حەکیم کاکەوەیس

وەرگێڕێکی کورد بوو

حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس ناسراو بە حەکیم کاکەوەیس (١٩٤٩ لە حەساری گەورە، کەرکووک – ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە بەغدا) نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو.

حەکیم کاکەوەیس
لەدایکبوونحەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس
١٩٤٩
حەساری گەورە، کەرکووک
مردن١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨(٢٠١٨-١١-١٨) (٦٨–٦٩ ساڵ ژیاوە)
بەغدا
پیشەوەرگێڕ و نووسەر
زمانکوردی (سۆرانی)
نەتەوەکورد

ژیاننامە دەستکاری

حەکیم کاکەوەیس، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکووک لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٧ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە لە قوتابخانەی گوندی دارەمان. خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە. ساڵی ١٩٧٣ بەشی زانستی بیرکاری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ بووەتە پێشمەرگە تا کۆتاییی شۆڕشی ئەیلوول. ساڵی ١٩٧٥ لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە، تا ١٩٨٠ لەسەر ئەم کارە بووە. ماوەیەک لە زاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ، و دوای دەستپێکی شەڕی عێراق و ئێران، داوای لێ دەکرێت ببێتە بەعسی، ئەویش داواکە ڕەت دەکاتەوە و ساڵی ١٩٨٤ دەچێتە سوید.[١]

لە ساڵی ٢٠٠٠ بەھۆی نەخۆشیی دڵ خانەنشین کراوە. بەھۆی نەخۆشکەوتنی لە سوید دەگەڕێتەوە کوردستان، لە کەرکووک نیشتەجێ دەبێت. ژیانی دواتری بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە تەمەنی ٦٩ ساڵی لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە.[٢]

بەرھەمەکان دەستکاری

حەکیم کاکەوەیس ٢٨ بەرھەمی ھەن. ئەو زیاتر وەرگێڕانی لە عەرەبی و سویدی بۆ کوردی کردووە. زۆربەی بەرھەمەکانی مەسعوود محەممەدی بۆ کوردیی سۆرانی وەرگێڕاون. ئەمانە بەشێک لە بەرھەمە نووسراوە و وەرگێڕدراوەکانی ئەون:

نووسراوەکان دەستکاری

  • تەونی جاڵجاڵۆکە
  • ئەوەی نابێ بگوەرێ دەبێ بگوەرێ
  • مەملەکەتی سەگەکان
  • نەتەوایەتی کورد و ئیسلامەتییەکەی
  • سەگەکە چوارەمیان بوو

وەگێڕدراوەکان دەستکاری

وەرگێڕدراوەکانی مەسعوود محەممەد دەستکاری

  • حەجێکی تر بۆ بەردەرگای خەتێی زانا
  • کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت؟
  • بۆ گورباشۆڤی مەزن: لەگەڵ سڵاو و ھیواخوازیدا
  • بۆچوونێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو
  • لە پێناوی پتەوکردنی برایەتی عارەب و کورددا
  • پەرەسترۆیکای گۆرباشۆڤ
  • دەمودووی ھزر
  • لسان الکرد
  • زمانی کورد
  • نامەکانی مەسعوود محەمەد
  • ھاوسەنگکردنەوەی تەرازوویەکی سەنگەلا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "حەکیم کاکەوەیس". کوردیپێدیا. سەرباز سیامەند. Retrieved 25ی Novemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "حەكیم كاكەوەیس نوسەر‌و وەرگێڕی كورد كۆچی دوایكرد". www.knnc.net. کەی ئێن ئێن. Retrieved 25ی Novemberی 2018. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.