ئەمین گەردیگلانی (لە دایکبووی ١٩٧٠ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و فەرھەنگنووسێکی کوردە.

ئەمین گەردیگلانی
لەدایکبوونحەمە ئەمین حەسەنپوور
١٩٧٠
بۆکان، کوردستان
پیشەنووسەر، شاعیر، وەرگێڕ و فەرھەنگنووس
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانشنەی پشکووتن (شیعر)، برایانی کارامازۆف (وەرگێڕان)، ڕێژگە (فەرھەنگی وشە)

حەمەدەمین حەسەنپوور رۆژی ٢ی پووشپەڕی ١٣٤٩ی ھەتاوی (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٠ی زایینی) لە ئاوایی گەردیگلانی نزیک بۆکان (کە ئێستا سەر بە شاری سەقزە) لە دایک بووە. سەرەتا لە ئاوەدانییەکەی خۆیان نراوەتە بەر خوێندن. لە پۆلی چوارەمی سەرەتاییدا دەستی ھەڵگرتووە و ھاتووەتە بۆکان و بووەتە شاگردی بەرگ دروو. دواتر بۆخۆی شانی وەبەر خوێندنی کتێب و سیپاران داوە و خۆی ڕاھێناوە. پاش ئاشنا بوون بە گۆڤاری سروە دەروویەکی ڕوونتری بۆ کراوەتەوە و لەگەڵ حەولی زیاتر بۆ پەرە پێدانی زانیاری لە بواری وێژەی کوردیدا. ساڵی ١٣٧١ی ھەتاوی یەکەم شیعری لە گۆڤاری سروەدا بڵاو بووەتەوە. ساڵی ١٣٧٦ی ھەتاوی یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ژێر ناوی «تاپۆی وەرزێکی سەوز» بڵاو کردووەتەوە.[١] تا ئێستا گەلێک بەرھەمی بەپێزی پێشکەش بە کتێبخانەی کورد کردووە. لە شاری بۆکان دەژی و دووکانی بەرگ دروونی ھەیە و شوێنی کارەکەی بووەتە مەکۆی عاشقانی شیعر و وێژەی کوردی.[٢][٣]

بەرھەم

دەستکاری

بەرھەمە چاپ کراوەکانی بریتین لە:

دیوانی شیعری

دەستکاری
  1. پاییز! زستان بەڕێوەیە (کۆی بەرھەمە شیعرییەکان)[٤]
  2. تاپۆی وەرزێکی سەوز[٥]
  3. شەوەژانی ئەستێرەیەک[٦]
  4. مەرگە خەون[٧]
  5. خۆر و لاولاو[٨] (بۆ منداڵان)
  6. شنەی پشکووتن[٩] (کۆشێعر)
  7. زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ[١٠]
  1. نارنجی فڕین[١١] (کۆچیرۆک)
  2. کەڵەشێری ورگن[١٢] (بۆ منداڵان)

فەرھەنگ

دەستکاری
  1. ڕێژگە[١٣] (فەرھەنگی وشەی کوردی)

وەرگێڕان

دەستکاری

(لە فارسییەوە بۆ کوردی)

  1. برایانی کارامازۆف[١٤] (ڕۆمانی دوو بەرگی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی)
  2. حاجی موراد[١٥] (نۆڤلێتی لیۆ تۆڵستۆی)
  3. جێگای بەتاڵی سلووچ[١٦] (ڕۆمانی مەحموود دەوڵەتابادی)
  4. سۆناتای کۆرۆیتیزێر[١٧] (ڕۆمانی لیۆ تۆڵستۆی)
  5. پەسڵان[١٨] (ڕۆمانی لیۆ تۆڵستۆی)
  6. کازاخەکان[١٩] (لیۆ تۆڵستۆی)
  7. شەیتان (لیۆ تۆڵستۆی)
  8. ئاناکارنینا[٢٠] (ڕۆمانی دوو بەرگی لیۆ تۆڵستۆی)
  9. ھاوسەرگیریی بەختەوەرانە[٢١] (لیۆ تۆڵستۆی)
  10. تازییەبارانی بەیەل[٢٢] (ڕۆمانی غولامحوسێن ساعیدی)
  11. مەرگی ئیڤان ئیلیچ[٢٣] (لیۆ تۆڵستۆی)
  12. ئاغا و نۆکەر[٢٤] (لیۆ تۆڵستۆی)
  13. دیلی قەفقاز[٢٥] (لیۆ تۆڵستۆی)
  14. باوکە سیرگی[٢٦] (لیۆ تۆڵستۆی)
  15. خولیای نووسین[٢٧] (کۆوتاری ڕەزا بەراھەنی)
  16. سترانی شەپۆلەکان[٢٨] (شێعری ھاوچەرخی فارس)
  17. دار و پەپوولە و ڕووبار[٢٩] (فەریدە شەبانفەر-کتێبی منداڵان)
  18. دیسان لەو شەقامانەوە[٣٠] (کۆمەڵە چیرۆکی بیژەن نەجدی)
  19. تەپڵی ئاور[٣١] (کۆمەڵە چیرۆکێکی بیانی)
  20. یەکگرتن[٣٢] (چیرۆکی منداڵان ـ قودسی قازی نوور)

نموونەی شیعری

دەستکاری

قوبەی زێو

گەر ببا ڕێگەم لەگەڵ ئەو ڕەنگ و کل چێوانەتاوەک خەت و ماتیک دەھاتم بەو دەم و لێوانەتا
تۆ بەھاری سەوزی عەشق و من پەڕۆکێکی تەریوخۆزگە بسرەوتایە دڵ لەو باغە پڕ سێوانەتا
تاڵە بسکێکت لە چاڵی خەم دەرمدێنێتەوەبیخە دەستم، بێ بەزەت بێ بەم بێدڵ و دێوانەتا
تۆ دەمێ خۆری، دەمێ دەریا، دەمێ باران و گوڵشێت و ماخولیام لە نێوان ئەم ھەموو شێوانەتا
ڕۆژ نییە لێم زیز نەبی و وەک دڵ لە سینەشتا دەژیمجا بکەم بڕوا بە دڵ، یا بەو ھەموو شێوانەتا
تێبگەم کارت فریو دانی دڵی ساویلکەمەبەو سکاڵا و شیوەن و فرمێسکی خەم پێوانەتا
دەتھەوێ کوڵمەت بکەیتە سکڵ و سڵ کەم لێی، بەڵامدەم لەسەر بەروێت کە گوتیان بانگەکەی شێوانە، تا
ئەو دەمەی دەڕژێتە سەر باڵای چیا زەردەی گزنگشەونمی شیرن دەنۆشم لەو قوبەی زێوانەتا
جووتە مەمکی تۆ دەماوەند و ترۆپکی ئاگرینشاخەوانی دەستم ھەڵدەزنن بە ئەو کێوانەتا[٣٣]

ھاوینی ١٣٩٠

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ گەردیگلانی، ئەمین، شنەی پشکووتن، لاپەڕەی ١٨ تا ٢٠، بڵاوکەرەوەی کۆڵەپشتی، تاران ١٣٩١
  2. ^ "وتووێژ لەگەڵ ئەمین گەردیگلانی". پایگاە خبری و تحلیلی زریان. 2020-12-24. Retrieved 2021-04-12. ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ئەمین گەردیگلانی - محەمەد ئەمین حەسەنپوور". Kurdipedia.org (بە عەرەبی). Retrieved 2021-04-12.
  4. ^ "کۆمەڵە شیعری ئەمین گەردیگلانی چاپ کرا - Mehr News Agency". ku.mehrnews.com. Retrieved 2021-04-12.
  5. ^ گەردیگلانی، ئەمین، تاپۆی وەرزێکی سەوز، چاپخانەی شوعاع، تەورێز ١٩٩٧
  6. ^ گەردیگلانی، ئەمین، شەوەژانی ئەستێرەیەک، نشر عابد، تاران ٢٠٠٠
  7. ^ گەردیگلانی، ئەمین، مەرگە خەون، نشر پیام امروز تاران ٢٠٠٣
  8. ^ گەردیگلانی، ئەمین، خۆر و لاولاو، چاپخانەی داھاتوو، بۆکان ٢٠٠٧
  9. ^ گەردیگلانی، ئەمین، شنەی پشکووتن، بڵاوکەرەوەی کۆڵەپشتی، تاران ٢٠١٢
  10. ^ گەردیگلانی، ئەمین، زایەڵەی شاخ و قیژەی گوڵەباخ، بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان٢٠١٧
  11. ^ گەردیگلانی، ئەمین، نارنجی فڕین، وەزارەتی ڕۆشنبیری، سلێمانی ٢٠١٢
  12. ^ گەردیگلانی، ئەمین، کەڵەشێری ورگن، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، ڕەشەمەی ٢٠٠٩
  13. ^ گەردیگلانی، ئەمین، ڕێژگە، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ھەولێر ٢٠٠٩
  14. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، برایانی کارامازۆف، موکریانی، ھەولێر ٢٠٠٧
  15. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، حاجی مراد، موکریانی، ھەولێر ٢٠١٤
  16. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، جێگای بەتاڵی سلووچ، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ھەولێر ٢٠٠٦
  17. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، سۆناتای کرۆیتیزێر، موکریانی، ھەولێر ٢٠١٤
  18. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، پەسڵان، موکریانی، ھەولێر ٢٠١٤
  19. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، کازاخەکان، موکریانی، ھەولێر ٢٠١٤
  20. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، ئاناکارنینا، موکریانی، ھەولێر ٢٠١٢
  21. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، ھاوسەرگیریی بەختەوەرانە، خانەی کتێبی ئاوێر، ھەولێر ٢٠١٢
  22. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، تازییەبارانی بەیەل موکریانی، ھەولێر ٢٠١١
  23. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، مەرگی ئیڤان ئیلیچ، موکریانی، ھەولێر ٢٠١١
  24. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، ئاغا و نۆکەر، موکریانی، ھەولێر ٢٠١١
  25. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، دیلی قەفقاز، موکریانی، ھەولێر ٢٠١١
  26. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، باوکە سێرگی، موکریانی، ھەولێر ٢٠١١
  27. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، خولیای نووسین، موکریانی، ھەولێر ٢٠٠٨
  28. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، سترانی شەپۆلەکان، یەکییەتی نووسەران، ھەولێر ٢٠١٢
  29. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، دار و پەپوولە و ڕووبار، ٢٠١١
  30. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، دیسان لەو شەقامانەوە، ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٥
  31. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، تەپڵی ئاور، ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٥
  32. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، یەکگرتن، ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٧
  33. ^ گەردیگلانی، ئەمین، شنەی پشکووتن، لاپەڕەی ٣٣٣، بڵاوکەرەوەی کۆڵەپشتی، تاران ١٣٩١

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری