سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ئەبوداوود، (بە عەرەبی: السنن أبی داود)، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری ئیسلام، و ئەبوداوود کۆکردۆتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی ئەگاتە ٥٢٧٤ فەرموودە و کە هەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد هەزار فەرموودە.
نووسەر | ئەبوداوود |
---|---|
زمان | عەرەبی |
زنجیرەکان | شەش کتێبەکەی فەرموودە |
بابەت | فەرموودە |
دەرابرەی دانەرەکەیدەستکاری
ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس سەجستانییە، خەڵکی سەجستانە کە هەرێمێکە دەکەوێتە ئێرانەوە و و چەندین دانراوی هەیە کە ناودارترینییان سوونەنی ئەبوداوودە ، و یەکیکە لە دیارترین زاناکانی فەرموودە لە ئیسلامدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ی کۆچی ژیاوە.
ڕێزبەندییەکەیدەستکاری
کتێبی سونەنی ئەبوداوود ریزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و هەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.
پلەی فەرموودەکاندەستکاری
ئەبوداوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان ئەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.
دەربارەی ووتویانەدەستکاری
ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوداوودیان کردووە، لەوانە،
- زەکەریا ئەساجی ئەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامییەتییە، و کتێبەکەی ئەبوداوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامییەتییەیە.
- ئەلخەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئەعرابی بوو دەیووت هەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوداوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.