاوین، و وێژەی گۆتیک، وەک ئان ڕادکلیف، وێژەی ڕۆمانسی لەلایەن شیلەر و گۆتەوە، چیرۆکە قارەمانەکانی سێرڤانتێس و واڵتەر سکۆت، و داستانەکانی ھۆمیرۆس. دۆستۆیەڤسکی باسی لەوە کرد کە دایک و باوکی ھۆکاری سەرەکیی وابەستەبوونی بوون بە وێژەوە، بەھۆی ئەو چیرۆکانەی پێش خەوتن بۆیان دەخوێندنەوە. ھەندێک لە ئەزموونەکانی لە منداڵیدا کاریگەرییان لەسەر نووسینەکانی دواتری ھەبوو، کاتێک تەمەنی نۆ ساڵ بوو بینی کچێک لەلایەن پیاوێکی سەرخۆشەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر، ئەو ڕووداوە لە مێشکیدا چەقی و بابەتی ئەو پیاوەی دەستدرێژی دەکاتە سەر کچان لە بەرھەمەکانی وەک برایانی کارامازۆڤ و ئەھریمەنەکان، و بەرھەمەکانی تری دەرکەوتووە.[١٠][١١][١٢][١٣]

سەرەڕای ئەوەی جەستەی دۆستۆیەڤسکی لاواز بوو و بەھێز نەبوو، بەڵام دایک و باوکی بە بێباک و لاسار و بێ ڕەوشت وەسفیان کردووە. لە ساڵی ١٨٣٣ باوکی فیۆدۆر کە سروشتێکی ئایینی ھەبوو، ناردی بۆ قوتابخانەیەکی بەشەناوخۆیی لە فەڕەنسا و دواتر بۆ بەشەناوخۆیی چرماک. لەوێدا بە ڕووخساری زەرد و گۆشەگیر و ڕۆمانسی وەسف دەکرا. و بۆ ئەوەی پارەی خوێندنی بدرێت باوکی پارەی قەرز دەکات و کاروباری پزیشکی تایبەتی خۆی فراوانتر کردووە. دۆستۆیەڤسکی لەنێو ھاوڕێ ئەرستۆکراسییەکانی لە قوتابخانەی مۆسکۆدا ھەستی بە شوێنی خۆی نەکرد و دواتر ئەو ئەزموونە لە ھەندێک لە بەرھەمەکانیدا ڕەنگدانەوەی ھەبوو، بەتایبەتی لە ڕۆمانی ھەرزەکاردا.[١٤][١٥][١٦]

بەرھەمە سەرەتایییەکانی دۆستۆیەڤسکیدەستکاری

یەکەمین ڕۆمانی ڕەشوڕووت (ھەژاران) لە ڕەوتی تازەی وێژەدا بووە یەکەمین سەرکەوتنی ئەو لەم بەرھەمە و ڕۆمان و چیرۆکە سەرەتایییەکانی ئەودا (پێش ساڵی ١٨٤٩)، وەک چەند بەرھەمێکی ڕیالیزمی تازە، زۆر بە ئاشکرا کاریگەری گۆگۆڵی پێوە دیار بووە، ھەر لەبەر ئەوەش، ھەمیشە وا باو بووە کە لە دۆستۆیڤسکیدا باسی ڕیالیستەکان کورت و پوخت بکرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرھەمەکانی دواتری ئەو، بە یاداشتە ژێرزەمینییەکان دەستی پێ کرد و بە برایانی کارامازۆف دوایی ھات، پێش سەردەمەکەی خۆیان کەوتبوو بە چەشتێک گرێدراوی ڕووداوەکانی داھاتوون بۆ خوێنەری ئاسایی ناڕوونن کە نابێت بەر لە بەرھەمی کەسانی وەک ئاکساکۆف و گۆنچارۆف باسیان لێوە بکرێت، ھەر لەبەر ئەوە لە مێژووی گشتی وێژەی ڕوسیدا، پێویستە بەرھەمەکانی دۆستۆیڤسکی بەسەر دوو سەردەمدا پۆلێن بکەین. ئەو پۆلێنکارییە لەبەر ئەو وەستانە درێژخایەنەیە کە لە چالاکی وێژەی ئەودا ھەیە و ھۆکاری ئەم وەستانەش دەستبەسەرکردن و دورخستنەوەی ئەوە لە ساڵی ١٨٤٩.[١٧]

بەرھەمەکاندەستکاری

دۆستۆیڤسکی لە بیستەکانی تەمەنیدا دەستی بە نووسین کرد و یەکەم ڕۆمانی بە ناوی (ھەژارەکان) لە ساڵی ١٨٤٦ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بڵاوکردووە، تەواوی کارەکانی بریتین لە ١٢ ڕۆمانی درێژ و ٤ ڕۆمانی کورت، ١٦ کورتە چیرۆک و ژمارەیەک کار و وتاریی تر. زۆرێک لە ڕەخنەگران بە یەکێک لە ھەرە گەورەترین دەروونناسانی ئەدەبی جیھانی لە سەرتاسەری جیھان دایان دەنا.[١٨][١٩]

ھەندێک لە پەرتووکەکانی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، کە وەرگێڕدراون بۆ کوردی:

پەرتووک وەرگێڕ
تاوان و سزا ڕەوف بێگەرد
کەیوان ھەورامی (وەرگێرانی جیاواز)
شەیتانەکان ڕەوف بێگەرد
برایانی کارامازۆڤ ئەمین گەردیگلانی
گەمژە حەمە کەریم عارف
ھەژاران حەمە کەریم عارف
یادگارییەکانی خانەی مردووان حەمە کەریم عارف
تیمساح (کورتەچیرۆک) کاروان مەحموود
دزێکی ڕاستگۆ (کورتەچیرۆک) کاروان مەحموود
مێردی ھەمیشەیی کاروان مەحموود
قومارچی جە وھە ڕ مە حموود داراغا
نییە تۆ چکا عیمران ھاواری
شەوە ڕۆشنەکان کەیوان ھەورامی
ھاوزا کەیوان ھەورامی
پەیامەکانی ژێر زەوی شێرزاد ھەینی
دڵێکی لاواز پێشەوا فەتاح
دلەکێ لاواز (بادینی) شەماڵ ئاکرەیی
خاتونی خاوەن ماڵ محمەد ئەدیبی
خەونی پیاوێکی گاڵتە جاڕ ھونەر شاھۆ
تاوان و سزا (بادینی) سەفین زێباری
سووک و ڕیسواکان کەیوان ھەورامی

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ < саамref>Existentialism from Dostoyevsky to Sartre Walter Kaufmann ISBN 0-452 даша с машей самые -00930-8 page 12
  2. ^ http://www.klassika.ru/cgi-bin/bio.pl?type=search&string=%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD%EF%BF%BD
  3. ^ فيودور دوستويفسكي, pp. 6–22.
  4. ^ https://web.archive.org/web/20200121225032/http://www.klassika.ru/cgi-bin/bio.pl?type=search&string=
  5. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 83
  6. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 11
  7. ^ https://books.google.com/books?id=VjKh2gkCudAC&pg=PA102
  8. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 72.
  9. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 23
  10. ^ فيودور دوستويفسكي, pp. 6–11.
  11. ^ فيودور دوستويفسكي, pp. 23–54.
  12. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 4.
  13. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 61.
  14. ^ فيودور دوستويفسكي, pp. 14–5.
  15. ^ فيودور دوستويفسكي, pp. 23–54.
  16. ^ فيودور دوستويفسكي, p. 39.
  17. ^ Guay, Robert (2019-05-23), "Introduction: Crime and Punishment as a Philosophical Novel", Dostoevsky's Crime and Punishment, Oxford University Press, pp. 1–17, ISBN 978-0-19-046401-1, retrieved 2021-07-26
  18. ^ Scanlan, James Patrick (2002). Dostoevsky the Thinker: A Philosophical Study. Cornell University Press. ڕقم دولی معیاری للکتاب 978-0-8014-3994-0. 17 January 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Scanlan, James Patrick (2002). Dostoevsky the Thinker: A Philosophical Study. Cornell University Press. ISBN 978-0-8014-3994-0.