پەرتووکی کافی

یەکێکە لە دیارترین پەرتووکەکانی فەرموودە لەنێو شیعەکاندا

«ئەلکافی لە سەرچاوە و لقەکانیدا» ناسراو بە «ئەلکافی» یەکێکە لە پەرتووکە دیارەکانی فەرموودە لەنێو شیعەکاندا و بە پیرۆزترین چوار پەرتووکەکە دادەنرێت، لە نووسینی محەممەد کوڕی یەعقووب ئەلکولەینی، پەرتووکەکە سێ بەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە: بنەماکانی ئەلکافی، لقەکانی ئەلکافی، ڕەوزەی ئەلکافی، و یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی فەرموودە لەلای شیعەکان.

پەرتووکی کافی
بەشێکە لەچوار پەرتووکەکە
سەرناوالكافي
بابەتی سەرەکیفەرموودە
چەشنئینسایکڵۆپیدیا
دانەرمحەممەد کوڕی یەعقووب کولەینی
زمانعەرەبی

کولەینی بە کەمترین ئامراز فەرموودەکانی ئەم پەرتووکەی گواستەوە. ئەمەش بەھۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ھاوەڵانی ئیمامەکانی شیعە کە چوارسەد بناغەکە لە دەستیدا بووە و ھەندێک لە زانایانی شیعە باوەڕیان بە ھەموو ئەو گێڕانەوانە ھەبووە لە پەرتووکی ئەلکافیدا، [١] ھەندێکی تریش دانیان بە بوونی گێڕانەوەی لاواز داناوە تێیدا. [٢]

زۆر پەرتووکی ڕوونکردنەوە و کورتکراوە و شرۆڤە و چەندین پەرتووکی دیکەی پەیوەست بە زانستەکانی فەرموودە لە دەوروبەری نووسراون، ھەندێک لە توێژەران باسیان لەوە کردووە کە ژمارەی پەرتووکە پەیوەستەکان بە ئەلکافی گەیشتووە بە دوو سەد ‌پەرتووک. [٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "الکافی- ت دار الحدیث - الشیخ الکلینی - مکتبە مدرسە الفقاھە". Retrieved 2021-02-12.
  2. ^ "معجم رجال الحدیث - السید الخوئی - ج ١ - الصفحە ٨٦". Retrieved 2021-02-12.
  3. ^ "الکافی- ت دار الحدیث - الشیخ الکلینی - مکتبە مدرسە الفقاھە". Retrieved 2021-02-12.