قادر عەلیخا لەدایکبووی ١٩٧٠ لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیر و نووسەری کوردە.

قادر عەلیخا
لەدایکبوون١٩٧٠
بۆکان، کوردستان ١٩٧٠
پیشەنووسەر، شاعیر
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە

عەلیخا بێجگە لە نووسینی شێعر و وتار و چیرۆک لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم دیوانە شێعری بڵاو کردەوە. شێعرەکانی سەر بە شێوازی نوێن. ساڵی ٢٠١٥ یەکەم کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی چاپ کرا.

بەرھەمەکان

دەستکاری
  1. سروودی پەپوولە شەھیدەکان،[١] دیوانەشێعر، ٢٠٠٩
  2. ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە،[٢] کۆمەڵەچیرۆک، ٢٠١٥
  3. پێشوازی بەھار،[٣] کۆمەڵەشێعر بۆ مناڵان، ٢٠١٥
  4. تۆفانی گەڵا[٤]، وەرگێڕان لە گابریێل گارسیا مارکێزەوە، ٢٠١٧
  5. پەلک سەوز[٥] ،[٦] کۆمەڵەچیرۆکی فۆلکلۆر، لەگەڵ شەمزین ئەمینی، ٢٠١٨

نموونەی شێعر

دەستکاری
  • ڕووناک
ھێندە دڵ‌ئاوایە ھەتاو
لەبەر ئەوەی
شەو ڕێگاکەی بزر نەکا
ھەموو شەوێک،
چرایێکی گەش و ڕووناک
لە سەر تاخچەی مانگ دادەنێ،
سەر ڕێگای شەو،
ڕۆشن دەکا![٧]
  • بۆچی؟
چاوەڕوانی
بستە خاکێکە بۆ ناشتن
ئەو شاعیرەی
بۆ نیشتمانێکی مەزن
چووە سەر تەختی سێدارە![٨]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ سروودی پەپوولە شەھیدەکان، عەلیخا، قادر. بڵاوکەرەوە نووسەر، سلێمانی: ٢٠٠٩
  2. ^ ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە، عەلیخا، قادر. بڵاوکەرەوە نووسەر، بۆکان: ٢٠١٥
  3. ^ پێشوازی بەھار، عەلیخا، قادر. بڵاوکەرەوەی مانگ، بانە: ٢٠١٥
  4. ^ تۆفانی گەڵا، عەلیخا، قادر. ناوەندی سایە، سلێمانی: ٢٠١٧
  5. ^ پەلک سەوز، عەلیخا، قادر. ئەمینی، شەمزین. بڵاوکەرەوەی زانکۆ، بۆکان: ٢٠١٨
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Julyی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ خەرمانە (سەرجەمی بەرھەمی کۆڕی شێعری بانە ٢٠١١)، بنکەی ئەدەبی و فەرھەنگی بەڕۆژە، لاپەڕەی ١٢٥، بڵاوکەرەوەی گوتار، سەقز: ٢٠١١
  8. ^ دیوانی سروودی پەپوولە شەھیدەکان، لاپەڕەی ٤٨