دەریای مردوو
دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت، بە زمانی عیبری: יָם הַמֶּלַח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردن و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە. ڕووی ئەم دەریاچەیە و کەنارەکانی ٤٢٢ مەتر لە ئاستی دەریا نزمترن و بەم بۆنەوە وەکوو نەویترین وشکانییەکانی ڕووی زەوی دێنە ئەژمار. دەریای مردوو ٣٧٨ مەتر قووڵە و بە ٣٣،٧% سوێرییەوە سوێرترین کۆمای ئاوییە لە جیھاندا. ئاوەکەی ئەوەندە سوێرە کە ژیان تێیدا بۆ زۆربەی گیانداران ئەستەم و دەستنەداوە، ھەر بۆیە بە "مردوو" ناو نراوە. ئەڵبەت بەتەواوی مردوو نییە، جۆرە باکتریاگەلێک ھەن کە دەتوانن لەو ئاوەدا بژین. ھەروەھا سوێریی ئاوەکە وای لێ دەکا لە ئاوی تازە قورستر بێ و مرۆڤ بەئاسانی و بەبێ ھەوڵی زۆر بتوانێ بەسەر ئاوەکەدا پاڵ کەوێ. ئەم تایبەتمەندییەی ھەر ساڵە گەشتیاران لە سەرانسەری جیھانەوە بۆ سەیرانی دەریای مردوو ڕادەکێشێ.[١][٢]
زەریای مردوو | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Jordan Rift Valley |
Basin country | ئیسرائیل، ئوردن |
وڵات | ئوردن، ئیسرائیل، Palestinian National Authority |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئیسرائیل، ئوردن، دەوڵەتی فەلەستین |
پۆتانی شوێن | ٣١°٣١′١٥″N ٣٥°٢٩′٤″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | −٤٣٧±١ مەتر |
ڕووبەر | ٦٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ "The Dead Sea". ar.visitjordan.com. Retrieved 2021-08-29.
- ^ "http://tourism.ps/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%82%D8%A7%D8%B5%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%AD%D9%8A%D8%A9/%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AD%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%8A%D8%AA/". tourism.ps. Retrieved 2021-08-29.
{{cite web}}
: External link in
(help) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.|title=