سیاسەتوان
کەسێک کە بەشداری سیاسەت دەکات
(لە سیاسەتمەدارەوە ڕەوانە کراوە)
سیاسەتوان، سیاسەتمەدار، یان سەرکردەی سیاسی (بە ئینگلیزی: politician ,political leader یان political figure) کەسێکە کە بەشدارە لە کاریگەرکردنی سیاسەتی گشتی و بڕیاردان. ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پۆستی بڕیاردان و حوکمییان ھەیە، و ھەروەھا ئەو کەسانەش کە بەدووی ئەو پۆستانەوەن، ئیدی بە ھەڵبژاردن یان بۆماوەیی یان کودەتا یان دیاریکردن یان داگیرکردن یان ھەر ھۆکارێکی تر بێت. سیاسەت سنووردار نییە بۆ ڕادەی حوکمکردن لە پۆستە گشتییەکاندا. دەشێت پۆستی گشتی بە ھەماھەنگی بێتە کایەوە. لە ڕاپەڕینە مەدەنییەکاندا، سیاسەتوانەکان دەشێت ناو بنرێن «جەنگاوەر لەپێناو ئازادیدا». لە کەمپینە میدیاییەکاندا، زۆربەی جار سیاسەتوانان وەک چالاکەوان ئاماژەیان پێ دەدرێت.[١]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Politician ٣١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |