دایکانی باوەڕداران
سێزدە ئافرەت کە لەگەڵ پێغەمبەری خودادا هاوسەرگیریان کردووە. موسڵمانان زاراوەی دایکی باوەڕداران یان ئیمانداران (بە عەرەبی: أم ٱلْمُؤْمِنِين) بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنن پێش یان دوای ئاماژەکردنیان وەک نیشانەی ڕێز، ئەم زاراوایە لە قورئان سوڕەتی ئەحزاب ئایەتی ٦ وەرگیراوە.[١]
دایکانی باوەڕداران | |||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
أمهات المؤمنين | |||||||||||||||||||||||||||||
ھاوسەر |
| ||||||||||||||||||||||||||||
خێزان | ئەھلولبەیت |
پێغەمبەر لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا هاوسەری یەکەمی خۆی بە ناوی خەدیجە کچی خووەیلید هێنا. ئەم هاوسەرگیرییە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بوو. دوای مردنی لە ساڵی ٦٩١ی زایینی،[٢] لە ماوەی ساڵانی مانەوەی ژیانیدا بە گشتی لەگەڵ ١٢ ئافرەت هاوسەرگیری کردووە. هەموو ژنەکانی محەممەد بێوەژن بوون یان تەڵاقیان درابوون، جگە لە عائیشە.
ژیانی پێغەمبەر بە شێوەیەکی نەریتی بە دوو سەردەم هێڵکاری کراوە، پێش کۆچی مەککە و دوای کۆچی لە مەدینە، لە ساڵی ٦٢٢ تا مردنی لە ساڵی ٦٣٢. کۆچی ئاماژەیە بۆ کۆچی بەکۆمەڵی پێغەمبەر و هاوەڵانی بۆ مەدینەی منەوەرە بەهۆی گۆشەگیری ڕووبەڕووی موسڵمانان لە مەککە. جگە لە دوو هاوسەرگیری هەمووی لە دوای ئەم کۆچەوە گرێبەستیان لەگەڵ کراوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ٱلنَّبِىُّ أَوْلَىٰ بِٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمْ وَأُوْلُواْ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفْعَلُوٓاْ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِكُم مَّعْرُوفًا كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًا (الأحزاب: ٦) پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) له خودی بڕواداران بۆ خۆیان له پێشتره خێزانهکانیشی دایکی باوهڕدارانن و ئهوانه (به نهسهب) خزمی یهکترن (ئهگهر موسوڵمان بن) له قورئانی خوادا بۆ یهکتری له پێشترن (میرات لهیهکتر بهرن) له ئیمانداران و کۆچهران (که خزم نین) مهگهر خۆتان چاکهیهك (بهخشین یا وهسێتێ) به دۆست و خۆشهویستانتان بکهن ئهو بڕیاره له قورئاندا (لوح المحفوظ دا) نوسراوه.
- ^ Mubārakfūrī, Ṣafī al-Raḥmān (2002). الرحيق المختوم: بحث في السيرة النبوية على صاحبها افضل الصلاة و السلام (بە ئینگلیزی). Darussalam. ISBN 978-9960-899-55-8.
- ^ "The truth about Muhammad and Aisha | Myriam François-Cerrah". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2012-09-17. Retrieved 2022-10-13.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دایکانی باوەڕداران تێدایە. |