شاری تایف یاخود تائیف (بە عەرەبی: اَلطَّائِفُ، بێژەکردنی حیجازی: [atˤˈ tˤaːjɪf])، پارێزگایەکە لە ھەرێمی مەککەی سعودیە. شارەکە دەکەوێتە بەرزایی ١٨٧٩مەتر (٦١٦٥پێ) لە بناری چیای حیجاز، کە بەشێکە لە چیای سەروات[١]، ژمارەی دانیشتووانی بەپێی مەزەندەی ساڵی ٢٠٢٠ بە ٦٨٨٫٦٩٣ کەس خەمڵێندراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە شەش ھەمین شار لە سعوودیە لەڕووی زۆری دانیشتووانەوە[٢].

تایف
الطائف
ناسناو(ەکان): 
پایتەختی ھاوین لە سعوودیە، شاری گوڵزار
وڵات عەرەبستانی سعوودی
ھەرێممەککە
پارێزگاتایف
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارەوانیسەعد ئەلمەیموون
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٨٧٩ مەتر (٦٬١٦٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • مەزندە 
(٢٠٢٠)
٦٨٨٫٦٩٣
 • پلە٦
 • چڕی٢١٤٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥٥٤ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووتایفی
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتیی عەرەبی)
پۆست کۆد
٢٦XXX
کۆدی تەلەفۆن+٩٦٦ ١٢
وێبگەhttp://www.taifcity.gov.sa

کورتە دەستکاری

ئەم شارە لەلایەن پەیامبەری ئیسلامەوە لە سەرەتای سەدەی حەوتەمدا سەردانی کراوە و لەلایەن ھۆزی بەنوو تەقیفەوە پێشوازی لێکراوە بۆ شارەکە، کە تا ئەمڕۆش لەلایەن نەوەکانی بەنوو تەقیف مێژووی ئەم شارە پارێزراوە[٣]. وەک بەشێک لە حیجاز، شارەکە بە درێژایی مێژووی خۆی چەندین گواستنەوەی دەسەڵاتی بەخۆیەوە بینیوە، دواھەمینیان لە کاتی داگیرکردنی حیجاز لە ساڵی ١٩٢٥[٤]. شارەکە بە پایتەختی ھاوینی سعودیە ناونراوە، چونکە لە ھاویندا کەشێکی مامناوەندی ھەیە، بە پێچەوانەی زۆربەی شارەکانی تری نیمچەدوورگەی عەرەبی. شارەکە بەھۆی زۆرێک لە ھاوینەھەواری شاخاوی و کەشوھەوای مامناوەندەوە، ناوبانگێکی باشی پەیدا کردوە لەڕووی گەشتیارییەوە[٥]. تایف بەستراوەتەوە بە شارۆچکەی ئەلحەدا[٦].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "list of cities and towns in Saudi Arabia | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-08.
  2. ^ http://www.taifcity.gov.sa/pages/%D9%86%D8%A8%D8%B0%D8%A9-%D8%B9%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%A6%D9%81-57.aspx ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Taif Is Saudis' Summer Capital". The New York Times (بە ئینگلیزی). 1977-08-09. ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-09-08.
  4. ^ http://www.arabnews.com/node/1519671/saudi-arabia
  5. ^ https://www.skylife.com/en/2012-11/garden-of-the-hejaz-taif ١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ https://www.britannica.com/place/Al-Taif