مینا (بە عەرەبی: منى) دۆڵێکە لە ڕۆژھەڵاتی مەککە لەسەر ڕێی مەککە و کێوی عەرەفە، شەش کیلۆمەتر لە مزگەوتی حەرام دوورە، زۆربەی کارەکانی حەج لەوێدا ئەنجام دەدرێن. حاجی ڕۆژی تەرویە و ڕۆژی جەژن و ئەیامی تەشریق لەوێ بەسەر دەبا، ڕەمی جەمەرات، قوربانی و سەرتاشین ئەنجام دەدات.[١][٢][٣]

خێمەکانی مینا

خێمەکانی مینا

دەستکاری

خێمەی نیشتەجێبوونن لە تیفلۆن دروست کراون کە دژە سووتانە، لەسەر ڕووبەری ٢٬٥ ملیۆن مەتر دووجا، توانای لەخۆگرتنی ٢٬٦ ملیۆن حاجی ھەیە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «مشعر منى.. أكبر مدينة خيام في العالم». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «وادي مِنى.. أكبر شعائر الحج مساحة والوادي الأهم للمسلمين». سكاي نيوز عربية (بە عەرەبی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «وادي مِنَى… أكبر المشاعر المقدسة للحجاج ومشهد بيعتي العقبة». الشرق الأوسط (بە عەرەبی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.