گابریێل گارسیا مارکێز
گابریل گارسییا مارکێز (بە ئیسپانی: Gabriel José García Márquez؛ ٩ی ئازاری ١٩٢٧ – ١٧ی نیسانی ٢٠١٤) نووسەرێکی بەناوبانگەی خەڵکی کۆلۆمبیا و براوەی خەڵاتی نۆبێلی وێژە بووە.
گابریێل گارسیا مارکێز Gabriel García Márquez | |
---|---|
لەدایکبوون | ٩ی ئازاری ١٩٢٧ ئارکاتاکا، کۆلۆمبیا |
مردن | ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک | (٨٧ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | کۆلۆمبی |
پەروەردە | زانکۆی کارتاجینا |
چەشن | ڕۆمان، کورتەچیرۆک |
کارە بەرچاوەکان | سەد ساڵ تەنیایی، خۆشەویستی لە سەردەمی کۆلێرادا |
خەڵاتە بەرچاوەکان | خەڵاتی نۆبێلی وێژە - ساڵی ١٩٨٢ |
واژوو |
ژیاننامە
دەستکاریگابریێل گارسیا مارکێز ڕۆمانووس و ڕۆژنامەوان و بڵاوکەر و سیاسەتمەدارێکی وڵاتی کۆلۆمبیا بوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ١٩٢٨ لە گوندی ئارکاتاکای ناوچەی سانتامارای کۆلۆمبیا لەدایک بوو. خێزانی گارسیا بەھۆی ھەژاری و نەداری ئەرکی بەخێۆکردن و گەورەکردنی گارسیای منداڵ بەباوەگەورەی دەستپێرن.
ئەو ماوەی لەلای باپیری بوو گابرێلی منداڵ ھەموو رۆژێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گوێی لەحیکایەت و چیرۆکەکانی باوەگەورەی دەگرێ و ئەو بابەتە ھێندە کاریگەری لەسەر گابریێل دادەنێ کەناوبراو دواتر دەنووسێ ھەست دەکەم سەرجەمی نووسراوەکانم دەربارەی ئەزموونەکانم لەباوەگەورەو رابردووەکانی باوو باپیرانمەوەیە.
دواتر گابریێل لە ھەشت ساڵیدا باوەگەورەی لەدەست دەدات و دایە گەورەشی بەھۆی پیری و پەککەوتوویی چاوی لەدەست دەدات و کوێر دەبێ. ھەر بۆیە گابرابرێلی مێرمنداڵ بۆ جارێکیتر بۆ لای خێزانەکەی دەگەڕێتەوەو بەشێوەی فەرمی دەست بەخوێندن لەقووتابخانەکان دەکات. گابریێل لەخوێندنگە سەرەتاییەکەی شاری "سوکری" بەنووسینی شیعرو کێشانی کاریکاتێر ناوبانگ دەردەکات و بەھۆی بێدەنگبوون و سەرقاڵبوون بەکارەکانی لەقووتابخانە بە «گابرێلی پیرە پیاو» دەناسرێ. گابریێل ھاوڕێی نزیکی ڤیدڵ کاسترۆ بووە.
خوێندن
دەستکاریساڵی ١٩٤٠ و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی زیرەک وەردەگرێ روو لەقووتابخانەیەکی سەر بەکەنیسە لەشاری زیپاکیورای نزیک پایتەختی کۆلۆمبیا دەکا. پاش ھەفتەیەک مانەوە لەقووتابخانەکە واز لەخوێندن دێنێ و بۆ ماڵەوە دەگەڕێتەوە.
دواتر گابرێلی گەنج دەست بەنووسین دەکات و یەکەم نووسراوەکانی لەساڵی ١٩٤١ و لە رۆژنامەی «جوین تودەێی» تایبەت بە خوێندکارانی کۆلۆمبیا بڵاودەکاتەوەو لەساڵی ١٩٤٧ بۆ درێژەدانی خوێندن روو لەزانکۆی بۆگۆتا دەکات و دەست بەخوێندنی یاسا دەکات.
گابریێل ھاوشێوەی زۆربەی نووسەرانی گەورەی جیھان پێیوایە کەزانکۆ ھیچ چێژو خۆشییەکی زانستی پێ نابەخشێ و ھەربۆیە بەجێگەی سەعیکردن و خوێندنی کتێبەکانی زانکۆ روو لەخوێندنەوەی شیعرو گەڕانی بێ ئەنجام بەناو شەقامەکانی شاردا دەکات.
خوێندنەوە
دەستکاریلە چێشتخانە گەڕۆکەکان و لەکوچەو کۆڵانەکاندا خورادن دەخوات، بەردەوام جگەرە دەکێشی و روو لەخوێندنەوەی ئەدەبیاتی سۆسیالیستی و بەرھەمەکانی نووسەران و شاعیرانی چەپی ئەو سەردەمی جیھان دەکات.
خوێندنەوەی کتێبەکانی کافکای بەناوبانگ ژیانی دەگۆڕێ و گابریێل لەوتووێژو نووسراوەکانی دواتریدا باس لەکاریگەرییەکانی خوێندنەوەی بەرھەمەکانی کافکا لەسەر ژیانی دەکات.
نووسین
دەستکاریگابریێل گارسیا مارکیز لەساڵی ١٩٤٦ بەشێوەی جدی دەست بەنووسین دەکات و یەکەم چیرۆکی بەناوی سێھەمین دەست لە کارکێشانەوە لەرۆژنامەی ئال بۆگاتا بڵاودەکرێتەوە. پاش بڵاوبوونەوەی کورتە چیرۆکەکە، چەندین چیرۆکیتر دەنووسێ و لەھەمان رۆژنامەدا بڵاوی دەکاتەوە.
دواتر ساڵی ١٩٦٥ دەست بەنووسینی رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیایی دەکات و لەساڵی ١٩٦٨ نووسینی چیرۆکەکە تەواو دەبێ. رۆمانێک کەبووە شاکاری ئەدەب و تائێستاش بە گرنگترین ڕۆمانی جیھان ناودێردەکرێ.
خەڵاتی نۆبێل
دەستکاریساڵی ١٩٨٢ لێژنەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات لە وڵاتی سوید بەتێکڕایی دەنگ رۆمانی سەد ساڵ لە تەنیایی بەباشترین بەرھەم ھەڵدەبژێرن و خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەگابریێل دەبەخشن. "سەد ساڵ تەنیایی" بە خێرایی ھەموو سنوورەکانی جیھان دەبڕی و وەردەگێڕدرێتە سەر زۆربەی زمانەکانی جیھان.
وێژە
دەستکاریمارکیز پێشەنگی فۆرمی ئەدەبی ریالیزمی جادوویی بوو، ئەگەرچی سەرجەمی بەرھەمەکانی سەر بەو قووتابخانە نین، بەڵام رەخنەگران گرنگی بەو لایەنەی نووسینەکانی مارکێز دەدەن.
ڕۆمانەکان
دەستکاریگابریێل دواتر چەندین ڕۆمان دەنووسێ و سەرجەمی رۆمانەکان ناوبانگی گەورەی جیھانی بۆ خۆیان دەستەبەر دەکەن. ئەوانیش؛ عەشق و شەیتان، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕفاندن، یادەوەری خۆشەویستە خەمناکەکانی من، کاتژمێری شووم، تۆفانە گەورەکە و چەندان رۆمانی تر بەرھەمەکانی دواتری گابریێل گارسیا مارکێزن.
وەرگێڕان بۆ کوردی
دەستکاری- تۆفانی گەڵا[١]، وەرگێڕ: قادر عەلیخا، ٢٠١٧
نەخۆشی
دەستکاریگابریێل گارسیا مارکیز ساڵی ١٩٩٩ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێ و تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەژێر چاودێری پزیشکدا بوو. ئەو ھەرئەو ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٩ بووە پیاوی ساڵی ئەمریکای لاتین و ساڵی ٢٠٠٠ بەسەدان ھەزار کەس لەخەڵکی کۆلۆمبیا داوایان لەناوبراو کرد بێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان و بەڵام داواکەی قبووڵ نەکردن.
وەسیەتنامە
دەستکاری« | زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ ھەموو دەیانەوێت لەلوتکەی چیا ژیان بکەن بەڵام ڕازی خۆشبەختی ھەڵگەڕانە بەسەر چیادا نەک خودی لوتکەی چیاکە کەخەونی پێوە دەبین. گەر خودا بخوازێ دەرفەت و ژیانێکی دیکە پێم ببەخشێ بەھەموو بوونم دەیقۆزمەوە، ڕەنگە ئەوە نەڵێم کەبیری لێدەکەمەوە بەڵام بەدڵنیاییەوە بیر لەوە دەکەمەوە کەدەیڵێم. ھەموو شتێک بەھای خۆی پێدەبەخشم وەک ئەوەنا کە ئەوشتە گوزارشت لەچی دەکات بەڵکو ئەوەی چ بایەخێکی ھەیە. کەم دەخەوم و خەو زۆر دەبینم ئەبێ ئاگامان لەوە بێت خولەکێک چاو لێک دەنێین واتە لەدەست چوونی «٦٠چرکە» لە ڕۆشنایی.
ئەڕۆم و رێدەکەم لەکاتێکدا ئەوانی تر وەستاون، بێدا دەبم کاتێک ئەوانی تر لەخەودان، گوێ دەگرم کاتێک ئەوانی تر قسە دەکەن. گەر خودا ژیانێکی ترم پێ ڕەوا ببینێ ئەو کاتە بەرگی زۆر سادە دەپۆشم و لەسەر زەوی بەڕووتی ڕادەکشێم، نەک ڕووتی جەستە بەڵکو بەعوریانی ڕۆحیشەوە ئەوە بۆ خەڵک دەسەلمێنم کەچەندە ھەڵەن کاتێک وابیر دەکەنەوە عاشق نابن کەپیر دەبن بێ ئەوەی ئاگایان لەوە بێت کەئەوان کاتێک پیردەبن کە لە عەشق دەکەون. گەر جارێکی تر دەرفەتم ھەبووایە باڵم دەبەخشی بەمناڵەکان، بەڵام لێیان دەگڕام خۆیان فێری پەرواز و فڕین بن، فێرم دەکردن مەرگ لەگەڵ پیریدا نایەت بەڵکو ھۆکاری لەبیرچوونە. ئەی مرۆڤ زۆر لەئێوەوە فێربووم، فێربووم کاتێک مناڵێکی ساوا بۆیەکەم جار دەستی بۆ باوکی درێژ دەکات ئەوا مانای ئەوەیە دەیەوێ بۆ ھەمیشە دەستی لەدەستی بەرنەدات، فێربووم مرۆڤ ئەتوانێ ڕێ بەخۆی بدات لەسەرەوە لەوی تر بڕوانێت، ئەمە تەنھا لەکاتێکدا بیەوێت ڕاستی بکاتەوە دوای ئەوەی کە کەوتووە. زۆرتان لێ فێربووم ئەی مرۆڤ بەڵام کەمیان کەڵم دەگرێ، لەبەرەوەی ئێستا من جانتاکەم ئەپێچمەوەو مالئاوی لە ژیان ئەکەم ھەمیشە ئەوە بلێ کە ھەستی پێ ئەکەیت و، ئەوە بکە کە بیری لێ ئەکەیتەوە گەر بمزانیایە ئەمە دواین جارە بە نوستوی ئەت بینم بە توندی لە باوەشم ئەگرتی و لە خودا ئەپاڕامەوە بمکا بە پاسەوانی ڕۆحت. گەر بمزانیایە ئەمە دواین ساتەکانە کە تیایا ئەتبینم خۆم ھەڵەو نا ئاگا ئەکرد کە تۆ ھەموو شتێک ئەزانی، لە بەرامبەرتا ڕا ئەوەستام و بە شرم و ترسەوە پێم ئەوتی "خۆشم دەوێی". ھەمیشە سبەینەێەک ھەیە، ژیان دەرفەتمان ئەداتی تا باشتر بژین، بەڵام ئەگەر ھەڵە نەبم ئەمە دواین رۆژی ژیانی منە خۆشم لەوە دێت پێت بڵێم " چەند خۆشمەوێی "، "ھەرگیز لەبیرت ناکەم"، چون سبەینی نادیارەو نازامنە چ بۆ گەنج و چ بۆ پیر رەنگە ئەمە دواین جار بێت ئەو کەسانە ئەبینمەوە کە خۆشمەوێن لەوە زیاتر چاوەرێ مەبە تا درەنگی نەکردووە، ھەر ئەمڕۆ بکەوە خۆت، رەنگە سبەینێ نەیەت ئەوکات لەسەر ئەمرۆ پەشیمان ئەبیتەوە کە کاتێ نەبوو بۆ پێکەنینێک، لە باوەش گرتنێک، ماچێک یان سەرقاڵ بووی تا دوا تەمەنای خۆت بدرکێنی ھەمیشە نزیکبە لە خۆشەویستانت بچرپێنە بە گوێیاندە کە تۆ پێویستت پێیانە خۆشت بوێن و گرنگیان پێ بدە لە کاتی خۆت بگرە پێیان بڵێی "لێت تێ ئەگەم،،بمبورە،،بە ئەرک نەبێ،،سوپاس" ھەم و پەیڤەکانی خۆشەویستی لە ئاستیانا بە دڵ دەر ببڕە لە بیری ئەوەیابن داوا لە خودا بکەن تا ھێزوو حیکمەتان پێ ببەخشی تھا بتوانن گوزارشت لە خۆشەویستیتان بکەن... ھەروەھا ئەوە بکەنە بەڵگە نەویستێک بۆ ھاورێ و دۆستانتان کە ئەوان چەندە بۆ ئێوە گرنگن. ھەمیشە ئەوە بڵێ کە ھەستی پێ ئەکەیت و ئەوە بکە کە بیری لێ ئەکەیتەوە. |
» |
کۆتایی ژیان
دەستکارینووسەری ڕۆمانی بەناوبانگی جیھانی سەد ساڵ لە تەنیایی سەرەنجام بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە جیھان و لەئەدەبیات کردو جیھانی ئەدەبی ھەتیوو خستەوە. گابریێل گارسیا مارکیز ئەستێرە پرشنگدارەکەی ئاسمانی ئەدەبی جیھان لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ تۆفانی گەڵا، عەلیخا، قادر. ناوەندی سایە، سلێمانی: ٢٠١٧
- ویکیپیدیای عەرەبی
- لاپەڕەی "کتێب دۆستان" لەفەیسبووک.
- وەسێتەکانی گابریێل گارسیا مارکێز لە یووتیووب
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گابریێل گارسیا مارکێز تێدایە. |