ئەبوو سوفیان کوڕی حەرب

هاوەڵ و سەرۆکێکی قوڕەیش، باوکی معاویە بن ئەبی سوفیان و زاوای پێغەمبەر

ئەبوو سوفیان سەخر کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف (٥٧ پێش زایین - ٣١ کۆچی / ٥٦٧–٦٥٢ زایینی)، یەکێکە لە ھاوەڵان و لە فەرمانڕەواکانی قوڕەیش بوو پێش ئیسلام. باوکی موعاوییە کوڕی دەبوو سوفیان دامەزرێنەری بنەماڵەی ئومەوییەکانە. بازرگانێکی دەوڵەمەند و سەرکردەی ئاغاکانی قوڕەیش بوو کە دژایەتی محمد و بانگەوازەکەی دەکرد.[١][٢]

دووژمنایەتی ئیسلام و موسڵمانانی دەکرد، لە شەڕی ئوحود دا فەرماندەی سوپای موشریکەکان بوو، لە شەڕی خەندەقیشدا فەرماندەی سوپای ئەحزاب بوو، لە شەڕەکەدا فەرمانی گەمارۆدانی مەدینەی دەرکرد لە ھێرشی خەندەق. لە پەیمانی حودەیبییە لەگەڵ موسڵمانان پەیمانی ئاشتی مۆرکرد، پاشان لە فەتحکردنی مەککەدا موسڵمان بوو، پێغەمبەریش پێگەی ئەوی بەرزکردەوە، بۆیە ھەموو ئەوانەی دەچوونە ناو ماڵەکەیەوە باوەڕیان دەھێنا پارێزراو دەبوون و پاشان دای نا بەسەرکردەی نەجران، پاشان لەگەڵ موسڵمانان لە فەتح و لەشکرکێشییەکانیاندا بوو؛ بۆیە بەشداری لە حونەین و تائف کرد و چاوێکی لە ڕۆژی تائف دەرچوو، پاشان چاوەکەی تر لە ڕۆژی یەرمووک، بۆیە کوێر بوو. لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە ساڵی ٣١ی کۆچیدا کۆچی دوایی کردووە.[٣][٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "إسلام ویب - سیر أعلام النبلاء - الصحابة رضوان اللە علیھم - أبوو سفیان- الجزء رقم2". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2023-02-14.
  2. ^ "أبوو سفیان صخر بن حرب بن أمیة الأموی - The Hadith Transmitters Encyclopedia". hadithtransmitters.hawramani.com. Retrieved 2023-02-14.[بەستەری مردوو]
  3. ^ "أبوو سفیان بن حرب", ویکیبیدیا (بە عەرەبی), 2023-02-07, retrieved 2023-02-13
  4. ^ "الصحابی أبوو سفیان بن حرب". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2023-02-14.[بەستەری مردوو]