سەحیحی بوخاری
سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا. و کۆی فەرموودەکانی کتێبەکە حەوت هەزار و دوو سەد و حەفتا و پێنج فەرموودەیە بە دووبارە بووەکانەوە، بە بێ دووبارە بوونەوە چوار هەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەممەدە.[١]
نووسەر | محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری |
---|---|
وڵات | بوخارا، ئوزبەکستان |
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
بوخاری هەستاوە بە کۆکردنەوەی فەرموودەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستی فەرموودەکان بە پێی ئەو زانستی فەرموودەیەی داینا. و بە یەکەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای سوننە و جێگەیەکی دیاری هەیە لایان.[٢]
دانەرەکەی
دەستکاریسەحیحی بوخاری دانراوی بوخارییە کە خەڵکی بوخارایە لە ئاسیای ناوەڕاست، و تەمەنی شانزە ساڵ بوو کە دەستی کرد بە نووسینی سەحیحەکەی و تەواوی کرد لە تەمەنی سی و هەشت ساڵیدا یان لە نزیکەی ساڵی ٢٣٢کۆچی، بوخاری لە دایکبووە لە ساڵی ١٩٤کۆچی و کۆچی دوایی کردوە ساڵی ٢٥٦کۆچی.[٣]
هۆ و ماوەی دانانی
دەستکاریبوخاری ئەڵێت؛ لەلای ئیسحاق کوڕی ڕاهویە بووم، ووتی؛ ئەگەر کتێبێی کورتتان کۆبکردایەتەوە لەسەر سوننەتە ڕاستەکانی پێغەمبەر، دەڵێت ئەمە کەوتە دڵمەوە.
هەروەها دەربارەی دانانەکەی دەڵێت؛ بە ماوەی شازدە ساڵ دامناوە، و لە کۆی شەسەد هەزار فەرموودە هەڵم بژاردووە.
ژمارەی فەرموودەکان
دەستکاریژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووبارە بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە بەپێی هەژماری محەمەد فوئاد عەبدول باقی، و ئیبن حەجر عەسقەلانی ژمارەی فەرموودەکان بە ٧٣٩٧ فەرموودە ئەبینێت، و ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بێ دووبارەبوونەوە نزیکەی چوار هەزار فەرمودەیە.[٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «صحيح البخاري - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە 2022-05-29 ھێنراوە.
- ^ «كتاب: صحيح البخاري المسمى بـ «الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه» **|نداء الإيمان». www.al-eman.com. لە 2022-05-29 ھێنراوە.
- ^ جابر، شريف محمد. «من أين جاءوا بكل هذه الأحاديث النبوية؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە 2022-05-29 ھێنراوە.
- ^ «عدد أحاديث صحيح البخاري». موضوع (بە عەرەبی). لە 2022-05-29 ھێنراوە.
- ^ «أحاديث صحيح البخاري بدون المكرر 2761 حديثاً - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە 2022-05-29 ھێنراوە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەحیحی بوخاری تێدایە. |