دواھەمین ھەناری دونیا

ڕۆمانێکی بەختیار عەلی

دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە، ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوکرایەوە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٣دا، خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرت لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی.[٢]

دواھەمین ھەناری دونیا
وێنەی سەربەرگی چاپی شەشەمی ڕۆمانەکە.
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیدواھەمین ھەناری دونیا
وێنەکێشباسم ڕەسام (چاپی شەشەم)
دانەری بەرگباسم ڕەسام (چاپی شەشەم)
وڵاتکوردستان، عێراق
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشنڕاستیی جادوویی
بڵاوکەرەوە
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠٢ (چاپی یەکەم)
جۆری کتێب
  • چاپ (ھاردباک و پەیپەرباک)
  • کتێبی دەنگی
  • پی–دی–ئێف
خەڵاتەکانباشترین ڕۆمانی ٢٠٠٣، فێستیڤاڵی گەلاوێژ، سلێمانی

کورتەی ڕۆمانەکە دەستکاری

لەسەر کەشتییەک بۆئەوەی بیبات بۆ خۆراوا لەگەڵ چەند پەنابەرێکدا، موزەفەری سوبحدەم چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە. کە پێشمەرگەیەکی پلەبەرز بوو، کە جارێکیان سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی ڕزگارکرد و دەورەدران بە سوپاکانی ڕژێمەوە. بیستویەک ساڵ بە دیلی بەسەردەبات، لە ناوەڕاستی سەحرادا.

کە ئازاد دەبێتەوە، دەستدەکات بە گەشتێکی دوورودرێژ بۆ ئەوەی بزانێت چی بەسەر وڵاتەکەیدا ھاتووە. گەشتێک بەناو چیرۆک، نھێنی، و بەناو خەڵک کە یارمەتیی دەدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕە ونبووەکەی. گەشتێک کە لە کۆتاییدا بە ڕێگایەکیدا دەبات کە ھەزارانی دیکە پێش ئەو بڕیویانە ئەویش ڕێگای دەریای سپییە بۆ خۆراوا.

وەرگێڕانەکان دەستکاری

دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی کوردی کورمانجی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی و فەڕەنسی،ئیتالی بڵاو کراوەتەوە.[١] بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوبێتەوە.

ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

فارسی (آخرین انار دنیا)، ٢٠٠٩ دەستکاری

ئەم وەرگێڕانە یەکەم وەرگێڕان بوو بۆ کتێبەکە. لەلایەن ئارەش سنجابییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی لە ساڵی ٢٠٠٩دا. وەرگێڕانەکە لەلایەن نشر افرازەوە کاری بڵاوکردنەوەی بۆکرا و لە شاری تاران بڵاوکرایەوە. کتێبەکە پێکھاتووە لە ٣٣٩ لاپەڕە.[٣]

فارسی (آخرین انار دنیا)، ٢٠١٤ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڕۆمانەکە دووبارە وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی فارسی بەڵام ئەمجارەیان لەلایەن مەریوان ھەڵەبجەیییەوە بوو،[١] کتێبەکە لە تاران لە ٣٩١ لاپەڕەدا لە چاپدرا و لەلایەن نشر ثالثەوە کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.

ئەڵمانی (Der letzte Granatapfel)، ٢٠١٦ دەستکاری

ئەم وەرگێڕانە ئەڵمانییە لەلایەن وەرگێڕی کورد ڕاوێژ سەلیم و خانمە وەرگێڕی ئەڵمانی ئوتە کانتێرا لانگ کاری وەرگێڕانی بۆکراوە. لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە ئەڵمانیا لەچاپدراوە و لەلایەن دەزگای یۆنیۆنسفێرلاگی ئەڵمانییەوە کاری دابەشکردنی بۆکراوە. کۆی لاپەڕەکانی ئەم وەرگێڕانە ٣٥٢ لاپەڕەیە.[٤]

شێوەزاری کورمانجی (Hinara Dawî ya Dinyayê)، ٢٠١٧ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٧دا، کتێبەکە وەرگێڕدرایە سەر شێوەزاری کورمانجی لەلایەن بەسام مستەفاوە و لەلایەن دەزگای ئاڤێستاوە بڵاوەکرایەوە لە تورکیا و شارەکانی باکوری کوردستان. پێکھاتووە لە ٣٥٢ لاپەڕە.[٥]

ئیتاڵی (L'Ultimo Melograno)، ٢٠١٨ دەستکاری

ئەم وەرگێڕانەیان لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن م. دیۆتالێڤییەوە کرا بۆ زمانی ئیتاڵی و لەلایەن چیارلێتێرێوە لە ٨ی مارچدا بڵاوکرایەوە.[٦]

عەرەبی (آخرُ رمان الدنیا)، ٢٠١٨ دەستکاری

ئەم وەرگێڕانەیان لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی میسری غەسان حەمدانەوە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاویکردەوە. غەسان حەمدان وەرگێڕانەکەی لە فارسییەوە کردووە بۆ عەرەبی و پێکدێت لە ٣٨٢ لاپەڕە.[٧]

عەرەبی (آخر رمَّانات العَالم)، ٢٠١٨ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٨دا، دووبارە ڕۆمانەکە بە عەرەبی لەلایەن ئیبراھیم خەلیل و عەبدوڵڵا شەیخۆوە بڵاوبۆوە.

فەڕەنسی (Le dernier grenadier du monde)، ٢٠١٩ دەستکاری

وەرگێڕانەکە لەلایەن خاتوو ساندرین ترایدیاوە لە کوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەڕەنسی و لە ساڵی ٢٠١٩دا لەلایەن دەزگای "میتالیێ"وە بڵاوکراوەتەوە. وەرگێڕانی ڕۆمانەکە ٢ ساڵی پێچووە و پێکھاتووە لە ٢٢٠ لاپەڕە. ھاوکات ئەمە یەکەمین ڕۆمانی بەختیار عەلییە کە بکرێت بە فەڕەنسی.[٨]

نوێنترین چاپ دەستکاری

  • دواھەمین ھەناری دونیا، چاپی ھەشتەم، ٢٠١٨، چاپخانەی ئەندێشە، ناوەندی ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەندێشە.
  • Le dernier grenadier du monde, Bachtyar Ali, Mitallié, 2019.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب دواھەمین ھەناری دونیا بە فەڕەنسی بڵاودەبێتەوە، ئێن ئارتی ٢، ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە. ژپنک: ISBN 978-964-380-877-8
  2. ^ دواھەمین ھەناری دونیا" لە مەھاباد شرۆڤە کرا، ماڵپەڕی ھاژە، ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ آخرین انار دنیا، ماڵپەڕی sorankurdmad. ژپنک: ISBN 978-964-243-053-6
  4. ^ Durch das wilde Nachkriegskurdistan، ماڵپەڕی deutschlandfunkkultur، بڵاوکراوەتەوە لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦. ژپنک: ISBN 978-3-293-00499-3
  5. ^ Romana Hinara Dawî ya Dinyayê derket، ماڵپەڕی باس نیوز، ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە. ژپنک: ISBN 978-605-908-296-9
  6. ^ “L’ultimo melograno” di Bachtyar Ali: le vite spezzate dell’Iraq e la salvezza dell’umanità، ماڵپەڕی editoriaraba، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨. ژپنک: ISBN 978-8832960211
  7. ^ غسان حمدان: لا توجد مؤسسة ثقافية لترجمة أدب الشرق، ماڵپەڕی rommanmag، ٢٣ی شووباتی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ ڕۆمانی «دواھەمین ھەناری دونیا»ی بەختیار عەلی بە فەڕەنسی بڵاودەکرێتەوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی پێشەنگ، ٢ی ئابی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ھاوکار حەمە.