تیۆدۆر ھێرتسل

باوکی زایۆنیزمی ڕامیاری ھاوچەرخ

تیۆدۆر ھێرتسل (بە عیبری: תאודור הרצל، بە ئینگلیزی: Theodor Herzl) (لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٨٦٠، مردن لە ٣ی تەممووزی ١٩٠٤)، جوولەکەی نەمسایی و باوکی مۆدێرنی ڕامیاری زایۆنیزم و بەکاریگەرترین کەس دادەنرێت بۆ بنیادنانی وڵاتی ئیسرائیل.

تیۆدۆر ھێرتسل
نەخشەیەکی ھێرتسل کە ئاڵای زاینۆنیزمی تێدایە لە یەکێک لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا
گڵکۆی ھێرتسل

تیۆدۆر ھێرتسل، ڕۆژنامەنووسێکی جوولەکەی نەمساویی ھەنگاری بووە و دامەزرێنەری دەزگای ڕامیاری سەردەمی بووە لە ٢ ئایاری ساڵی ١٨٦٠ لە بۆداپێست لە شانشینی ھەنگاریا لەدایکبووە، ساڵی ١٨٧٨ قوتابخانەی تەواو کردووە و لەگەڵ خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ ڤیێنا و لەوێ پەیوەندی کردووە بە زانکۆی یاساوە و ساڵی ١٨٨٤ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە و بۆ ماوەیەکی کەم لە دادگاکانی ڤیەننا و سالتمبۆرگ کاری کردووە و دواتر ڕووی لە وێژە و نووسین کردووە.

تیۆدۆر ھێرتسل ساڵی ١٨٨٥ ژمارەیەک چیرۆکی فەلسەفی بڵاوکردووەتەوە، ھەروەھا ژمارەیەک شانۆنامەشی نووسیووە بەڵام سەرکەوتنی گەورەی لەم بوارەدا بەدەستنەھێناوە، لە ساڵی ١٨٩١ وە بۆ ساڵی ١٨٩٦ وەکو ڕۆژنامەنووس کاری کردووە و پەیامنێری ڕۆژنامەی "نۆیە فرایە براس"ە بووە لە پاریس، لێرەوە گرنگی داوە بە جوولەکە و بیرووڕا جوولەکەیەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە و بیری لەوە کردووەتەوە کە جوولەکە چیتر پەنا نەبات بۆ وڵاتەکانی ئەورووپا ببێتە خاوەن پێگەی خۆی، ھەر لەم ڕووانگەیەوە ساڵی ١٨٩٥ پەرتووکێکی لەژێرناونیشانی وڵاتی جوولەکەی داھێناوە و ساڵی ١٨٩٦ بڵاوی کردووەتەوە، لەسەرەتادا پەرتووکەکەی ناوبانگێکی بڵاوی نەبووە بەڵام دواتر بووەتە بنەمای پەیدابوونی جوولەکەی ڕامیاری و دامەزراندنی بزوتنەوەی جوولەکە لەدوای بەستنی کۆنگرەی یەکەمی جوولەکەکان لە ساڵی ١٨٩٧ و ھێرتسلیش بەسەرۆکی ڕێکخراوی جیھانی جوولەکە ھەڵبژێردرا.

پاشان دەستی کردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی جیھانی وەکو فیلھلمی دووەمی قەیسەری ئەڵمانیا و عەبدول حەمیدی دووەم سوڵتانی عوسمانیەکان بەمەبەستی پاڵپشتی کردن لەپڕۆژەی جوولەکەکان بەڵام ھەوڵەکانی شکستی ھێناوە و سەرکەوتوو نەبووە. تیۆدۆر ھێرتسل لە ٣ ی تەممووزی ساڵی ١٩٠٤ لەتەمەنی ٤٤ ساڵیدا لە نەمسا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری