چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی

چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی (بە ئینگلیزی: The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقـەوە نووسراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لەساڵی ٢٠١٠ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان [١] ڕۆمانەکە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە. چیڕۆکی ڕۆمانەکە پێکەوە گرێدانی کلتووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتییە بەڵام ھەریەکەو لە کەش و سەردەمی خۆیەوە. ڕووداوەکان لە دوو سەردەمی جیاواز، سەدەی دوانزەھەم و سەدەی بیستویەکی ئێستا ڕوودەدەن، ئەمیش دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی نێوان دوو سۆفیی وەک (جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی) کە کاریگەرییان دوای نزیکەی ‌ھەشتسەد ساڵ دەکەوێتە سەر ڕۆماننوسێکی ڕۆژئاوایی بە ناوی عەزیز زاھارا. [٢][٣]

بەرگی چاپی ئینگلیزی

چیڕۆکی ڕۆمانەکە چل ڕێساکەی ئەشق دەستکاری

ئێلا ڕۆبنشتاین ئافرەتێکی شوودار و خەمگین و تەمەنی ٤٠ ساڵانە کاتێ دەست بە کارێکی نوێ دەکا بۆ پەخشکارێکی ئەدەبی. یەکەم کاریشی خوێندنەوە و نووسینی سەرنجە بۆ ڕۆمانێک بە ناوی کفری شیرین کە لەلایەن کەسێکەوە نووسراوە بە ناوی ع. ز. زاھارا کە ڕۆمانەکە باس لە پەیوەندی شەمس و ڕوومی دەکا کە چۆن پاش ئەوەی شەمس دێتە لای ڕوومی، دەیکات بە کەسێکی جیاواز و شاعیرێکی بەسۆز و جەختکەرەوە لەسەر خۆشەویستی. ھەروەھا کاریگەری ڕێساکانی شەمسیشی دەکەوێتە سەر کە بریتین لە ٤٠ ڕێسا بۆ ژیان و خۆشەویستی و ئایین و ڕۆح و دەروون. ھەر کە ئێلا بەردەوام دەبێ لە خوێندنەوە، ئەوەی بۆ دەردەکەوێ کە ژیانی خۆی ئاوێنەی ژیانی ڕوومییە و زاھاراش وەکو شەمس بۆ ئەوە ھاتووە کە ئازادی بکا و بیگۆڕێ.

کەسایەتییە سەرەکییەکان (سەردەمی مەولانا) دەستکاری

  • مەولانا
  • شەمس
  • کیمیا
  • گوڵی بیابانی لەشفرۆش
  • کیرا
  • بکوژ
  • سلێمان سەرخۆش
  • چل ڕێساکەی ئەشق
  • باوەزەمان
  • فەقێ حوسام
  • عەلائەدین
  • سوڵتان وەلەد
  • دەمارگیرەکە
  • پێپرسی جەنگاوەر

کەسایەتییە سەرەکییەکان (سەردەمی ھاوچەرخ) دەستکاری

  • ئێلا
  • عەزیز
  • دەیڤد (مێردی ئێلا)

زمانە وەرگێڕدراوەکان دەستکاری

زمانی عەرەبی دەستکاری

خالد الجبیلی لە ساڵی ٢٠١٢ ئەم ڕۆمانەی لە ئینگلیزییەوە بۆ عەرەبی وەرگێڕاوە لەژێر ناونیشانی قواعد العشق الأربعون.

زمانی کوردی دەستکاری

 
بەرگی چاپی کوردی بە وەرگێڕانی جەلیل کاکەوەیس

ئەم ڕۆمانە دوو جار و لەسەر دەستی دوو وەرگێڕی شارەزا کراوەتەوە کوردی

  • بەرھەم ناودەشتی لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوە لە ژێر ناونیشانی چل یاسای عاشقانە.
  • جەلیل کاکەوەیس لە عەرەبییەوە وەریگێڕاوە لە ژێر ناونیشانی چل ڕێساکەی عەشق.

ژێدەرەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.theguardian.com/childrens-books-site/2014/dec/05/review-elif-shafak-forty-rules-of-love ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.independent.co.uk/arts-entertainment/books/reviews/the-forty-rules-of-love-by-elif-shafak-2021678.html ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.penguin.com/read/book-clubs/the-forty-rules-of-love/9780143118527 ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری