شەڕی خەندەق

(لە غەزای خەندەقەوە ڕەوانە کراوە)

شەڕی خەندەق یان شەڕی ئەحزاب (بە عەرەبی: غزوة الخندق) شەڕێکە کە لە مانگی شەوال لە پێنجەمین ساڵی کۆچی (کە ھاوتایە لەگەڵ ئازاری ٦٢٧ی زایینی)[١] لەنێوان موسڵمانان بە سەرکردایەتیی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد و کۆمەڵێک لە ھۆزی عەرەبی جیاواز کە بۆ داگیرکردنی مەدینە و لەناوبردنی موسڵمانان و دەوڵەتی ئیسلامیی کۆببوونەوە ڕوویدا. ھۆکاری شەڕی خەندەق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جوولەکەکانی بەنی نەزیر پەیمانیان لەگەڵ پێغەمبەر محەممەد شکاند و ھەوڵی کوشتنیان دا، بۆیە ھێزەکانی موسڵمانان ھێرشیان کردنە سەر و گەمارۆیان دان تا خۆیان بەدەستەوە دا، پاشان لە ماڵەکانیان دەریان کردن. جوولەکەکان بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە ھانی ھۆزە دژبەرەکانی مەدینەیان دا کە ھێرش بکەنە سەر مەدینە و داگیری بکەن.[٢] لە ئەنجامدا، موسڵمانان توانیان سەرکەوتن بەدەست بھێنن.[٣]

شەڕی خەندەق
بەشێکە لەExpeditions of Muhammad
جێمەدینە
پۆتانی شوێن٢٤°٢٨′٠″N ٣٩°٣٦′٠″E
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٧
Map

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Battle of the Ditch | Islamic history | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «The Battle Of Trench, Madinah: Reasons, History, Facts And Learnings». Zamzam Blogs (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «جەنگى ئەحزاب (خەندەق)». www.peyamber.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.