سروە (کۆوار)
(لە گۆڤاری سروەەوە ڕەوانە کراوە)
سروە گۆڤارێکی فەرھەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە شێوەی مانگانە دەردەچێت.ئێستا لە لایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی لە شاری سنەوە چاپ دەکرێ. گۆڤاری سروە لە تەواوی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم گۆڤارە بەدەستپێشخەریی ھێمن شاعیر و نووسەری کورد، ژمارە ١ی لە بەھاری ١٩٨٥ لە شاری ورمێ دەرچووە. یەکەم سەرنووسەری تا ژمارەی ٥ ھێمنی شاعیر بووە، پاشان ئەحمەدی قازی.
سروە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە خزمەت بە فەرھەنگ و کلتووری کورد و ھەروەھا فێرکردنی زمانی کوردی بە گەنج و لاوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- خاوەن ئیمتیاز: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی
- بەرپرسیار: بێھرووز جەعفەری (پێشتر ئسفەندیار ڕەحیم مەشایی بووە)
- سەرنووسەر: بێھرووز خەیریە
-
ڕووبەرگی ژمارەی ٢٧٦
-
ڕووبەرگی ژمارەی ١٨١
سەرچاوەکان
دەستکاری- ماهنامه سروه، بانک اطلاعات نشریات کشور (بە فارسی) - سەردانی ٨/٨/٢٠١٠
- ھەواڵنێریی پەیامنێر[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی] - سەردانی ڕێکەوتی ١٩/٥/٢٠٠٩
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |