خالید کوڕی سەعد
هاوەڵی پێغەمبەر
خالید کوڕی سەعد کوڕی عاس ھاوەڵێکی پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد بووە و ژەنەڕاڵ بووە لەژێر دەستی خەلافەتی ڕاشدین.[١]
خالید کوڕی سەعد | |
---|---|
مەرگ | ٦٣٤ز |
ناسراوە بە | ھاوەڵی پێغەمبەر |
یەکێک بووە لە ئەندامانی بەنو ئومەیەی قوڕەیش. خالید پێش ساڵی ٦١٣ی زایینی لەگەڵ عەمری برای موسڵمان بوون.[٢] لەگەڵ حەمانییەی ھاوسەری کۆچیان کرد بۆ حەبەشە، لەوێ لەشوێنی ئوم حەبیبە ڕۆڵی دەگێڕا کاتێک ئوم حەبیبە هاوسەرگیری لەگەڵ محەممەد کرد لەکاتێکدا لە حەبەشە بوو.[٣]
لە ساڵی ٦٣٣ی زایینی لەلایەن ئەبوبەکرەوە وەک فەرماندەی ھەڵمەتی سوریا دەستنیشانکرا.[٤]لە ساڵی ٦٣٤ی زایینیدا لەگەڵ ئوم حاکم کچی حاریس کوڕی ھیشام ھاوسەرگیری کردووە لە ئێوارەی پێش شەڕی مەرج سەفەر، لە شەڕەکەدا کوژراوە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Martindale، J. R. (1992-10-15). The Prosopography of the Later Roman Empire 2 Part Set: Volume 3, AD 527-641 (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-20160-5.
- ^ The Calcutta Review (بە ئینگلیزی). 1855.
- ^ IslamKotob. Companions of the Prophet (بە ئینگلیزی). Islamic Books.
- ^ Muir، Sir William (1883). Annals of the Early Caliphate: From Original Sources (بە ئینگلیزی). Smith, Elder & Company.
- ^ Balādhurī، Aḥmad ibn Yaḥyá (2002). The Origins of the Islamic State: Being a Translation from the Arabic Accompanied with Annotations, Geographic and Historic Notes of the Kitâb Futûḥ Al-buldân of Al-Imâm Abu-l ʻAbbâs Aḥmad Ibn-Jâbir Al-Balâdhuri (بە ئینگلیزی). Gorgias Press. ISBN 978-1-931956-63-5.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خالید کوڕی سەعد تێدایە. |