ڕۆژی تەروییە (بە عەرەبی: يوم التروية) ڕۆژی ‌هەشتەمە لەمانگی زولحەججە، گوتراوە ئەو ناوەی لێنراوە چونکە حاجیان لەو ڕۆژەدا ئاو لەگەڵ خۆیان هەڵدەگریان، یاخود لەبەرئەوەی پێغەمبەر ئیبراهیم فێری چۆنیەتی حەج کراوە.[١][٢]

کارەکانی حاجی لەو ڕۆژەدا

دەستکاری

ئەو کەسەی نیەتی حەجی موفرەد و حەجی قیرانی هێنابێت لەسەر ئیحرام بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەوەی نیەتی حەجی تەمەتوعی هێنابێت لەو ڕۆژەدا ئیحرام دەبەستێت،[٣] سونەتە بۆ حاجی ئەو شەوە لە مینا بمێنێتەوە دوعا و تەلبیە زۆر بکات، نوێژەکانی لەو ڕۆژەدا کورت بکاتەوە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «سبب تسمية يوم التروية - إسلام ويب - مركز الفتوى». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «حجاج بيت الله الحرام يتوافدون على مشعر منى لقضاء يوم التروية». العربية (بە عەرەبی). ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «يوم التروية». فقه المسلم (بە عەرەبی). ٥ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «يوم التروية..كل ما يجب على الحاج فعله بهذا اليوم الثامن من ذى الحجة». اليوم السابع. ٨ی ئابی ٢٠١٩. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.