پاسەوانێک لە مەزرا (بە ئینگلیزی: The Catcher in the Rye) ناوی ڕۆمانێکە کە لە ساڵی ١٩٥١دا لە لایەن نووسەری ئەمریکی جێرۆم دێڤید سالینجەرەوە نووسراوە.

پاسەوانێک لە مەزرا
سەرناوThe Catcher in the Rye
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریڕیالیزمی ئەدەبی
جۆرڕۆمان
چەشنBildungsroman
چاپەکانQ117280018، Q117281073، Q125291958، The Catcher in the Rye
دانەرجێرۆم دەیڤید سالینجەر
بڵاوکەرەوەLittle, Brown and Company
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانزمانی ئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٦ی تەممووزی ١٩٥١
NarratorHolden Caulfield
Cover art byE. Michael Mitchell
شوێنی گێڕانەوەنیوویۆرک
خەڵاتەکان١٠٠ کتێبی سەدەی لو مۆند، 20th Century's Greatest Hits: 100 English-Language Books of Fiction
کەسایەتییەکانHolden Caulfield، Phoebe Caulfield
Depictsفیلم
کۆتا دێڕIt’s funny. Don’t ever tell anybody anything. If you do, you start missing everybody.
Dewey Decimal Classification (works and editions)813.54
Full work available at URLhttp://lib.ru/SELINGER/sel_1.txt
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە
بەرگی پەرتووکی پاسەوانێک لە مەزرا بە ئینگلیزی

کورتەی چیرۆک

دەستکاری

چیرۆکی نێو ڕۆمانەکە، چیرۆکێکی سێ ڕۆژیی ھەرزەکارێکی حەڤدە ساڵی تەنیایە «هۆڵدن کۆڵفیڵد»، کە بۆ جاری سێیەم و لە سێیەمین خوێندنگەی دەردەکرێت، بە ھۆی ناچالاکی لەتەک وانەکانی و بێباکیی بەرانبەر ھەموو شتەکانی تری ناو خوێندنگە. لەمەوە ڕێڕەوی ژیانی ڕووداوگەلێک لەخۆ دەگرێت، کە ھۆڵدن خۆی تیایاندا چیرۆکخوانە و لە سووچێکی ترەوە بە تەکنیکی تا ڕادەیەک ئاڵۆز و زمانێکی نەخشێنراو بە باسی ھەست و ئازارەکان، چیرۆکەکەمان بە ودەکارییەکانیەوە بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو بەدەم ڕابواردن بەو قەشمەرجاڕییەی دنیاوە، وردە وردە و تراژیدیایانە بەسەرھاتە تراژیدییەکەی خۆی بەیان دەکات.

کۆڵفیڵد پاش دەرکرانی لە خوێندنگەکەی، بە ھۆی بەشەڕھاتن لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوژوورێکیدا، زووتر لە وادەی خۆی ئەو ناوە چۆڵ دەکات، بەڵام ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە؛ ئەوەش بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە لێپرسینەوەی دایکوباوکی، ھەتا نامەی ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن بەڕێوەبەری خوێدنگەکەوە پێ دەگات. دواتر وەک بێکەس و بێماڵێک ملی ڕێ دەگرێت، لە بەشەناوخۆیی خوێندنگەوە ڕوو دەکاتە کوچەکانی شار؛ سواری شەمەندەفەر و تاکسی دەبێت، شەقامەکانی نیو یۆرک تەی دەکات، لە ھۆتێل دەمێنێتەوە و دەڕواتە باڕ، حەز لە جگەرەکێشان، مەیخواردنەوە و ئافرەتبازی دەکات. لە شەوی کۆتاییدا، بە نھێنی و دوور لە چاوی خێزانەکەی دەچێتەوە ماڵەوە، بۆئەوەی فیبی، خوشکە بچکۆلەی ببینێت، چونکە بیری دەکات و دەشیەوێت ھەندێک پارەی بە قەرز لێ وەربگرێت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی ناو مێشکی. لە ڕۆژی پاشتردا، ھۆڵدن نەخشەی جێھێشتنی شارەکە و ھەڵھاتن بەرەو دارستان دادەڕێژێت، تا لەوێ بۆ ھەتاھەتایە بە تەنیا ژیان بەسەر ببات، بەڵام فیبیی زرنگ و خەمخۆر، پلانەکەی تێک دەدات، ئەویش بە خاتری ئارامکردنەوەی خوشکە بچکۆلە خۆشەویستەکەی، دەست لەو خەون و ئامانجەی ھەڵدەگرێت و ناڕوات بۆ ئەو کوخەی کە لە خەیاڵدانیدا ھێناویەتە پێشچاوی. لێرەدا چیرۆکەکە کۆتایی دێت.[١]

وەرگێڕان

دەستکاری

ئەم ڕۆمانە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر کوردی لەلایەن ژوان جەلال و لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن دەزگای غەزەلنووس چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ساختەکان لە نەفرەتەکانى هۆڵدن کۆڵفیڵدەوە، بەشی یەکەم». دیدی من. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 26ی تەممووزی 2017 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی) ٢ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.