ئەرستۆکراسی

شێوازێکی فەرمانڕەوایەتییە

ئەرستۆکراسی (بە ئینگلیزی: Aristocrac) شێوازێکە لە شێوازەکانی دەسەڵاتداری کە تێیدا چینێکی کەمینەی بچووک لە خەڵکی کە خاوەنی تایبەتمەندیی دیاریکراون و دەسەڵات دەگرنە دەست و حوکمی زۆرینە دەکەن.[١] جا ئەو چینە کەمینەیە خاوەنی تایبەتمەندیی ھزری بن یان ڕامیاری یان ئایینی یان ئابووری، گەر خاوەنی تایبەتمەندیی ئایینیی بن، ئەوا حکوومەتێکی ئەرستۆکراسیی ئایینیی دروست دەبێت، ئەگەر خاوەنی تایبەتمەندیی ئابووریی بن ئەوا ئەرستۆکراسیی ئابووریی دروست دەبێت، ئەم زاراوەیە لە وشەی یۆنانی «aristokratíā» وەرگیراوە کە بە واتای «حوکمی باشترینەکان» دێت.[٢] کاتی سەرھەڵدانی ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، یۆنانییەکان وایان دادەنا کە ئەم وشەیە بە واتای فەرمانڕەوایی ئەو ھاووڵاتیانە دێت کە شایستەی حوکمڕانین، ئەم دەستەواژەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن فەیلەسوفە کۆنەکانی یۆنان وەک ئەفلاتوون و ئەرەستوو و کەسانی ترەوە بەکارھاتووە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Aristocracy", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-07-13, retrieved 2022-08-11
  2. ^ https://logeion.uchicago.edu/ἀριστοκρατία
  3. ^ https://web.archive.org/web/20220105194617/http://classics.mit.edu/Plato/republic.html