خاتوونی خاوەن ماڵ (ڕۆمان)
خاتوونی خاوەن ماڵ (بە ڕووسی: Хозяйка) کورتە ڕۆمانێکی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکییە. لە ساڵی ١٨٤٧ دەستی بە نووسینی کردووە، و لە ٩ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا کۆتایی بە نووسینی ھێناوە، بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاوکرایەوە، ئەمەش بۆ وەڵامی داواکارییەکەی دۆستۆیەڤسکی بوو، بەشی دووەمیش دوای مانگێک بڵاوکرایەوە. ڕۆمانەکە لە زۆر ڕووەوە ھاوشێوەی چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی ڕووسیایە، و ئەگەری ئەوە ھەیە کە دۆستۆیەڤسکی لە نووسینیدا گۆگۆل و ئۆدۆیڤسکی و هۆفمان کاریگەر بووبن و ئەلفرێد پیم پێی وایە کە توخمەکانی ڕۆمانەکە لە ژیاننامەی کەسیی نووسەرەوە ئیلھامیان وەرگرتووە. دوای بڵاوبوونەوەی، ڕۆمانەکە بۆچوونی جیاوازی بەدەستھێنا، دۆستۆیەڤسکی ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەھۆی دزیکردنی بەرھەمەکانی دیکە، بە تایبەتی بەرھەمەکانی ھۆفمان، پلانسکی بە توندی ڕەخنەی لە ڕۆمانەکە گرت و بە "بێمانا و قێزەون" وەسفی کرد، بەڵام ڕێبازی ڕەخنەیی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆماندا گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بەسەردا ھاتووە، بەو پێیەی ئەم ڕۆمانە بەھۆی بەکارھێنانی بەرفراوانی میلۆدراما و نھێنی و ترسەوە وەک بەرهەمێکی جیاکراوە و تایبەت لەنێو بەرهەمەکانی دۆستۆیەڤسکیدا سەیر دەکرێت. ڕۆمانەکە لە سەنت پیتەرزبورگ ڕوودەدات، و چیرۆکی گەنجێک دەگێڕێتەوە بەناوی "ڤاسیلی میخایلۆڤیچ ئۆردینۆڤ"، کە شەیدای کاترینا دەبێت کە ھاوسەری پیاوێکی لاوازی خەمۆک کە ئۆردینۆڤ وەک فاڵچییەکی بەدخوازی یان عیرفانییەکی نامۆ دەیبینێت.[١]
خاتوونی خاوەن ماڵ (ڕۆمان) | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٧ |
سەرناو | Хозяйка |
جۆر | کورتەچیرۆک |
چەشن | short novel |
دانەر | فیۆدۆر دەستۆیێڤسکی |
بڵاوکەرەوە | Otechestvennye Zapiski |
وڵاتی بنەڕەت | ڕووسیا |
زمان | ڕووسی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٧ |
شوێنی گێڕانەوە | سەنت پیتەرزبورگ |
دێڕی سەرەتا | Ордынов решился наконец переменить квартиру. |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
سەرچاوەکان دەستکاری
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خاتوونی خاوەن ماڵ (ڕۆمان) تێدایە. |