ژیننامەی پێغەمبەر

ژیانی پێغەمبەر محەممەد، یەکێک لەبەشەکانی فەرموودە

ژیننامەی پێغەمبەری (بە عەرەبی: السيرة النبوية) زانستێکی ئیسلامییە مەبەست پێی ژیاننامەی پێغەمبەر محەممەدە، بەجۆرێک هەموو تایبەتمەندیەکانی ژیان و سیفەت و خوڕەوشت و غەزاکانی باسدەکات.[١]

ناساندن

دەستکاری

هەموو ئەوەی بۆمان گێڕدراوەتەوە لە ژیاننامەی پێغەمبەر محەممەد لەکاتی لەدایکبوونی، پێغەمبەرایەتی و کۆچکردن و هەموو ڕوداوەکانی ژیانی. لەدایکبوون، ڕەچەڵەک، هۆزەکەی، منداڵی و گەورەبوون، دابەزینی سرووش، شێوازی ژیان، موعجیزەکان و قۆناغەکانی بانگەواز لە مەککە و مەدینە لەخۆدەگرێت.[٢]

گرینگی

دەستکاری

ژیننامەی پێغەمبەر گرینگیەکی زۆری هەیە لە ژیانی مرۆڤایەتی بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی، یارمەتی چەند شتێک دەدات لەوانە:

  • تێگەیشتن لەقورئان
  • تێگەشتن لە فەرموودە
  • تێگەیشتن لەبیروباوەڕی ئیسلامی
  • شوێنکەوتنی پێغەمبەر
  • خۆشویستنی پێغەمبەر
  • خۆشویستنی هاوەڵان[٣][٤][٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ملخص قصير عن السيرة النبوية». موضوع (بە عەرەبی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «أهمية السيرة النبوية وجهود العلماء في حفظها |». www.mithaqarrabita.ma. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ عامر، طه سليمان. «السيرة النبوية ضرورة العصر». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «أهمية السيرة النبوية». موضوع (بە عەرەبی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «أهمية السيرة النبوية». www.albayan.co.uk. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.